Back
/ 35
Chapter 13

¹³||مردن

ڕێـڕەویـی ڪڵێڤ(ڪۆتای هاتووە)

تەرکت ئەکەم نە نانی نە ئاوی

تەنها «سوکی هەموو کچێکی».

زۆمبیەک بەرەو ڕوویان ڕۆیشت بەخێرای لارا ، لیتای توند لە باوش گرت هەر زوو یۆنگی بەخێرای ڕۆیشتە

بەردەمی زۆمبیەکە بە نینۆکە درێژەکانی دەستی خستە نێو سکی یۆنگی ، یۆنگی ناڵەیەکی بە ئازاری

کرد لارا شۆک بوو چاوی پڕ فرمێسک بوو زومبیەکی تر بەرەو ڕووی یۆنگی ڕۆیشت قەپی لە ملی یۆنگیدا

یۆنگی خوێن لەدەمی هاتە دەرەوە لارا ویستی بەرەو یۆنگی بڕوات دەستێک لارای گرت و ڕایکێشت

لارا سەیری کرد ئەوە جیمین بوو بەخێرای ڕایەکرد.

"یۆنگی"لارا بەگریانەوە بانگی یۆنگی گرت یۆنگی

کەوتەسەر چۆک بەچاوە پڕەڪانی سەیری لارای دەکرد زۆمبیەکانی پەلاماریان دا دواین شت لارا

بینیتی چرپەی لێوی یۆنگی بوو وتی "بـبـورە".

پاشان جیمین بەتوندی دەستی ئەوی ڕاکێشا و

بردیە ژوورێکی و بەخێرای دەرگاڪەی ڪلیلـدا

لارا کەوتە سەر چۆک و بەتوندی باوشی لە لیتا

دا و دەگریا جیمین سەیری لارای کرد.

"تکایە یۆنگی ڕزگار بکە بۆچی ڕزگارت نەکرد"لارا

بەگریانەوە بە جیمینی وت جیمین لێی ڕوانی و پاشان دانیشت لەسەر زەویەکە دەنگی قیژەو زومبیەکان بەرز دەبۆیەوە.

"ئەو بۆتۆ مرد ئەگەر هەر وا بمایتایەتەوە تۆیش

و ئەو منداڵەیش دەمردن"جیمین وتی لارا فرمێسکەکانی زیاتر بوو و وتی."بەهۆی منەوە

مرد بەهۆی منەوە ئەو بۆ ڕزگار کردنی ژیانی من

مرد بۆچی خۆ ئەو ڕقی لێم بوو"لارا بەگریانەوە

وتی و خۆی بەتاوان باری هەر مردنێک دەزانیـے.

"لارا"جیمینی بانگی کرد ئەوان ئێستا بەتەواوی تەنها بوون لارا لەسەر زەوی دانیشت و لیتای لەسەر زەوی دانا و فرمێسکی دەڕشت."بەهۆی منەوە مرد بەهۆی من نەفرەت لەمن"بەگریانەوە دەیکێشا بەسەری خۆی جیمین بەنەرمی نزیک بۆیەوەو باوشی لێیدا لارا لە نێو باوشی دەگریا و خۆی تاوان بارەکرد.

بـەیـانـیـے||ڕۆژێڪی نوێیـے.

بەهێواشی بەهۆی میوزیکەکەوە لارا چاوەکانی کردەوە بینی سەری لەسەر سینگی جیمینە جیمینیش بەهێواشی چاوەکانی کردەوە ساتێک

سەیری یەکتریان کرد پاشان لارا بەهێواشی لیتای

لەسەر زەویە ڕقەکە هەڵگرت و خستیە باوشی.

"مین یۆنگی لەلایەن یاری زووبی لە یاریەکە دوورخرایەوە ، پیشەی هاوڵاتی بوو"لەگەڵ دەنگی

ئامێرەکە جیمین سەیری لارای ڪرد لارا فرمێسڪی چاوەکانی کەوتە خوارەوە.

ئەوان ڕۆیشتنە دەرەوە بۆرەو خوارەوە ڕۆیشتن

لارا لاشەی سپی هەڵگەڕاوی بێ ڕەنگی یونگی بینی

لاشەی برا تاقانەکەی چەنێک ڕق و شەڕیش لە نێوان ئەو دووانەهەبێت ئەوان هێشتا خوشک برای یەکترن

لارا بەگریانەوە نزیک بۆیەوە تایهیۆنگ لیتای لە لارا وەرگرت و سەیری لارای دەکرد لارا کەوتە سەر چۆک

و دەستی بەڕووسخاری یۆنگی هێنا وفرمێسکەکانی دەکەوتنە خوارەوە بۆ سەر ڕووخساری یۆنگی.

