Back
/ 35
Chapter 18

¹⁸||کێیە

ڕێـڕەویـی ڪڵێڤ(ڪۆتای هاتووە)

کورە کێ دەوەڕێت با بوەڕێت ئەو

هەموو بەعانە بە من ماڵی ناکرێت،،

فرمێسکی چاوی لارا بۆساتێکیش وشکانی نەهاتوە

لاشەی مرد و بێ ڕۆحی لیتا لەنێو باوشیەتی و فرمێسکی چاوانیشی بۆ ساتێڪی نەوەستاوە لە

شوێنی خۆیشی نەجوڵا وە هەر دەگری و دەڵێت

'تخوا خوشکەکەم با هەڵسێتەوە' ئەو وەک دایکێکی

جەرگ سوتا ووەکو هەرزەکارێکی بێماڵ و خانویەکی

سوتا بوو ناخی هەموان بەبێدەنگی سەیری لارایان دەکرد چۆن دەگری و فرمێسکی چاوانی ناوەستێت.

شتە سەیرەکە ئەوە بوو هیچ کەسێک لەوان ئەمشەو

نەخەوت بوو وە ئامێرەکەیش ئەوانی نەخەوەند ئەوە جێی پرسیار بوو بەڵام حاڵی وێرانی لارا هیچی نەهێشت بۆیەوە بۆ بیرکردنەوە.

"زنگ زنگ یاری کڵێڤ دەستی پێی کرد مافیای سەرەڪی دەستنیشان بڪە"دەنگی ئامێرەڪە

وای کرد سەری بەرز بکاتەوە بەگاڵتەجاڕیی.

"کێ ماوەە هەموویانت کوشت کێیےتر ماوا"لارا

هاواری کرد بەگریانەوە هەموان بەبێدەنگی سەیری

یەکتریان دەکرد.

"هاوڕێیان دەنگم پێ بدەن!!"کوڕێک قسەی کرد

هەموو سەرنجەکانی بۆخۆی ڕاکێشت لارا بەلاوازی

سەیری کرد ئەو کچەی تەنیشتی بەشۆکەوە سەیری

کرد."بـ،بـ،باسی چی دەکەیت خۆشەویستم تکایە ئەو قسەبێمانایە بوەستێنە"ئەوکچە فرمێسکی چاوەکانی هەرزوو کەوتنە خوارەوە بۆ کوڕە خۆشەویستەکەی کوڕەکە وتی."جولی بەڕاستی بێزار بووم هەرزوو

من و تۆیش دەمرین کەوایە با کۆتای بێت ئەم گاڵتەجاڕیە"کوڕەکە فرمێسکەکانی کەوتنەخوارەوە.

"بەڵام پێرنا من بێ تۆ"جولی بەگریانەوە ویستی قسە بکات پێرنای خۆشەویستی ئەوی ڕاکێشە نێو

باوشی دەنگی لارا وای کرد ئەوان سەیری دواوە

بکەن بۆ بینینی لارا."هیچ کەسێک دەنگ نادات".

"باسی چیەکەیت هەموومان دەمرین"جولی بە گریانەوە وتی لارا بەڕووخسارە ساردەکەی سەیری

کرد."هەرخۆی زووبێت یان درەنگ دەمرین کەوایە

یان مافیاکە خۆی دەرەخات لێرە یانیش هەموومان

دەمرین بیرتانە ئامێرەڪاچیی وتـت ئەم یـاسایە بـۆ هەموانە"لارا لەو باروو دۆخە هێشتا زیرەڪ بوو لارا سەیرێکی تایهیۆنگی کرد بەنامۆی تایهیۆنگ هەرزوو چاوی لەسەر چاوی لارا لادا ، لارا سەیری لیتای مردوی نێو باوشی کرد و دەستی بەسەری هێناو

دووبارە فرمێسکی چاوەکانی کەوتنە خوارەوە.

کات هات و کات ڕۆیشت بوو بەشەو هێشتا هیچیان دەنگیان نەدابوو بەڵام دەنگی ئامێرەکە لەناکاو هەموانی شۆک کرد بێجکە لە مافیای سەرەکی کە

بەدرۆ خۆی شۆک کرد تایهیۆنگ."چـ،چـی ڕوودەدا".

