Back
/ 35
Chapter 23

²³||دەزگیرانی

ڕێـڕەویـی ڪڵێڤ(ڪۆتای هاتووە)

ئەصلەن ئەمن گرینگی بە

شتەک نادەم خاوەنی زۆر بی.

"زۆر جوان بوویت"خاتوو کیم بە خۆشەویستیەوە

وتی و لارا بزەیەکی بۆکرد و سری شۆڕ کرد و وتی.

"سووپاس دادە"لارا وتی کاتێک سەیری دەستەکانی

دەکرد خاتوو کیم نزیک بۆیەوەوچەناگەی گرت و بەرزی کردەوەو بە گلەیەوەوتی."دادە!!بەمن مەڵێی

دادە بڵێی دایڪە!! من ئیتر دایکی تۆم"خاتوو کیم بە شێوەیەکی شیرین وتی لارا دڵی پڕ بوو.

"چی بووە بۆچی دەگری تەواو گەر پێە خۆش نییە پێم مەڵێی دایکە"خاتوو کیم بەنیگەرانی دەستی بە قژی لارا هێنا و لارا سەری بەنەخێر جوڵاند.

"نەخێر نەخێز تەنها تا کوو ئێستا هەسم بەبوونی دایکم نەکردووە دایڪە"لارا بەڵپڕی وتی خاتــوو

کیم خەندەیەکی نەرمی بەڕوویدا کرد و بەنەرمیی

باوشی لیدا."تاقانەی دن ئیتر تۆ نەک بووک کچمی".

"دەیی مەگری با ماکیاژەکەت تێک نەچێت زۆر خەریکی بووم"خاتوو کیمی دەس ڕەنگیش کەخۆی

لارای ئامادەکرد بوو بە گلەیەوە وتی لارا پێکەنی و سەری بەباشە جوڵاند و فرمێسکەکانی سڕی.

*شێوەڪاری جلی لارا*

*شێوەڪاری پێستی لارا*

*شێوەکاری برژانگ و گۆشەی چاوی لارا*

*شێوەکاری قژی لارا*

*شێوەڪاری تەواوی لوت و لێوی لارا*

*شێوەڪاری ماکیاژی لارا*

"دایکە جلەکە زۆر کراوە نیە ئایا خراپ دەرەکەوم"

لارا دەستەکانی دەگوشی بەشڵەژاوی دەستی بە قژە خاوەکەی دەهێنا و سینگی جلەکەی بەرز دەکردەوە.

"ڕێک وەک شازادەکانی دەبێ هەبێ گوڵێک وەك وەک تۆ جوانـ!!"خاتوو کیم بە میهرەبانی وتی لارا

بەچاوێکی پڕ خۆشەویستی سەیری کرد یەڪەمین

جارە کەسێک بەڕاستگۆیـے پێی بڵێت جوان.

"خۆشم دەوێت"لارا باوشی لە حاتوو کیم دایەوە خاتووکیم پێکەنی و وتی."ئای خوایە منیش بووکە

شیرینەکەمم خۆشەوێت"ئەوان بە خۆشەویستیەوە

باوشیان لەیەکتری بو جیمین لەدواوە سەیری دەکرد.

ೃ⁀➷■□■□■୨ ̣̣̣͙̊୧■□■□■ೃ⁀➷

دەگیرانی لاراو تایهیۆنگ دەستی پێکرد.

"دە ئەڵقەکان بێنن"بەڕێز کیم دەستەکانی لێک خشاند و وتی تایهیۆنگ بەساردی سەیری دەکرد

دەی زانی کەوا مەبەستی باوکی لەوەیە ئەوی لــە

کۆڵ ببێتەوەو ئازاد بێت.

ئەڵقەکانیان هێنا و دایەنەدەستی تایهیۆنگ ، لارا سەیری دەستی تایهیۆنگی دەکرد و جیمینیش سەیری لارای دەکرد هەرکە تایهیۆنگ ویستی ئەڵقەکە بخاتە پەنجەی لارا بەدەنگی بەرز وتی."بۆستە"ئەوە وای کرد هەمووان بەتێنەگەشتوی سەیری بکەن.

"چی بووە شیرینەکەم"خاتوو کیم بەتێنەگەشتوی وتی خاتو مین هەناسەیەکی بێزاری دایەوەو سەیری

کاتژمێرەکەی دەستی کرد تەنها دەیویست زوو تەواو بێت ئەویش وەک بەڕێز کیم لەخەمی زوو تەواو بون و نەجات بوونیەتی لە لارای شیرین.

