Back
/ 35
Chapter 16

¹⁶||خوشک

ڕێـڕەویـی ڪڵێڤ(ڪۆتای هاتووە)

ئەوەی تۆ پێی ئەنازیت گوڵە باخ بە

فلاش باکی بۆ ئێمە یێتەوە.

"کیم لیلی لە یاریەکە دوورخرایەوە پیشەی دکتۆر بوو"ئامێرەکە دوای مردنی لیلی دوای ئەوەی لیلی کەوتە سەرزەویو مێشکی بەتەواوی لەکار ڪەوت

پیشەی لیلی ڕاگەیاند.

لارا بەخێرای ئەو زنجیرەی دەرگاکەی کردەوە کە

لیلی بۆ ئەوەی دەرگاکە نەکرێتەوە وای لێکرد بوو

لارا بەخێرای ڕۆیشتە ژوورەوە هێڵنجیدا بەبینینی

نامجون هەموو جەستەی بەتەواوی هەڵدرابوو لارا

لەخۆی پرسی لیلی چۆن ویژدانێکی هەبووە بە چی ئەقڵێک هاوڕێیەتی کردووە نامجون ڕیخۆڵەکانی نێو لەشی هات بۆیە دەرەوە ڕووخساری بەتەواوی پڕ بوو لە برین و سەری خەریك بوو لێ دابۆیەوە لە جەستەی لارا سەیری لیتای کرد بەچاوی پڕ فرمێسک

بەبێتاوانی فرمێسکی چاوەکانی دەکەوت و دەست و قاچی دەجوڵاند لارا بەخێرای بەرەو ڕووی ڕۆیشت و خستیە نێو باوشی و ماچی ڕووخساری کرد و سەری لیتای خستە سەر سینگی بەخۆشەویستیەوە.

"کچەبچوکەکە ببورە ببورە تکایە دەبوو من باشتر ئاگادارت بم ببورە خوشکە بچوکەکەم"لارا بە دڵپڕیەوە وتی بەڵام هەرزوو دەنگێك ئەوی داچەڵەکاند و وای کرد لارا سەیری دواوە بکات

بەخێرای فرمێسکەکانی سڕی تایهیۆنگ پێکەنی

بەڵێ ئەوە تایهیۆنگ بوو له دوایەوە.

"کەواتـە لیتا خوشکی تۆ و یۆنگیە بۆیە بەم شێوە پارێزگاری لێدەکەیت"تایهیۆنگ بە پێکەنینەوە سەری جوڵاند و سەیری لاشەی نامجوونی کرد لارا تفی نێو دەمی ، قوتدا و سەیری تایهیۆنگی دەکرد.

"تایهیۆنگ سەیرکــــــــ"لارا نەیتوانی قسەکەی تەواو بکات تایهیۆنگ پێی بڕی پێش دەست پێکردنی و وتی."لارا یەک پرسیار تۆ مافیای"بە پرسیارەکەی تایهیۆنگ لارن شۆک بوو.

"بـ،بـ،باسی چیەکەیت من من پێشتر بەتۆم وت کەوا من چیم"لارا بەشۆکەوە وتی لێوەکانی دەلەرزین تایهیۆنگ دووبارە پێکەنی."یۆنگی مرد بەهۆی ئەو منداڵە لیهیو مرد بەهۆی ئەو منداڵە نامجونیش دەتوانین بڵێن مرد بەهۆی ئەو منداڵە لیلی مرد بەهۆی ئەو منداڵە هەموان دەبنە قوربانی ڕێڕەوێکی مردن بەهۆی ئەومنداڵەوە ، بۆچی بەمنت نەوت ئەو خوقکی تۆیە گەر درۆناکەیت تۆ"تایهیۆنگ بەتوڕەی هاواری کرد لارا داچەڵەکی فرمێسکەکانی کەوتە خوارەوە زیاتر لیتای خستە نێو باوشی.