نوسەر لارا:-وەچی فلمی هیندی مردوو هەستی پێ بکات منیش یۆنگی زیندووکەمەوە خۆشە ها هههه.

"کاکە تخوا هەڵسەوە ڕازیم هەرچەندە قسەم پێ بڵێت ڕازیم هەرچی بڵێت بەس هەڵسە قوربانـیـے

چاوەکانت بم هەڵسە کاکە گیان بەدڵی خۆت ئازارم بەدە پشتگوێم بخە قسەی ڕقم پێ بڵێ کاکایەتیم بۆ مەکە بەس ئەو گاڵتەیە دەکەو هەڵسەوە"لارا بە گریانەوە وتی سەری لەسەر سینگی یۆنگی داناو

ئەگریا هەموان بەچاوە پڕ فرمێسکەکانیان سەیریان

دەکرد بەناخی پڕەوە تەنها یەک کەس نەبێت یەک کەس کە بەبێدەنگی لێیان ئەڕوانی ئەوەیش مافیا.

"یاسای یاری گۆڕا لەماوەی 2 خولەک دەنگ بە مافیا بدەن"دەنگی ئامێرەکە وای کرد هەموانـن

سەر بەرز بکەنەوە بەشۆکەە تەنها دووخولەک چۆن

مافیا هەڵدەبژێردێت هۆسۆک بەتوڕەی مۆبایلەکەی

فڕێدایە سەر زەویەکە هەموان سەرنجی ئەویاندا.

"من بێزار بووم لەم دەنگدانە چیتر من دەنگ نادەم هەرچیش ڕوودەدات با ڕووبدات بەدۆزەخ"هۆسۆک

بەتوڕەی وتی دووانی تر بەدوایدا مۆبایلەکانیان کێشا بەزەویەکەدا لارا هەڵسایەوە سەیری هەموانی

کرد فرمێسکەکانی زیاتر بوو هەرکە زانی هیچ کامیان گوماناوی نین نازانێت چۆن دەست نیشانی بکات.

ساتێک مێشکی ڕۆیشت بۆ ئەو وێنەی دۆزیەوە ئەوە ووێنەی تایهیۆنگ بوو بەجلی ڕەش وە وێنەی لارا لە تەنیشتی بوو ئەوان توڕە دەرەکەوتن لەیەکتریـے وەک ئەوەی بیانەوێ یەکتری بکوژن لارا لەخۆی پرسی باشە بۆچی تەنها وێنەی ئەو و تایهیۆنگ

باشە چۆن گەیشتە ئەم زیندانە گەورەیە.

"ئیمان"لارا سەری بەرز کردەوەو سەیری ئەو کچەی کرد ئیمانیش بەتێنەگەشتوی سەیری کرد شڵەژا.

"چـ،چـیـیە!!"ئیمان بەترسەوە وەڵامی دایەوە.

"بۆچی وێنەکەی من و تایهیۆنگت دزی!!من ئەوەم بینی لە ئامێری قاوە درووست کردنەکە"لارا بە جدیی وتی ئەو هێشتا دڵپڕبوو بۆ مەرگی براکەی.

"تۆ شێت بوویتە و ئایا نازانی کێ مافیاکەیە دووبارە لەخۆتە بڕیار دەدەیت هەموان بەهۆی تۆوە مردن بە هۆی تۆوە"ئیمان بەتوڕەی وتی ئەمە زیاتر ناخی لارای ئازار دەدا ئەوە ڕاستیەکی تاڵ بوو.

"تەنانەت براکەیشت بەهۆی تۆوە مرد"ئیمان بەتوڕەی دەستی بۆ یۆنگی درێژ کرد لارا بەزۆر خۆی ڕاگرت بوو فرمێسکەکانی نەکەوێتە سەر زەوی.

"بۆچی خۆت لەوەڵامەکە دەدزیتەوە ئەوە تۆ بوویت بە سیۆت وت با ئەو یاریە بکەین من هەموو شتێکم

بینی بۆچی باسەکە دەگۆڕی"کارینا هاتە قسەو وتی

ئیمان بەشۆکەوە سەیری دەکرد.

"کارینا"ئیمان بەشۆک و باوەڕ پێنەکراوی وتی

ئەوان هاوڕێی یەکتر بوون کەچی ئێستا بۆ مانەوەیـے ژیانی خۆیان چییەکەن.