"مــــــــــــن"لارا جەختی لەسەر وشەی من کردەوە

و دەستی بەتوندی لەنێو دەستی تایهیۆنگ دەرهێنا تیڤا و یۆنگی و تایهیۆنگ ڕەنگیان پەڕی بەتێنە گەشتوی سەیری لاریان کرد جیمین وەکو ئەوەی

لەڕێی چاوەکانی بڵێت ئەنجامی بدە سەیری دەکرد.

"تایهیۆنگی کوڕتــــــــــــانــــــ"لارا بەتوندی دەستەکانی دەگوشی و دەیویست قسەبکات

هەمووان بەتێنەگەشتوی سەییان دەکرد بەڵێی

وادیارە ئەمە کۆتای درۆکانیانە.

"تایهیۆنگ شتێکی کردووە"بەڕێز کیم دەنگی توڕەی بڵند کرد تایهیۆنگ ڕاستیەکەی زۆر ترسا و لەمێشکی

خۆی دەیوت دەبێت لارا بە هەموشتێکی زیانی بێت.

"تایهیۆنگی کوڕتـانــــــــــــــــ،"لارا دووبارە وەستا و سەوتی نزم کرد و چاوەکانی پڕ ئاو بو،سەیری یۆنگی کرد وەك ئەوەی بڵێت بۆچی تاوانم چییە مەگەر من خوشکی تۆ نیم یۆنگی ڕاستی تەنها دەترسا شەرمە زار ، بێت ئەگینا هیچ شتێکی تر بۆی مایەی ترس نەبوو لارا توند چاوی داخست دەیویست قسەبکات

بەڵام وەك و ئەوەی ڵاڵ بووبێت.

"تایهیۆنگی کوڕتان بووەهۆی ئەوەی دووبارە هەست بەبوونی ژیانکردن وخۆشەویستی وئاسودەی بکەم

ئەو وای کرد دووبارەهەست بە دڵخۆشی بڪەم و وە

لەناخی دڵمەوە پێ بکەنم دەمەوێت سوپاستان بکەم بۆ ئەوەی تایهیۆنگتــــان ، هێناوەتە دوونیا سوپاس"

لارا بە دەنگێکی لەرزیـے و وتی تایهیۆنگ نەوەد پلەی چەماوە ڕووخساری گۆڕا وەکەوەی پێی خۆشـتربێت

هەمو ڕاستێکانیان بزانیایەو باوکی بەدڵی خۆی لێی بدایە ، نەوەک لارا ئەو وشانە بڵێت ئاخر ئە، تـەنهــا بەکاری دەهێنێت مانای نییە لارا وەک ژیان سەیری بکات ، و ئەویشـے، ژیانی لێی بکات بە قوزەڵەقورد.

"ئایی کچەجوانەکەی خۆم"خاتووکیم بزەیەکی پڕ

پڕ ، لە دڵخۆشی کرد و ماچی نێوچاوانی لارای کرد و پاشان دەزگیرانی دەستی پێکردەوە لاراو تایهیۆنگ

سەیری یەڪتریان دەکرد چاوەکانی لارا پڕ فرمێسك بوون فرمێسکی بەئازار و پڕ خەم.

دەستەکانی لارا وەکو شەق شەقەی منداڵ دەلەرزی تایهیۆنگ سەیری دەستی کرد پاشان سەیری چاویی

ڕەشی بێنازی کرد و بەهێواشی ئەڵقەکەی کردە نێو

پەنجەی تیڤا دەنگێکی بێزاری دەرکرد لارایـــ'شــــے بەەستە لەرزەڪەی ئەڵقەکەی خسە نێو پەنجەیے

و هەموان جەپڵەیان لێدا و لارا و جیمین سەیری یەکیان کرد و فرمێسکی لارا کەوتە خوارەو.

لێوی جوڵاند و بۆ جیمینی چرپاند

و وتی'ناتـونـم' جیمین بە شێوەیەکی

بێ ئومێد لە لارای ڕووانیـے.