"تەواو قسەمەکە بەڵام من گەمژە نیم هەرخۆی دیارە یان تۆ یان لیتا یەکێک لەدووانەتان مافیای سەرەکیە

وە چیتر گرنگی بەوەنەدام کە خۆشم دەوێت بەهۆی تۆوە هەزاران کەس مردن هەزاران کەس تۆ چی ویژدانێکت هەیە ویژدانی سەگیشت نیە"تایهیۆنگ بەتوڕەی وتی لارا بە باوەڕپێنەکراوی سەیری کرد.

"بڕۆ کێ دەستی گرتوی بەڵام بیرت بێت خوشکەکەم شتێکی لێبێت نامرم تا تۆ نەمریت ، کیم تایهیۆنگی فریشتە"لارا کاتێک فرمێسک لەچاوی دەکەوتە خوارە وە وتی تایهیۆنگ پێکەنی و بە باوەڕ پێنەکراوی سەیری کرد ویستی قسەبکات ئەم جارە لارا پێی

بڕی و  نەی هێشت قسەبکات.

"بوێری نەکەی یەک وشەی تریش بڵێی سوێند بەخوای گەوڕەو تاقانە کەسی داهاتوو کەدەمرێت

تۆ دەبیت نەکەی یەک وەشەیش بڵێت من ویژدانی

سەگم هەیە!!یانی ئاستی ئەویشم نیە!ئەی تۆ کە لەگەڵم دەخەوتی و پێت ڕادەبواردم ویژانی کامە حەیوانت هەبوو!!هاا ئەوکاتە بەدڵی خۆت ئازارت دەدام و پاشان دەچویت لەگەڵ خۆشەویستەکەت تیڤا کاتت بەسەرەبرد ئەوکات ویژدانت لەچی قەحــــ_خانەیەک بوو هاا یۆنگی مرد چونکە ئەو

برایەتیەی نەیتوانی بۆ منی بکات بۆ لیتای قەرەبوو کردەوە"لارا بەگریان و چاوی پڕ ئاو قسەیەکرد تایهیۆنگ بەبێدەنگی سەیری زەویەکەی دەکرد تایهیۆنگ ویستی قسەبکاتەوە لارا دووبارە پێی بڕی.

"وتم یەک وشەیش نەڵێی"لارا بەفەرمانەوە قسەی کرد تایهیۆنگ سەیریکرد و بێدەنگ بوو."سەرەتا منیش نەم دەزانی کەوا ئەو خوشکی منە وتم چۆن ئاخۆ دایکم لەگەڵ کێ خەوتوە لەکاتێک باوکم وازی لێهێناوین بە یەکجاری دوای ئەوەی بۆتم باس کرد کەوا شتی وەکو خێو و جنۆکە دەبینم دڵنیام باوەڕت پێ نەکردووم ئەوان ڕەسمی من و لیتایان نیشان دام کە پێکەوە بووین وە پشکنین هەموویان بۆیان سەلماندم کە لیتا خوشکی من و یۆنگیە وە منیش

بۆ یۆنگیم باس کرد بۆیەیش یۆنگی دەستی کرد

بە خۆشویستنی و پەشیمانی وە بۆیەیش ڕێگەیی

نەدا من بمرم چونڪە منەتوانم بەباشترین شێوە ئاگاداری ئەوبم نەوەک ئەو کە تەنه بیر لەخۆیی دەکاتەوە ئەو بۆ لیتا مرد نەوەک من لیتا بێتاوانە

تێگەشتی نەمن و نە لیتا مافیای نین"لارا کاتێک فرمێسکی چاوەکانی نەدەوەستا قسەی دەڪرد.

"تۆیەکی چەپەڵ هەموو کەسێک وەکو خۆت بە پیسی ئەبینی هەموو کەسێک وەکو تۆ پیاوێکیی

پیس و درۆزن و خیانەت کار نیە کیم تایهیۆنگ"لارا بەچاوە پڕ فرمێسکەکانی قسەیەکرد تایهیۆنگ بەچاوی پڕ ئازار سەیری کرد ئەوە داتپەروەری

نەبوو بۆ لارا کە هێشتا وەکو شێت ئاشقی تایهیۆنگە

ئەو بۆیە قوربانی خۆشەویستی خۆشەویستی دایک خۆشەویستی باوک خۆشەویستی برا خۆشەویستی خێزان خۆشەویستی هاوڕێی بەئازار ترینیان خۆشەویستی تایهیۆنگ بوو بەخراپترین شێوە باجیی ئەو خۆشەویستیەی دەدایەوە.

