Back
/ 35
Chapter 25

²⁵||براژن

ڕێـڕەویـی ڪڵێڤ(ڪۆتای هاتووە)

ڪردەوە ناشرینەڪانتان خۆتان

بچوڪ ئەڪاتەوە ، ئێمە خەمبار ناڪات.

"لارا من"تایهیۆنگ دووبارە بۆ هەزارەمین جار وتی

'لارا من' ، دواتر لەکۆتای بڕیاری داقسەبکات هەناسە

یەکی قوڵی هەڵمژی و وتی."لارا من و یۆنگی براتــں ڕێکـــــــــــ"تایهیۆنگ نەیتوانی قسەکەی تەواو بکات

کاتێک چاوی ڕۆیشتە سەر تیڤا کە بەتوڕەی سەیریی

دەکات هەرزوو لە بڕیارەکەی پاشگەز بوویەوە لارا سەیری ئاڕاستەی چاوی تایهیۆنگی کرد و هەرزوو خۆشیەکان لەنێو ناخی مردن بوونە خۆڵەمێشێکی

سوتاو بەهێواشی ڕوومەتی گرت و بۆ ئەوەی نەگری

لێوەکانی تایهیۆنگی بەکار هێنا و ماچی کرد دەکاتێك

تایهیۆنگ چاوی لەسەر تیڤا بوو لارا ڕوومەتی گرت و

ڕووی ڕووخساری کردە خۆی کاتێک چاوەکانی داخرا بوون و بەقووڵی ماچی تایهیۆنگی دەڪرد ،تایهیۆنگ

بەهێواشی چاوی داخست و ماچی کردەوە لەم لەندە نە ، گەورەیە لەنێو ڤیستیڤاڵی کڵێڤ!!!! ، لەنێو ئەو هەموو خەڵکە ئەوان خەریکی ماچ کردنی یەکتریی بوون بە ئەشق و خۆشەوستیەوە دووچاوی توڕە و پڕ ڕق سەیریانی دەکرد کە پێک هات بوون لە تیڤا و

یۆنگی وە چاوێکی دڵخۆشی وخۆشەویستی ئەویش

جیمین بوو کە دڵخۆش بوو بەم ئەشقەی دەگوزەرێ.

ೃ⁀➷■□■□■୨ ‌‌‌‌ ୧■□■□■ೃ⁀➷

"جیمین منەزانم تایهیۆنگ منی خۆشەوێت دەچم

و پێی دەڵێم دەڵێم کەوا هەموو شتێک دەزانم با هەموو شتێک بەلاوە بنێن و تەنها ڕێگای جوانی و خۆشەویستیمان بگرینە بەر"لارا بە دڵخۆشی بە هەستێکی تایبەتەوە بە جیمینی وت جیمینیشـے

بە دڵخۆشی وتیٚ"منیش کاکم باش دەناسم ئەو

کەوتەتە خۆشەویستی تۆوە دەی لارا بڕۆ و پێی

بڵێی کەروێشکە سپیەکە"جیمین بە خەندەوە وتی.

نوسەر لارا:- یادش بەخێر کەروێشکی

سپی نازناوی من بوو لارا چیرۆک دزیتی.

"لارا من دەچم بۆ سەربانی ڤیستیڤاڵی کڵێڤ ، چاوەڕێ تۆم بۆ ئەوەی بەهەواڵێکی خۆش بێت

بۆلام بێگومان ئەگەر لەبیرم نەکەن"جیمین چاوی

داگرت بە پێکەنینەوە لارایش بەشەرمەوە پێکەنی

و بەڕاکرد بەرەو ئەو بەشەی ڤیستیڤاڵەکە ڕۆیشت

جیمینیش قاوەیەکی برد و بەرەو سەربانی ڤیستی

ڤاڵەکە ڕۆیشت ئەم گەشتە بۆ کۆتا ڕۆژی زانڪۆ

کراوە کە ئیتر هەموان دەرەجەی خۆیان وەر دەگرن.

ڤیستی ڤاڵی کڵێڤ ، ڤیستی ڤاڵێکی ناوبانگ و

ناو دیارە شتێکی هەتابڵێی گەورەو تایبەتە ساڵانە هەزاران کەس لەم ڤیستی ڤاڵە دەمرن بەهۆیی

قەرەباڵەخی و بەرزی و نزمی شوێنەکان شوێنیکی

گەشتیاریە لەشاری لەندەنی مۆسكۆ ئەنجام دەدرێ.