ೃ⁀➷■□■□■୨ ̣̣̣͙̊୧■□■□■ೃ⁀➷

"باشیت!!"تایهیۆنگ پرسی و لارا سەیری کرد و بزەیەکی بچووکی بۆی کرد."من ئێستا هی تۆمم

ئێمە دەبین بەهی یەک چۆن باش نابین"لارا بە نەرمیی وتی و تایهیۆنگ سەیرێکی کرد و بەردەوام

بوو لە شۆفێریەکەی و تایهیۆنگ بزەیەکی درۆی بۆی ڪرد و لارا سەیری دەستەڪانی ڪرد.

"ڕاستی ماڵەکە بچووکە بەڵام بەپێی کات هەوڵدەم باشترینت پێشکەش بکەم"تایهیۆنگ ئەم بێدەنگیەی پێی نامۆبوو بۆیە دەستی کرد بە گفتوگۆکردن.

"تەنانەت دیوارەکان داربن و سەخفی خانوەکەیش بە موقەبابێت من تەنها لەکەڵ تۆبم بەسمە من و تۆ و منداڵی داهاتومان"لارا پێکەنی و چرپاندی و سەری حەساندەوە بەکوشنی سەیارەکەو بە بزەیەکی نەرم سەیری تایهیۆنگی کرد لەکاتێ شۆفێریدابوو.

"ئهممم ، منداڵی ئێمە"تایهیۆنگ بەزەیەکی کرد و چرپاندی وەک ئەوەی ئەمەی بەدڵ بێت  لارایـــش

خەندەیەکی کرد و بەدەنگە خۆشەکەی پێکەنینێکی

نەرمی کرد کە تروسکەی بۆ دڵی تایهیۆنگ،نارد."لارا".

تایهیۆنگ بەدەنگێکی قوڵ ناوی هێنا."گیانم"لارا

بە خۆشەویستیەوە وتی هێندە بە ئاشقەوە قسەی دەکرد هێندە بە ئەشقەوە دەدوا دڵی تایهیۆنگ هاواری ئەوەی دەکرد له سینەی بێتە دەرەوە.

"ئەگەر ڕۆژێک توانیمان ببینە خاوەنی کچێک ڕفتاری لەتۆ بچێت و شێوەی تێکەڵەی ئێمە ئەوە با ناوی لێی بنێن ، لیتا"تایهیۆنگ دەستی لارای گرت و ماچی کرد دڵی لارا زۆر خێرای لێی دەدا خەندەیەکی گەورەییـے پڕ لە ئوومێد لەسەر ڕووخساری بێنازی نەخشا.

"بۆچی لیتا"لارا بەدڵخۆش و جۆش و خرۆشی پرسی تایهیۆنگ پێکەنی بەم دڵخۆش و پەرۆشیەی

لارا و وتی."وەک چۆن تێڪەڵەیەڪ لە ئێمە دەبێتە خاوەن دڵ با وەک خۆشەویستەکەمان ، ناوێک بۆ ئەشقەکەمان زیندوو بێت"تایهیۆنگ وتی لارا وەڪو

منداڵی شەش مانگ حیلکەی کرد ئەم حیلکەیەی لارا

وای لە تایهیۆنگ کرد تایهیۆنگ سەیری بکات و خەندەیەکی بۆکسی گەورە بکات لەخۆشی ئەو حیلکە منداڵانەیە کە وەک منداڵێکی دڵخۆش دەرەکەوت هێندە دڵبەر و جوان بوو.

ೃ⁀➷■□■□■୨ ̣̣̣͙̊୧■□■□■ೃ⁀➷

"ئێرە زۆر جوانە تایهیۆنگ"لارا بەچاوە پڕ خۆشەویستەکانی سەیری کرد تایهیۆنگ سەرەتا

خەندەی کرد پاشان بیری هاتەوە یەڪەم ڪەس

تیڤای هێنایە ئەم ماڵە بەڵام تیڤا قێزی ڪردەوە

و پێی وت کە ئەو خانوە زۆر بچووکە و هەرزوو ڕۆیشت و داوای لە تایهیۆنگ کرد زیاتر کاربکات

بۆ خانویەکی گەورەتر.

"باوڕناکەم تایهیۆنگ ئێمە لەگەڵ لیتای بچووک لە داهاتو لەم ماڵە دەژین"لارا بەچاوی پڕ خۆشەویستی

سەیری ئەو ماڵە بچووکەی دەکرد تایهیۆنگ خەندەی گەورە لەسەر ڕووخساری درووست بوو بەبینیی ئەو ڕووخسارەی لارا و قسەکانی ئەو لەناخی دڵی پیامی بۆ هەموو ئەندامەکانی لەشی نارد و پڕ بەدڵ وتیـے.

