Back
/ 35
Chapter 26

²⁶||مردنی جیمین!!

ڕێـڕەویـی ڪڵێڤ(ڪۆتای هاتووە)

نابن بە من بشبن بە من ناگەن بە من୧ ‧₊˚ ⋅♡

نوسەر لارا:- فەرموو بۆ نێو کەئابەی.

ئەو شەڕەی یۆنگی و جیمین بەردەوام بوو جیمین بە توڕەی یەخەی یۆنگی گرت و بەرزی کردەوەو بردییە

لێواری باریکەکەی بانەبەرزەکەی کڵێڤ ، بەتوڕەی توند یەخەی یۆنگی گرت بوو."بەرت دەمەوەو وەك

سەگ بتۆپی کوڕە هاا کەی دەبی بە پیاو مێشک منداڵ کەیەبیت بە پیاو کەی ئاقڵەبی"جیمین هاواری

کرد بەڵام لەبەر ئاهەنگ گێڕان و دەنگی بەرز گۆرانی

هیچ کەس ئاگام لەمان نەبوو کارینا ڕۆیشت بۆیە سوچێک و هەموو گیان دەلەرزی لارایش بە گریانە

وە ، لە جیمین دە پاڕایەوە بۆستێت لەم شەڕە.

لەوکاتە دەرگاکە کرایەوە تیڤا هاتە ژوورەوە ئەو دیمەنەی بینی شۆک بوو بەخێرای ئاسنێکی لەسەر

زەویەکە هەڵگرە و ویستی بەرەو جیمین بڕوات بەڵام لارا ڕۆیشتە پێشی بەتوندی دەستی گرت.

"چیەکەیی هاا دوورکەوە نەفرەتی"لارا بە توڕەی وتی جیمین لەگەڵ هاواری لارا ڕووی سوڕاند تیڤا

بەتوندی پاڵی بە لارا وە نا کاتێک ئاسنەکەی لە ملی

دا وای کرد بەخراپی ملی خوێنی لێی بێت جیمین

بەتوڕەی ویستی بەرەو تیڤا بڕوات بەڵام تیڤا تاك

و هێزی تێدابوو بەتوندی ئەو ئاسنە ئەو شیشە دای

بە سەری جیمیندا ، جیمین بە ئازارەوە دەستی بە نێو چاوانی گرت کاتێک خوێنی لێ دەهات تیڤا بەرەو ڕووی ڕۆیشت بەرەو دواوە بردی ویستی

پاڵی پێوە بنێ بەڵام هێشتا هێزی جیمینی نەبوو

یۆنگی هەڵسایەوەو بە بێ هێزی هەتاکوو هێزیی

هەبوو لەگەڵ تیڤا جیمیانیان هەڵدایە خوارەوە.

"نەخێررررررر"لارا پڕ بەدەنگی هاواری کرد کارینا کە لەلای لارا بوو کەوتە سەر چۆک دەستی لەسەر دەمی دانا ئەوان جیمینیان لەسەر ئەو لێوارە بەرزە هەڵدا لێواری بەرزی مردنی کڵێڤ ، لارا هەڵسایەوەو لە لێوارەکە سەیری خوارەوەی کرد تاکو هێزی تێدابوو

هاواریکرد."جیمیننننن!!"گۆرانیەکە وەستا لەگەڵ کەوتنی تەرمی جیمین هەموان شۆک بوون سەیری

سەرەوەیان کرد تایهیۆنگ بەهێواشی لەناو خەڵکەکە

هەنگاوی ناو سەیری لاشەی جیمینی کرد پاشان سەری بەرز کردەوەو سەیری سەرەوەی کرد تاکە شت خەڵکەکە بینیان سەری لارا و کارینابوو.

"ئای خوایە ئەو کوڕە مرد"یەکێک لە خەڵکەکە

وتی و هەموان دەستیان کرد بە چرپە چرپ.