"دایکم بە ماددەی هۆشبەر تاوانباری نەکردم من بەهۆی دایکم لێرە نیم کیم تایهیۆنگ تۆ و یۆنگی

ڕێکەوتن بەوەی من تاوانبار بکەن و بمخەنە زیندان

من هەموو شتێک زۆر بەباشی دەزانم من هێندە گەمژە نیم من بووە قوربانی ئێوە تاوانم چی بوو

چی خراپەیەکم بۆت هەبوو بۆچی"لارا بەگریانەوە

قسەیەکرد تایهیۆنگ بەشۆکەوە سەیری دەکرد چۆن چۆن ئەو شتانەی زانی ئەوە ئەو شتەبوو لەخۆی پرسی ئەو شۆک ببو لارا بەگریان و ڕق سەیریەکرد

بەڵام ون ڕقێک ڕقێک پڕ پڕ لەخۆشەویستی بە ئازار و پڕ نەهامەتی و خیانەت و درۆی تایهیۆنگ.

"لارا ئەوکات ئێمە گەمژەبووین هەڵەمانکــــ"پێکەنینەکەی لاراوای

لە تایهیۆنگ کرد لە قسەکردان بوەستێت.

"هەڵە!!ئەو هەڵەی تەواوی ژیانی لەناو بردم هەڵە ئەو هەڵەی بوومە قوربانی دەستان کامە هەڵە ئێوە یەک شتێ ڕاستان لەگەڵم نەبووە کامە هەڵە بەڕادەی گەرمی دۆزەخ ڕقم لێتانە ئێوە ئەهریمەنی ژیانمن"

لارا بەگریانەوە شانی لە شانی تایهیۆنگدا و لە ژوورەکە ڕۆیشتە دەرەوە تایهیۆنگ چاوی پڕ فرمێسک بوو سەری دانواند.

ساتێک بەوشێوەیە بوو تاکو دەنگی پێکەنینی منداڵێک گوێچکەکانی تایهیۆنگی پڕ کرد وایی

کرد سەری بەرز بکاتەوە."تایهیۆنگ سرەی تۆڵەیە

هههههه تایهیۆنگی دۆڕاو ، تایهیۆنگی مافیا هههه

تایهیۆنگ دەمرێت کەسی دۆڕاو تایهیۆنگی گێل و

گەمژە تایهیۆنگ خراپەکاری چیرۆکەکەیە"دەنگیی

ئەو منداڵە وای کرد تایهیۆنگ سەیری هەموو لایەک بکات ئەوە دەنگی منداڵێکی کچ بوو کە لە هیچ شوێنێک دیار نەبوو تایهیۆنگ بەخێرای لەژوورەکە

ڕۆیشتە دەرەوەو دەستی لەسەر گوێچکەی دانا.

ᡣ𐭩ྀིྀི𓂃ᡣ𐭩ྀིྀིᡣ𐭩ྀིྀི𓂃

هەموان لەنێو بێدەنگیەکی گەورەو قوڵ لەنێو ساحەی زیندانەکە دانیشت بوون هەموان بێزار

بوون لەمردن و لەدەستدان و ئەم یاریە هەموشتێک تەواو ڕووخێنەر و پڕ تاقی کرنەوەبوو بۆیان.

ڕێگە مەدەن  زویر بونەکانتان درێژە بکێشێت

مەھێڵن توڕەبونەکانتان ببێتە تۆفان

ڕێگە مەدەن دڵەکانتان ھەست بە قورسی بکات ھەرچەندەش کە دەنگتان بەرز بێتەوە و ڕوتان لەیەک گرژ بێت بەقسەیەک بەباوەشێک نیگایەک بەخاڵێك كۆتایی پێ بھێنن درێژە پێدان واتە غرور

غروریش ڕاھێنانە بۆ لەدەست دانی یەکتر.

