Back
/ 35
Chapter 21

²¹||‌جیمین

ڕێـڕەویـی ڪڵێڤ(ڪۆتای هاتووە)

پیش ئەوەی بزانی من هەڵەم ئەوە

بزانە کە  پەیوەندی بە تۆوە نییە.

فـلـاشـ'بـاك||ڕابـردوو.

"خۆشەویستم"تایهیۆنگ بەنەرمی دەستی بەقژی

لارا هێنا و لارا بزەیەکی کرد و بەخۆشەویستیەوە

سەیری کرد تایهیۆنگ ماچێکی کورتی لێوی لارایی

کرد لارا بەتوڕەی چوە دوواوەو سەیری کرد.

"چیەکەی تایهیۆنگ ئێمە لە قوتابخانەین"لارا ڕوومەتەکانی سوور بوونەوە بەشەرمەوە کێشای

بە شانی تایهیۆنگ ، تایهیۆنگ پێکەنی و باوشی لێدا.

"تایهیۆنگ"دەنگێکی نەرم لە دووای تایهیۆنگەوە هات و وای کرد سەرنجی لارا و تایهیۆنگ بۆخۆی

ڕابکێشێت ئەو کوڕە نزیک بۆیەوە.

"تایهیۆنگ!!کاکە ئەم کچە کێیە"ئەو کوڕە بەتێنەگەشتوی پرسی تایهیۆنگ تفی نێـیـو

دەمی قوتدا و نەیزانی چی بڵێت نەفرەتیی

لەخۆیەکرد دەبوو ووریاتر بێت.

لارا بەلاچاوێک سەیری تایهیۆنگی کرد کە ڕەنگی تێک چووە پاشان سەیری ئەو کوڕەی پێشی ڪرد.

"سڵاو من لارا خۆشەویستی تایهیۆنگم"لارا بە

ڕێزەوە سەری دانواند ئەو کوڕەی پێشی شۆک

بوو براکەی ، خۆشەویستی هەیەو ئاگادارییی

نەکردەتەوە هەرزوو ئەو کوڕە بەڕێزەوە سەری

بۆ لارا دانواند و وتی."ئۆھ،خکشحاڵ بووم منیش

جیمینم ، برای تایهیۆنگ"لارا بزەیەک بۆکردوو و

وتی."خۆشحاڵبووم منیش"ساتێک جیمین و لارا

سەیری یەکتریان کرد پاشان سەیری تایهیۆنگیان

کرد کە سەد و نەوەد پلە ڕووخساری گۆڕاو چاوە

ڕەشەکانی درەوشانەوە لارا و جیمین سەیری هەمان

ئەو ئاڕەستەیان دەکرد کە تایهیۆنگ بەدڵخۆشی سەیری دەکات جیمین ڕووخساری گرژ کرد و لارا

چاوەکانی پڕ ئاو بوون لەخۆی دەپرسی.

بۆچی وەکو شتێکی بەئازارە ئەی مەگەر لارا بەتەمانیە بەخراپی تایهیۆنگ بکاتەوە بۆچیی

بەئازارە دەبینێ تایهیۆنگ ئاوا ئاشقی تیڤایە

بەهێواشی لارا سەری شۆڕ کرد سەیری زەوی

دەکرد جیمین چاوی لەسەر تایهیۆنگ و تیڤا

لابرد کە بەخەندەوە سەیری یەکتریان دەکرد

جیمین سەیری لارای کرد بە گرژی.

𖦹𖦹𖦹

"کاکە ، بۆچی بەمنت نەوت خۆشەویستت هەیە" جیمین پرسیاری لێکرد کاتێک تایهیۆنگ جانتاکەی

دانا تایهیۆنگ بەبێزاری وتی."بۆچی ، بەبێ لەدەرگا

دان دێتە ژوورەوە"جیمین ڕووی گرژ کرد کاتێک تایهیۆنگ قەمیسەکەی دەکەند و ویستی بڕوا

بۆ گەرماو بەڵام جیمین توند دەستی گرت.