لەشووێنێکی تر تیڤا بەرەو ڕووی تایهیۆنگ ڕۆیشت و تایهیۆنگ خواردنەوەکەی دەستی دانا."باش بوو هاتی دەم وویست قسەت لەگەڵ بکەم!!"تایهیۆنگ

وتی تیڤا بەتوڕەی وتی."منت بیر کەوتەوە!! چۆن بوو!! لەبەر ئەو نەفرەتی بچووکی ناشرینە بەتەواوی

منت ئیهمال کردووە"تیڤابەتوڕەی وتی بەڵام شۆك بوو بەو هەڵسووکەوتە تایهیۆنگ.

تایهیۆنگ پەنجەی شایەتمانی بەرز کردەوەو بە ساردی و ئاگاداری وتی."سنوری خۆت بزانە وە

بزنە چۆن لەسەر هاوسەری داهاتووم قسەدەکەی

منیش هاتم ویستم پێت بڵێم ئیتر ڪۆتای هات من

چیتر نامەوێ یاری بە لارا بکەم من لارام خۆشەوێت

وە دەمەوێ بەڕاستی ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ پێك بێنم بۆیەیش چیتر من و تۆ هیچی یەك نین من

نا توانم لەوە زیاتر درۆی لەگەڵ بکەم دوای ڤیستی ڤاڵی کڵێڤ ، هەموو ڕاستیەکانی بۆ باسەکەم ببورە تیڤا بەڵام من ئاشقی لارا بوومە"تایهیۆنگ بەساردی

وتی تیڤا شۆك و توڕە بوو یۆنگیش لەولاوە گوێیی بیستی شتەکان بوو ناخی توڕەی دای گرت بوو.

"تۆ نابێت ئاشقی لارا بیت تۆ هی منیت تێگەشتی!!"

تیڤا بەتوڕەی وتی ، تایهیۆنگ هەناسەیەکی قوڵیی هەڵمژی ویستی بڕوات بەڵام تیڤا چاوی ڕۆیشتە

سەرکەسێک کەوا بەدڵخۆشی ڕادەکات و بەرەو

لای ئەوان دێت بەخێرای قۆڵی تایهیۆنگی گرت و دەستی لە ملی ئاڵاند و لێوی نوساند بەلێویەوە.

ئەوکچە لارا بوو لەکۆتای گەشتە لایان بەهێواشیی فرمێسکی چاوی کەوتە خوارەوە بەدڵپڕی و ئازارەوە

سەیریانی کرد و وتی."تایهیۆنگ!!"ئەو دەنگەواێ کرد تایهیۆنگی توڕە بگۆڕێت بۆ تایهیۆنگی شۆك و هەتا هێزی تێدا بێت بەتوندی پاڵ بەتیڤاوە بنات،و بکە وێتە سەر زەوی لارا فرمێسکی چاوە ڕەشەکانی بە ئازارەوە کەوت ئەو دەی زانی ئەمە ڕوو دەدات بەڵام بۆچی هێندە بە ئازارە بینی بۆچی ناتوانێ باوەڕ بکا کە ئەوهەڵخەڵەتێنراوە ناتوانێ بزانێت بۆچی هێندە ناخی ئازار دەچێژێت ئەو لێرە بەتەواوی شکێنرا بە تەواوی ناخ و خەونەکانی ڕووخێنرا.

*شێوەڪارێ گریانی لارا*

لەناخی خۆی دەی وت خودایە تۆ بەڕوونی بەمنت وت ئەوە خراپە و منیش هەر سوور بووم لە ئەنجام

دانی ببورە بەگوێی تۆم نەکرد بۆیە ئێستا وا شکام.

"لارا ، هەڵەتێگەشتوی!!"تایهیۆنگ بەخێرای نزیک بۆیەوەو ویستی بۆی ڕوون بکاتەوە لارا دەستیی

لەبەردەمی ڕاگرت بەگریانەوە."نەخێر تایهیۆنگ پێویست ناکات چیتر درۆ بکەی خۆی من هەموو

ڕاستییەکانم دەزانی بەڵام باوەڕم نەدەکرد بەم ڕادە

قێزەون بن باشترین هاوڕێم و خۆشەویستی دڵم!!

، من کە ئەو ڕۆژە لەماڵی داپیرت گوێم لە هەموو شتێك بوو لە پەنجەرەکەوە دەبوو نەهێڵم بگاتە ئەم ساتە هێندە گەمژەبووم پێم وابوو خراپترت بەسەر دێنمەوە بەڵام ئاشقت بووم ویستم هەموو شتێك بە دایك و باوكـت بڵێم ، بڵێم کوڕەکەتان چەند هیچ و پوچە نەم توانی نەفرەت لەدڵم دەبوو بم وتایە ڕاستەکەی من ناشرینم من شایەنی تۆ نیم هیوادارم ژیانێکی خۆش بژین پێکەوە"لارا بەگریانەوە وتی و تایهیۆنگ و تیڤا و یۆنگیش شۆك بوون بەوەیی لارا هەمو شتێك دەزانێت لارابەخێرای ڕای کرد تایهیۆنگ سەرەتا ویستی بەدوای ڕابکات بەڵام سەرەتا ویستی حەق و کتابی خۆی لەگەڵ تیڤا دابخات بەتەواوی یۆنگی بەدوای لارادا ڕۆیشت بەڕاکردن.