ئێمە پێستە سوپاسی هەموو ئەوانە بکەین کە خۆشیان ناوێن  ئەوان نابنە هۆی ئازاری دڵمان

نامەی دوور و درێژمان پێ نانووسن لە خەونەکانمدا بێزارمان ناکەن و بە نیگەرانیەوە چاوەڕێیان ناکەین بورجەکانیان لە گۆڤارەکاندا ناخوێنینەوە و ژمارەی مۆبایلەکانیان بەکار ناهێنین بیریان لێ ناکەینەوە زۆر سوپاسیان دەکەین ئەوان ژیانمان سەرەو خوار هەڵناگێڕنەوە بۆیەیش سوپاس قەرزاریانین.

"بێزار بووم"دەنگی سیۆ سەرنجی هەموانی بۆخۆی ڕاکێشا بە ماندوویەتی هەڵسایەوە سەر پێیەکانی و لەناوەڕاست وەستا بەلاوازی دوای مردنی هۆسۆک ڕووخاوە وەک بێ ڕۆحی لێهاتوە ئاخر تاکە کەس کە ئەو هەیبوو براکەی بو هێندە لاواز بو فرمێسکەکانی

نەدەوستان لەناوەڕاست وەستاو سەیری هەموویانی کرد و وتی."مافیا تکایە خۆت دەربخە"سیۆ بە گریان و دڵپڕی هێندە بەئازارەوە قسەی کرد لارا چاویی لە سەری لاداو فرمێسکی دەڕشت.

"هەست بە ئازار ناکەی هەزاران کەس بەهۆی تۆوە مردن ئاخر بۆ براکەم لەو زیاتر کەسم نەبوو چۆن ویژدانێکت هەیە تۆ تکایە خۆت دەربخە چیتر هێزم نەماوە ئەم یاریە بوەستێنە"سیۆ بەگریانەوە و بێ دەسەڵاتی قسەیەکرد لار زیاتر سەری شۆڕ کرد و فرمێسکی دەڕشت تایهیۆنگ سەیری لارای دەکرد.

"هیوادارم گوناحی مردنیشم بۆت بێت"سێۆ پارچە شووشەیەکی لە پشتی دەرکرد و بە ئازارەوە وتی لارا بە هێواشی سەری بەرز کردەوەو سەیری کرد

عەسڵەن هیچ کەشێک حەواڵەی ئەوەی نەبوو بڵێ

وا مەکە تکایە لەبەر من بمێنەوە هەموان دەمرن

زوو بێت یا درەنگ بۆیە تەنها بەئازارەوە لێیان ئەڕوانی سیۆ سەیری لایەکی کرد ئەوە تەرمی

براکەی بوو بە ئازارەوە سەیری دەکرد.

"ببورە کاکە بەڵام بێ تۆ ناتوانم بژیم"سیۆ بە ئازارەوە وتی و بێ دوودڵی چەقۆڵەکەی خستە

نێو قوڕگی ڕێک خوێنەکەی کەوتە سەر ڕووخساری

لارا و بەتانیەکەی تالی لارا فرمێسکەکانی زیاتر بوو.

"جانگ سیۆ کوژرا!!! لەیاریەکە دوورخرایەوە پیشەی هاوڵاتی بوو"هەموان شۆک بوون تەنانەت

تایهیۆنگیش مەبەستی چی بوو لە کوژرا ، مەگەر

ئەو خۆی نەکوشت ئەو خۆی خۆی کوشت بەڵێ کەوایە بۆچی وتی کەوا کوژرا سیۆ کەوتە سەزەوی

لەبەردەم لارا ، لارا توند لیتای لەباوش گرت و فرمێسکی دڕشت و توند چاوەکانی داخست.

──•~❉᯽❉~•──

◁◁ ▐بـەردەوامـے▌ ▷▷

- °       -°        -°       *    -°

ᡣ𐭩ྀིྀི𓂃 𓈒⊹. کێ مافیایە 𓈒⊹. ू𝝑𝝔 ࿔ ۪

𝇋♡︎𝇌

Share This Chapter