"زۆر بێڕاێزی دەکەی"تایهیۆنگ ئاگاداری کردەوە ئەوان دووبرای شــیرین و خۆشەویسـتن ئەوان یەکتریان زۆر خۆشەوێت ئەوان دڵسۆز و هاوڕۆح

و هاو خەمی یەکترین ئەوان لەخێزانی هەژارنن

بەڵام هێشتا ئەوان دڵخۆشترینن.

"ئاھھ،باشە"تایهیۆنگ بەبێزاری خۆی هەڵدایە سەر بێدەکەو لەسەر دەم پاڵکەوت جیمین دانیشت و هەر

زوو دەستی کرد بە پرسیار کرد."کاکە تۆ بۆچی سەیری ئەو کچەت دەکرد چاوەکانت دیار بوو کەوا

تۆ ئەوت بەدڵە کەواتە بۆچی لای لارا ناوە وا سەیرت دەکرد"جیمین پرسیای کرد ئەوزیرەکە بۆ تێگەشتن لە برا خۆشەویستەکەی ئەو زۆر تێگەشتوتر بوو.

"چونکە ئەوم بەدڵەو خۆشم دەوێت"جیمین

شۆک بوو مستێکی لە قاچی تایهیۆنگدا تایهیۆنگ

بە ئازارەوە خۆی سوڕاند و سەیری جیمینی کرد.

"چیەکەی ئازاری هەیە بیرت چوو لەتۆ گەورەترم بە  دوو ڕۆژ"تایهیۆنگ بەتوڕەی سەرزەنشتی جیمین کرد

جیمین بەخێرای وتی."ئەوەندەی من بزانم ئەو کچە ناوی تیڤایە ئەو هاوڕێی نزیکی لارایە چۆنەتوانی ئەوە خۆش بوێت ئەی کەوایە لارا بۆ خۆشەویستە"

جیمینی بەتوڕەی پرسیاری لێکرد تایهیۆنگ هەناسەیکی قوڵی هەڵمژی ووتی.

"لارا خوشکی یۆنگیە"تایهیۆنگ بەوە دەستی پێکرد جیمین هاواری کرد بە وتنی."چیی"دوواتر بە توڕەی

سەیری تایهیۆنگ کرد."تۆ یاری بەخوشکی هاوڕێکەت دەکەی تایهیۆنگ دەیکم بزانێت توشی نەك جەڵدەی  دڵ بەڵکو مێشکیش دەبێت تایهیۆنگ دایکم ئاوها پەروردەی کردووین ، تۆ دەستت کردووە بەوەیی

لە باوکم بچیت"جیمین بەتوڕەی وتی تایهیۆنگ

هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و دەستی بە ڕووخساری هێناو وتی."بەو شێوەیە نیە"تایهیۆنگ ووتی.

"ئەی کەواتە چۆنە"جیمین بەتوڕەی دەستەکانی لێک ئاڵاند."من سەرەتا هەرگیز لەو پیاوە نەفرەتیەی خوارەوە ناچم هەرگیز وە یۆنگی داوای لێکردم" تایهیۆنگ سەرەتا بەتوڕەی وتی و پاشان بەبێزاری

ناڵاندی و پاڵکەوت و سەیری سەخفەکەی دەکرد.

"یۆنگی هیۆنگ دەیەوێت لەخوشکەکەی ڕزگاری بێت نازانم بۆچی ڕەقی لێیەتی کێ ئەزانێ لەوەیە شتی بەد ڕەوشتانەی لێ بینی بێت هەرچەندە کۆتاجار کە

سەرجێمان کرد ئەو کچ بوو ، بەڵام هەموو ئەوەیی دەیکەم یۆنگی هیۆنگ و دایکی لارا ئەوەیان دەوێت

ڕاستیەکەی هیۆنگ ئەوان دەیانەوێ لارا بەهۆکارێک بخەنە زیندان پێیان وایە بەم شێوەیە ڕزگاریان دە بێت لە ، لارا بۆیە من بێتاوانترینی ئەم چیرۆکەم" تایهیۆنگ دەستەکانی بەمانای بێتاوانی بەرز کردەوە

جیمین شۆک ببو بە قسەکانی براکەی."هیۆنگ تۆ نەدەبوو ڕازی بیت بەوە"جیمین بەناڕەزای وتی.