لارا لەکاتی ڕاکردنەکە لەمێشکی خۆی قسەی دەکرد بەگریانەوە دەیویت، 'گەرچی ئەستەمە بەڵام ئەمەوێت بگەڕێمەوە بۆتەمەنی مناڵیم بیری ئەو شەوانە ئەکەم لەبەر چرایەکی کەم ڕووناک دائەنیشتین جگە لە قسەی خۆش وچیرۆکی سەیر هیچیتر نەبوو ئێستاجگە لە ڕووناکێکی زۆر باس باسی خراپە و چیرۆک چیرۆکی کوشتن وبڕینە گەرچی ئەستەمە بەڵام ئەمەوێت ژیانم بگەڕێنمەوە ئاخر من بیری ئەو شەوانە ئەکەم کە چەند بە تامزرۆی بانگی خەوتنان بەخەیاڵی یاریەکانی کۆڵان خەوتبوم نەوەک ئێستا بانگی بەیانیش لەبەر یاری ژیان خەو نامباتەوە گەرچی ئەستەمە بەڵام تکایە بەخەونیش بێ بمبەنەوە بۆ شاری مناڵیم بیری هاوڕێکانم و یاریە خۆشەکان ئەکەم کە سەرو قاچمی تیا ئەشکا نەوەک یاریەکانی ئەومرۆڤە گەورانە کە دڵ ئەشکێنن گەرچی ئەستمە بەڵام بەخەیاڵیش بێ ئەمەوێت  لەبەر کوتەکی دایکم لەبەر دەرگا دابنیشم  ترسی چونەماڵم هەبێ لەبەر پیسبونی جلەکانم نەوک ئێستا لەترسی تەنیای و لێدانی دایکم و نەگەڕانەوەی باوکم غەریبی نامەوێت ڕێی ماڵبگرم ئەمەوێت بگەڕێمەوە بۆئەوکاتانەی کەئاواتی گەورەبونم ئەخواست بە هەر جۆرێک بێت ڕیشوو سمێڵم دائەنا نەوەک ئێستا لەبەرهەنێک ناپیاو قێز لەو ڕیشوو سمێڵو پیاوبونم ئەکەم  بیری ئەوکاتانە ئەکەم وام ئەزانی مردن هەر ئەوەیە چاوت داخەیت وهیچ نەڵێی نەم ئەزانی بە چاوکراوەیش مردووم بیری ئەوکاتانە ئەکەم کە عاشقەکانم ئەبینی وام ئەزانی دۆستن نەوک ئێستا بە فێڵی دۆست وعەشق یەکتر زامدارو ڕوو ڕەش ئەکەن لە هەر دوو دونیا ئەزانم ئەستەمە بەڵام بۆیەک ساتیشبێ خودا دوعام گیرا بکە بمبەوە بمەوە بۆ خۆت نا بۆ مناڵیم' ،،

لارا ڕایکردە سەربانی ڤیستی ڤاڵەکە بەگریانەوە بە ئازارەوە هێندە ئازاری هەبوو ناخی هێندە ناخی دەستا هەنسکە بێنازەکانی ئاخر لەخیزان بەد بەخت لە هاوڕێی بەد بەخت لەبرابەد بەخت لەخۆشەویست بەخت ڕەش لەژیانی پڕ ئازار بەد بەخت دە با لە شتێك بەختی هەموایە خۆ کفر نەدەبوو ئەویش مرۆڤە بۆچی مرۆڤەکانی دەورووبەری بەردەوام ئازاری دەدەن ، کە گەیشتە سەربانی ڤیستیڤاڵی کڵێڤ بەڵێ بەڵام هەرزوو باشترین هاوڕێی ڪارینا

و جیمینی بینی دانیشت بوون وە ئەو کوڕە کە هاوڕیی جیمینە هۆسۆک بوو لەتەنیشتی کارینا هەرکە لارا بە گریانە وە هات هۆسۆک ویستی بەتەنها جێیان بهێڵێت بۆ ئەوەی ئاسوودەبن لارا ڕۆیشت و باوشی لە کارینادا جیمینیش نزیک بۆیەوەو دەستی بەقژیدا هێنا.