"پێرسۆن پێرنا لە یاریەکە دوور دەخرێتەوە بە حەزی خاوەنی یاریەکە"ئامێرەکە هەموانی شۆک

کرد لارا بەشۆکەوە بەگاڵتەجاڕی پێکەنی لەخۆیی

پرسی هەموو شتێک بۆ ئەو مافیایە حەز و یاریە.

"نانا خۆشەویستم نا تکایە نا"جولی بەگریانەوە سەری بەنەخێر جوڵاند بەڵام مردنی ئەمجارە تەواو

جیاواز بوو دووبارە هەموان شۆک بوون لەگەڵ یەک شۆکی درۆ ئەویش ئەوە بوو پێرنا یەڪسەر ڪەوتە زەوی و مرد بەبێ ئەوەی سەری ئازاری بۆ درووست

ببێت بەبێ ئەوەی گلێنەی چاوی سپی بمێنێ جولی

بەگریانەوە هاواری دەکرد بەنەخێر.

"پیشەی پیرسۆن پێرنا هاوڵاتی بوو"ئامێرەکە

ڕای گیاند جولیا هاواری دەکرد بەگریانەوە بۆ خۆشەویستەکەی.

"نەخێر خۆشەویستم تخوا چاوەکانت بکەرەوە" جولی بەگریانەوە توند باوشیی لەجەستەی بێ ڕۆحی پێرنای خۆشەویستی دا دەنگی ئامێرەکە

دووبارە هەموان شۆک کرد ووای کرد لارا هەڵسێتە

سەر پێیەکانی کاتێک توند لیتای لەنێو باوشە.

"پاڕک جیمین! لەیاریەکە دوور دەخرێتەوە بەهۆی

حەزی مافیای سەرەکی"ئامێرەکە دوبارە ڕای گەیاند

هەرزوو بێ یەڪ و دوو جیمین ڪەوتە سەرزەوی و ڕەنگس سپی هەڵگەرا دووبارە هەموان شۆک بوون.

نوسەر لارا:جەماعەت ئێستا پێم برێن چێ مافیایەە

ئێستاا مەچنە خواریی بەس پێم برێن چێیە.

"جێلارا جولی لە یاریەکە دوور دەخرێتەوە بەهۆی حەزیـے مـافـیـاوە"هەرزوو لارا بەشۆڪەوە سەیریے

کرد جولیایش یەکسەر کەوتە سەر زەویەکەوە لارا

بە باوەڕ پێنەکراوی سەیری تایهیۆنگی کرد ، فرمێسکەکانی نەدەوەستان.

"پیشەی جێلارا جولی هاوڵاتی بوو"ئامێرەکە

دەنگێکی سەیری لێوەهات وەکو ئەوەی یاریەکە

ڪۆتایـے هات بێت.

"چۆن توانیت!!"لارا بەشۆکەوە پرسی تایهیۆنگ بە ڕووخسارێکی توڕە سەیری دەکرد."مـنــــــــ"ئـەوو

نەیتوانی قسەکانی تەواو بکات بەهۆی هاواری لارا.

"بەنەفرەت بیت بەنەرەفرەت بیت هەزاران کەس مردن بەهۆی یاریەکی نەفرەتی من متمانەم پێت

بوو چۆن توانیت ئەوە بکەی لیتا تاوانی چی بوو ئەی یۆنگی مەگەر ئێوە هاوڕێی نزیکی یەکتری نەبوون جۆنگکوک و نامجون ئیمان ئەوانە توانیان

چی بوو جیمین تاوانی چی بوو بەنەفرەتبیت چۆن چۆن توانیت ئەرێ چی مرۆڤێکی تۆ شەیتانی شەیتان ڕقم لێتە خۆزگە هەرگیز خۆشم نەدەویستی هەرگیز ئاشقت نەدەبووم خۆزگە بمردمایە ڕێگەم نەدایە دەستە پیسەکانت بەر دەستم بکەوێت خۆزگە هەرگیز تۆم نەناسیایە خۆزگە بەئازارەوە بژیامایە و خۆم کوشتبا چاوەکانم چاوی تۆیان نەبینیان خودا بەنەفرەتت بکات بەنەفرەت بیت دەی منیش بکوژە

دەی بم کوژە بانەجاتم ببێت"لارا بەتوڕەی هاواری دەکرد و دەگریا و هەنسکی دەدا.