هەرکە تایهیۆنگ بێ وەڵام بوو."یۆنگی وتی گەر تۆ توانیت خوشکەکەم بۆ دووربخەیتەوە منیش تیڤات

بۆ ڕازی دەکەم چۆن ئەو دەرفەتە لەدەست خۆمە ئەدەم جیمین"تایهیۆنگ وتی و هەڵسایەوەو بەرەو

گەرماوەکە ڕۆیشت جیمین سەیری زەویەکەی دەکرد.

"ئەو زۆر بێتاوان و باش دیارە تاوانی چیە یۆنگی برایەتی و دێلێن دایکیەتی خودایە تکایە شتێک

بکە و ئەو کچە ڕزگار بکە ئەو زۆر داماوە"جیمین

بە ناخێکی پڕ بەزەی وتی دەستی بەڕوخساری هێنا.

جیمین هەنگاوی نا بەرەو خوارەوە بەخێرای هەرکە گوێی لەدەنگی هاواری باوڪی بوو تایهیۆنگیشــے بەخێرای لەگەرماوەکە کاتێک هەموو لەشی تەڕ بوو

هاتەدەرەوە بیجامەیەکی کردە پێی وبەخێرایـ بەرەو خوارەوە ڕۆیشت.

"هەی بێسوودانە شتێک بەسوود ناتوانن بکەن"باوکیـ

جیمین و تایهیۆنگ وەکو هەمیشە دەستی ڪرد بە هاوار کردن جیمین توند دایکی لەباوش کرد ئەو پیاوە بەناو باوکە کورسیەکی هەڵگرت و بەرەو جیمین و دایکی تێی گرت تایهیۆنگ بەخێرایـے

پشتی هێنایە پێشی و بەر پشتی کەوت دایکیان

زیاتر گریا جیمین سەیری تایهیۆنگی کرد و چاوی

بۆی نوقاند بەمانای ئەوەی بێدەنگ بێت و هیچشتێ

نەڵێت بەڵام هەرکە وتی."ئەو ئافرەتە سۆزانیەیشـ ناتوانێ خواردنێ دروست بکات"کاتێک لەچێشتخانە بە توڕەی هاتە دەرەوە.

"هێیی ، سنور نەبەزێنیت و جارێکی تر بەو شێوەیە ناوی دایکم نەهێنێی پیاوی نەفرەتی دوبارە لەقومار

دۆڕاوی یان پارەت پێ نەبوو بچی بۆیانەکات هاتویتەوە ها"تایهیۆنگ بەتوڕەی وتی جیمین توند

چاوی داخست ئەیزانی ئێستا چی ڕوو دەداتـت.

"ئەوە فێر بوویت جوابی من بدەیتەوە خوێری"ئەو پیاوە بەناو ئێڵدرۆدە بەتوڕەی مستی لە تایهیۆنگـدا

تایهیۆنگ زمانی بەلێوی هێناو بەتوڕەی و ناخێکی پڕ چاوی داخست جیمین سەری دایکی لەنێو سینگیـے شاردەوە لەکاتێکدا دایکیان بەبێتاوانی دەگریا ئێمی ئافرەتێکە بەهۆی دوو کوڕەکەی بەرگەی ئەم هەموو ئازارە دەگرێت هەر لەتەمەنێکی گەنج تاکو ئێستا.

ئێڵدرۆد وەکو گوورگ لە گیانی تایهیۆنگ بەر بوو تایهیۆنگیش بەبدەنگی ئەی ناڵاند ئەو ناچارە کە

دەستی لێ بەرز نەکاتەوە بەهۆی ئەو بەڵێنەی کە

بەدایکی داوە جیمین و ئێمیش خۆیان تێکەڵ نەکرد

چونکە دەیان زانی خراپترەبێت بۆ ئەوەن تایهیۆنگ

هەرگیز ناتوانێت توڕەیەکەی کۆنتڕۆڵ بکات بۆیەیش

هەمیشە بەو شێوە لێدانێکی باش دەخوات.