'لارا فریشتە ئاسایەڪی جیاوازە'.

*شێوەکاری خانوەڪەیان*

"خۆشم دەوێت لارا"تایهیۆنگ کەمەری لارای گرت

و چرپاندی وەک ئەوەی ئەو قسە لە قوڵای ناخی دەرچێت و بەدڵی لارا بچەسپێنێت لارا بە ئەشقەوە

سەیری کرد و دەستی لەسەر ملە درێژەکەی دەجوڵا.

"ئەم جوانیەت ئەم دڵباشیەت و ئەم تایبەتیەت من هۆگری بووم"تایهیۆنگ بەخۆشەویستیەوە سەیریی

هەموو لەشی لارای کرد و پاشان سەیری ڕووخساری

و بەدەستی قژە درێژەکەی خستە پشت گوێی.

"من بۆت دەژیم"لارا دەستی لەسەر ڕوومەتی تایهیۆنگ داناو ساتێک سەیری لێوی یەکتریان

دەکرد پاشان بەهێواشی لێویان نوساند بەلێوی

یەکتری و ماچی یەکتریان دەکرد بەهەست و سۆز

و دڵخۆشی و ناخێکی پڕ حسرەت بەیەکتر وەڪو

ئەوەی چەندین ساڵە لێک دوورن و دوای هەزاران

ساڵ پێک گەشتونەتەوە هێندە بە حسرەتەوە ماچی

یەکتریان دەکرد و دەستیان بەلەشی یەکتر دەهێنا.

تایهیۆنگ لارای هەڵگرت و بەرەو ئەو ژوورە بردی کەوا بڕیارە ببێتە ژووری شایەد حاڵی ئەشقیان بۆ

تا هەتایە هەرکە لارای دانا لارا ویستی دووربکەوێتە

وەو ، سەیری نێو ژوورەکە بکات بەڵام تایهیۆنگ بە توندی سەری گرت و زیاتر سەری دەبردە پێشەوەو ماچی دەکرد لارا توند چاوی داخست بەهۆیتوندی

ماچەکەی تایهیۆنگ ، تایهیۆنگ دەستی بۆ زنجیری

جلەکانی لارا برد و بەهێواشی جلەکانی لابرد و پاشان دەستی کرد بەلادانی جلەکانی خۆیی.

ئەم جارەیان بەقوڵی بۆیەکەمجار ئەشق ڕەوانەی ڕۆحی یەکتری بکەن وەکەوەی هەردووکیان لەیل

و مەجنون بن شیرین و فەرهاد”خەسرەو“بن وەک

ئەوەی حەسەن و نەسرین بن هنــد ، ئەوان ئاشق

بوون ، ئەوان بەڕاستی دڵبەری یەکتری بوون.

ೃ⁀➷■□■□■୨ ̣̣̣͙̊୧■□■□■ೃ⁀➷

──•~❉᯽❉~•──

◁◁ ▐بـەردەوامـے▌ ▷▷

جا ئیترر شتەخۆشەکان بەڕای من دەست پێدەکەن ڕاستی لای من خۆشی لێرەوە دەست پێدەڪاتت

ئیتر ئەنگۆیش کەیف خۆتان کەن جا تخوا داوایی

پارت مەکەن بەڕاستی پێویستمە کاتم بۆ بگەڕێتەوە

بافریای ئەو شتانە بکەوم کە لەمێشکمە یانی کە ئێوە

داوای پارتەکان بە شیرینی ئەژنۆم دەشکێت بەخوای

لەنێو کۆڵێ ئیشی پارتم نوسی جا تکایە تکایەە داوای حەسەن و نەسرین لێتان تۆکایە داوایییی پارتت مەکەن بەخوا شەربەتی هەنارتان نایەمێ.

ئەوجا تایبەتی پارتی

داهاتوو ناتوانم باس بکەم.

شێوەی خێنەرەکانم:-چیە لارا پێمان ڕادەبێریی جارێی دەڵێی داوای مەکەن جارێک دڵمان دەتەقێنی

بۆ پارتی داتوو . وییی دەبێ چ قشت بن ههههه.

Share This Chapter