"بەڵام ببورە ئەوە ڕاستی ئیمان"کارینا بە

ڕقەوە وتی و مۆبایلەکەی گرتە دەستیەوە.

"کارینا دەنگی دا بە بێڵس ئیمان"ئامێرەکە

دەنگەکە ڕاگەیاند لارایش دەستی برد بۆ

مۆبایلەکەی ئیمان بەشۆکەوە سەیریانیی

دەکرد بەخێرای بەرە ڕووی لارا ڕۆیشت.

"تکایە بۆستە دەنگم پێ مەدە سوێند بەخوا من مافیا نیم تکایە بۆستن دەنگم پێ مەدەن"ئیمان

بەگریانەوە دەپاڕایەوە بۆ ژیانی خۆی هەرچەندە

ژیانێکی بە ئازاری هەبوو بەڵام ئەو ژیانەی خۆشەویست کە خودا پێی بەخشی بوو.

"کیم تایهیۆنگ دەنگی دا بە کڵێس ئیمان"

"لارا مین دەنگی دا بە ڪڵێس ئیمان"

"ـــ لیتا دەنگی دا بە کڵێس ئیمان"

دانە دانە هەموان دەنگیان دەدا بێ جگە لە

سێ کوڕ ئەویش هۆسۆک و جاک و میهیو بوو.

"دەی هۆسۆک دەنگ بدە"تایهیۆنگ پێی وت

هۆسۆک لەسەر زەویەکە دانیشت بەتوڕەیی.

"نامەوێت ئێمەیش هەر دەمرین زوو بێت یان درەنگ بێزار بووم بێزار بووم"هۆسۆک بەتوڕەی وتی ئەو دەزانێت چارەنوسی هەر مردنە.

"قسەی بێمانا مەکە دەی دەنگ بدە"تایهیۆنگ دووبارەی کردەوە ئەو لیتای لەباوش بوو بۆیە

خۆی نەچەماندەووە بەڵام هۆسۆک بێ وەڵام بوو.

"کاتەکە تەواو بوو زنگ زنگ زنگ"دەنگی ئامێرەکە

بەرز بۆیەوە ئیمان فرێسکەکانی زیاتر بوو بەڕقەوە سەیری کارینا و لارای دەکرد.

"کڵێس ئیمان وەکو مافیا هەڵبژێردرا کڵێس ئیمان لە یاریەکە دوور دەخرێتەوە"ئامێرەکە ئەوکەسەی

ڕاگەیاند کە کەمێکی تر لەبرچاویان دەمرێت.

"ئاھھھ"ئیمان بەئازارەوە دەست بەسەرەوە گرت بەدەنگی بەرز هاواری دەکرد لارا و کارینا ڕوویان سوڕاند بۆ ئەو دیمە دووبارەیە تایهیۆنگیش سەری

لیتای خستە سەر سینگی.

دوای ئەوەی ئیمان مرد بە سەردانی لە دیوار و شوشەکان لەکۆتای کەوتە سەر زەویو مرد چاوە

کانی ، بەکراوەی هێشتەوەو سەیری کارینا و لارای

دەکرد ئەوانیش ڕویان سوڕاند و سەیریان کرد.

"کڵێس ئیمان مرد پیشەی هاوڵاتی بوو"فرمێسکێ

چاوی لارا کەوتە خوارەوە کارینا شۆک بوو چاویی

پڕ فرمێسک بوو ساتێک بێدەنگی ڕوویدا.

"سەیرکەن ئێمە نەمردین دەتوانین دەنگ نەدەین بەم شێوە کەسمان نامرین"هۆسۆک هەڵسایەوەو وتی ساتێک دووبارە بێدەنگ تاکو ئامێرەکە دەنگی لێوە هات لارا و تایهیۆنگ بەبێ هیوای سەیری هۆسۆکیان

کرد سیۆ شۆک بوو.

"جانگ هۆسۆک پاڕک جاک و لی میهیون لە

یاریەکە دوور دەخرێنەوە بەهۆی شکاندای یاساکانەوە"ئامێرەکە دەنگی لێوە هات سیۆ

بەخێرای باوشی لەکاکی دا بەتوندی.

"نەخێر کاکە تخوا جێم مەهێڵە کاکە تخوا نا"سێۆ

بەگریانەوە وتی هۆسۆک فرمێسکی چاوی کەوتە

خوارەوە بە نەرمی لە گوێی سیۆ چرپاندی.

"لەژیان بمێنەوە"

──•~❉᯽❉~•──

◁◁ ▐بـەردەوامـے▌ ▷▷

Share This Chapter