دوای ئەوەی ئێڵدرۆد وازی لە تایهیۆنگ هێنا بەپێکەننەوە وتی."ها خوێڕی چی بوو هیچیــے

ترت پێ نەبوو بەس زمانت درێژ بوو وەکو کچ"

ئێڵدرۆد بە پێکەننەوە لەقەیەکی لە سکی داوو

بە دڵخۆشی لەماڵەوە ڕۆیشتە دەرەوە وەکو ئەوەی

ئەو لێدانە جەوی کردبێتەوەو دڵخۆش بووبێت.

"کوڕم"ئێمی بەگریانەوە نزیکی تایهیۆنگ بۆیەوە.

"کاکە"جیمینیش بەخێرای بەنیگەرانی بەرەو لایچو.

"من باشم"تایهیۆنگ دەستی ئەوانی دوورخستەوەو

بەخێرای بەرەو سەرەوە ڕۆیشت بلوسێکی ڕەشیـے

کردە بەری و چاکەتێکی کۆدی درێژی ڕەش و پاشان

نامەیەکی بۆ کەسێکی نارد و بەرەو خوارەوە ڕۆیــ بەخێرای ماچی سەری دایکی کرد."باشم"چرپاندیی

ئێمی فرمێسکەکانی زیاتر بوو."جیمین ئاگادارییـے دایکم بە وە نان بخۆن من ناگەڕێمەوە کارێکم هەیە"

تایهیۆنگ وتی جیمین ویستی بپرسێ بۆکوێ دەڕۆی تایهیۆنگ هەرزوو ماڵەوەی جێهیشت بەزۆر فرمێسکە

کانی ، ڕاگرت بوو بۆ ئەوەی نەکەونە خوارەوە.

بەخێرای بەرە و ماڵی داپیری لارا بەڕێکەوت ئەوە زۆر دوور نەبوو لەماڵیانەوە بەهەمووی سێ کاتژمێر

دور بوو دوای ئەوەی گەشتە ئەوێ لارا پێی وت بوو

داپیری لەماڵ نیە هەرڪە لەدەرگای دا لارا ڪردیەوە تایهیۆنگ بەخێرای کەمەری لارای گرت و باوشیـے لێ دا لارایش باوشی لێدایەوە."چیـ ، بووە تایهیۆنگ تۆ باشیت ئەم باروو دۆخە چییە"لارا بەنیگەرانی دەستی بەڕووخساری هەیە تایهیۆنگ ناڵاندیـے

لارا فرمێسکی چاوەکانی کەوتنە خوارەوە تایهیۆنگ

بەقاچی دەرگاکەی داخست و وتی."بۆچی دەگریی"

تایهیۆنگ بەنەرمی فرمێسکەکانی سڕی.

"دووبارە شەڕت کردوە بۆچی شەڕەکەی نازانی بەئازارەکانت دڵم ئازار دەچێژێت"ئەم قسە دڵبەرانەی

لارا چاوەکانی تایهیۆنگی ووبارە پڕ فرمێسک کرد.

"مرۆڤ چۆنەبێت هێندە میهرەبان و جوان دورسکراو بێت"تایهیۆنگ لەدڵی خۆیەوە وتی

کوتێک توند باوشی لە لارا داو فرمێسکەکانیی

چاوی ملی لارای تەڕ کرد لارایش بەنەرمی باوشی

لێدایەوەو وتی."خۆشم دەوێت تکایە هەرگیز بە

خۆشەویستیەکەم ئازارم مەدە"لارا بە چرپەوە

وتی تایهیۆنگ توند تر باوشی لێیدا.

تایهیۆنگ لەخۆی پرسی بۆچی هەر ئازارێکی

هەبێت هانا بۆ لارا ، دەبات بۆچی مەگەر ئەو

لارا بەکار نایەنێت ئیتر بۆچی.

𖦹بـەردەوامـے𖦹

هەستا چۆنە چۆننن.

پێش بینی ڕووداوەکانی داهاتوم بۆ بکەن.

Share This Chapter