"چی بووە لارا شیرینەکەم"جیمین بەنەڕمی پرسی لارا بەگریانەوە لەنێو باوشی کارینا هەموو شتێكیی

باس کرد جیمین لەلایەکی دەرگاکە وەستا بوو جیمین بەتوڕەی وتی."مەگری تاقانەکەم چیتر گرنگی

نادەم گەر تایهیۆنگ برایشم بێت و یۆنگیش وەك برام وابێت ڕێگە نادەم ئازاری کچێکی بێتاوان بدەن

دەیان دەمە دەست پۆلیسـے"جیمین بەتوڕەی وتی لارا خێرا لە باوشی کارینا هاتە دەرەوەو بەگرینەوە

دەستی گرت و سەری بە نەخێر جوڵاند ویستی

قسە بکات یۆنگی بەتوڕەی قسەی کرد و سەرنجیانی ڕاکێشت لارا  و کارینا بە تەواوی شۆک بوو.

"تۆکێی دەست وەردەیتە کاریمن کوڕە خۆت بەچی دەزانی هاا هێندە خوێڕیت بۆ کچێڪی داوێن پیس هاوڕێی منداڵیت بفرۆشی"یۆنگی بەتوڕەی پاڵی بە

جیمینەوە نا ، جیمین بەگاڵتە جاڕیی سەیری کرد و چیتر ئارامی نەماو ڕۆیشت و یەقەی یۆنگی گرت.

"کوڕە ئەم کچە وەك خۆشکم وایە شەرم لەخۆت ناکەی یاری بەنامووسی خوشکی خۆت دەڪەیت

کورە تۆ چی جۆرەپیاوێكیت!!هاا تف لەمن کەوا

هاوڕێی تۆ بوومە"جیمین بەتوڕەی مستێکی لە یۆنگی دا یۆنگی شۆک کرد جیمین تفی کردە زەویەکە بە توڕەیەوە ئاخر لارا خوشکیەتی.

"جیمین قوربانی چاوت بم واز بێنە لێتە پاڕێمەوە تەواو تکایە"لارا بەگریانەوە قۆڵی جیمینی گرت کارینا زۆر ترسنۆکە بۆ شەڕی نێوان پیاوان هەموو

گیانی دەلەرزی جیمین دەستی لەسەر ڕوومەتی لارا

داناو بەنەرمی وتی."لارا تۆ براژنی منی تۆ خۆشکی منی،هەرگیز ڕێگە نادەم براژنێکی وام لەدەست بڕوا من نازانم چی ڕوویداوە لەخوارەوە تەنها زۆر بە باشی دەزانم کاکم ئاشقی تۆیە دڵنیام ئەم یۆنگیە

چەپەڵە شتێکی کردوە"جیمین بەنەرمی وتی و لە کۆتای بەتوڕەی دەستی بۆ یۆنگی ڕاکێشت.

"قوربانی چاوت بم شەڕ مەکە تەواو خۆی هەموو شتێ ئاااا"لارا هاواری کرد و دەستی بەگوێیەوە گرت هەرکە مستێکی توند بەر جیمین کەوت و وای کرد بکەوێتە سەر زەوی لارا شۆک بوو سەیری یۆنگی کرد کاتێک فرمێسکەکانی نەدەوەستا.

"تخوا یۆنگی واز لە جیمین بێنە چیتەوێ لێم بکە گەر دەتەوتێ ئێستا خۆم دەکوژم ، بەس واز بێنە

جیمین تێکەڵ مەکە بە ڕقەکەت بۆمن تخوا"لارا

بەگریانەوە وتی یۆنگی بەتوڕەی ویستی قسە بکات و زلەیەک لەلارا بدات بەڵام ئەو مستەی جیمین وای کرد یۆنگی دەمە نەفرەتیەکەی دابخات ئەوان کردنانە شەڕە بۆکس کارینا توند باوشی لەلارا دا

هەردووکیان بەترسەوە دەگیران لارا بەردەم هاواری دەکرد."بۆخاتری خوا بوەستی جیمین تۆ بوەستە تکایە"لارا بەگریانەوە بانگیانی دەکرد بەڵام بێ سوود بوو ئەوان لەشەڕە بۆکسەکەیان بەردەوام بوون.

ೃ⁀➷■□■□■୨ ‌‌‌‌ ୧■□■□■ೃ⁀➷

──•~❉᯽❉~•──

◁◁ ▐بـەردەوامـے▌ ▷▷

ئەم ئەکتیڤیەو ڪتابی منیان نەوتوە💔,,

بەرحاڵ ، پارتی داهاتوو کەئابەکەیە.

Share This Chapter