"بەهۆی حەزی مافیاوە کیم تایهیۆنگ لە یاریەکە دووردەخرێتەوە"لارا بەشۆڪەوە چاوی ڪردەوە

سەیری تایهیۆنگی دەکرد کە فرمێسکی چاوی دە کەوتە خوارەوە بەهێواشی وتی."خۆشم دەوێت".

"تـ،تـ،تۆ مافیانی!کـ،کەواتە کێیە!!من مافیا نیم نیم"لارا بەشۆکەوە فرمێسکەکانی دەڪەوتنە خوارەوە تایهیۆنگیش کە فرمێسکی چاوی

دەکەوت سەیری دەکرد.

"من خراپم تۆ ڕاستەکەی ببورە ژیانتانم وێران کرد ئیتر لەمن ڕزگارت دەبێت تکایە بژی دڵنیام ئیتر ئەم یاریە کۆتای دێت و تۆیش ڕزگارت دەبێت تەنها تکایە من ببورە وە خۆشم دەوێت"لەناکاو ئازارێک لەسەری تایهیۆنگ درووست بوو تایهیۆنگ وەک پێرنا و جولی و جیمین نەبوو ئەو وەکو ئەوانی تر دەمرد.

"ئاھھ ، ئاهااا"تایهیۆنگ بەئازارەوە هاواری دەکرد دەنگی گریانی بەرزی لارا و دەنگی ئاواری پڕ ئازاری

تایهیۆنگ وەکو ئەوەی بەئازارترین مردنی هەبێت هێندە بەئازارەوە هاواری دەکرد سەری خۆی دەکێشا

بەدیوارەکە و هاواری دەڪرد لایەڪ لە سەری لێـے بۆیەوەو هێشتا سەری دەدا لە دیوارەکە لارا زیاتر هاواری کرد و دەگریا لەکۆتای تایهیۆنگ کەوتە سەر زەویەڪە.

لارا لەنێو شۆکا بوو سەیری هەموو لاشەکانی دەکرد لەناخی خۆی دەیوت من مافیا نیم کەواتە ڪێیـے مافیایە خۆ هەموان مردن تەنها ئەو ماوە تەنها.

"چۆنەبێت من مافیابم من پۆلیس بووم چۆنەبێت من مافیابم نابێت چۆنەبێ من من واتا من بکوژیی

ئەو هەموو کەسەم چۆن توانیم"لارا بەگریانەو سەری بەنەخێر دەجوڵاند کەوتە سەری زەوی کاتێک هێشتا

لیتا لەنێو باوشی بوو فرمێسکەکانی نەدەوەستان.

ڪۆتـایـے.

نوسەر لارا:-وەرن گاڵتەکەم کرد ههههه.

لارا فرمێسکی چاوەکانی نەدەوەستا لەنێو

شۆکا بوون هەموو لەشی دەلەرزی دەستیـے

خستە سەر قژی و پڕ بدەنگی قیژاندیی."نەخێر".

لەناکاو دەنگی پێکەنینێکی نەرم وای لەلاراکرد

بەخێرای سەری بەرز بکاتەوەو سەیری ئەو دەنگەی

کرد شۆک بوو دووهێندە شۆک بوو دووهێندە شۆک

بوو سەیری لاشەکەی تایهیۆنگی کرد زیاتر شۆک بو.

لەخۆی پرسی ئەم گاڵتەجاڕییە چییە!!!!!

ᡣ𐭩ྀིྀི𓂃ᡣ𐭩ྀིྀི𓂃ᡣ𐭩ྀིྀི𓂃

──•~❉᯽❉~•──

◁◁ ▐بـەردەوامـے▌ ▷▷

حاڵتان چۆنە...

ئەمرم خوایە بەوخوایە ئەم ترسەی ئەمشەو

بۆ ئەم مێشەو فیزێ باش بوو فکرەی زۆرم لۆ

هات ئینجا بەو پێێەی بێت کێ مافیایە کۆتا جار

ئەم پرسیارەدەکەم پارتی داهاتو کەشف دەبێت.

چێێێ مافیایەەەە تخوا بەس با من نەبممممم

ᡣ𐭩ྀིྀི𓂃ᡣ𐭩ྀིྀི𓂃ᡣ𐭩ྀིྀི𓂃

Share This Chapter