"زۆر گەنجە خوایە دەبێت زوودووبێت"

"باوەڕ ناکەم ئەو لەو شوێنە بەرزەوە کەوت

گوێتان لێنەبووە هەرکەسێك لە کڵێڤ بمرێت

ڕۆحی نائارام دەبێت"یەکێکی تر لەولا وتی.

"ئاوانە پڕ و پاگەندەن واز لەوەبێنە ئەو کوڕە کۆتا ساڵی بوو چەند گوناحە نەگەشت بە ئاواتەکەی دەڵێن زیرەکی قوتابخانەکەی بوو"هەرزوو قسەو

باس بڵاو بۆیەوە تایهیۆنگ لەوێ بەبێدەنگی چاوی

لەسەر لارا لاداو نزیکی جیمین بۆیەوەو کەوچە سەر چۆک فرمێسکی چاوی نەدەوەستا.

"جـ،جـ،جیمین براکەم شێرەکەم دەی هەڵسە چاوەکانت بکەوە نازانیت ئێمە دەبین بە دوو

بازرگانی گەورە ئێمە دووبرای گەورەمان لێی

دەرەچوو هەمووان ئیرەیان پێی دەبردین دەی

شێرەکەی کاکە چاوەکانت بکەوە"تایهیۆنگ بە

گریانەوە توند دەستی لەسەر سەری جیمین دانا

بۆ ئەوەی خوێنەکەی بەوەستێت لارا و کارینا بە

خێرایی هاتنە خوارەوەو لەبەردەد تەرمی جیمین

وەستا لارا بەگریانەوە نزیك بۆیەوەو لەسەر چۆك

دانیشت ویستی دەستی بۆ جیمین درێژ بکات بەڵام

تایهیۆنگ توند پاڵی پێوەنا وای کرد لارا بەتوندی بکەوێت بەئازارەوە دەست بە چۆکیەوە بگرێت.

"بڪوژ!! ، بەنەفرەت بیت گەر دەم زانی هێندە کەسێکی پیس و چەپەڵی هەرگیز و هەرگیز بەو

ڕێکەوتنە ڕازی نەدەبوو براکەم چی لەتۆکرد بوو

هااا چی کرد بوو تا بیڪوژیت!!، تۆ و هاوڕێی نەفرەتیەکەت هەرگیز لێتان خۆشنابم بکوژانە"

تایهیۆنگ هاواری کرد لارا و کارینا شۆك بوون.

"تایهیۆنگ باسی چیەکەی من و لارا هیچ تاوانمان نیە هەموو شتێك بەهۆی تیڤا و یۆنگی بوو ئەوان

جیمینیان پاڵـــــــــــــــــــــــــ"کارینا نەیتوانی قسە

کانی ، تەواو بکات بەهۆی هاواری تایهیۆنگ تیڤا و

یۆنگی بە خەمباری لەلای تایهیۆنگ وەستا بوون.

"بیدەنگ بە تۆ زمانت نەبوو بۆچی کرایەوە"تایهیۆنگ هاواری کرد بەتوڕەی.

"شایانی بوو شایەنی هەموو شتێک بووی شایەنی ئەو مامەڵەی یۆنگی و دایکتی وام دەزانی ئەوان کەسانی ناخ پیسن بەڵام ئێستا زانیم بۆچی وادەکان

تۆ شایەنت بوو ئافرەتی سۆزانی"تایهیۆنگ هاواری کرد لارا بەگریانەوە سەیری دەکرد.

"من بڪووژ نیم"لارا بەگریانەوە وتی کارینا باوشی لێیدا بەگریانەوە."بکوژی سۆزانی"تایهیۆنگ هاواری کرد بەگریانەوە توند باوشی لە لاشەی جیمین دا.

"براکەم تخوا هەڵسە تخوا جێ مەهێڵە قوبانوبم" تایهیۆنگ بەگریانەوە ماچی ڕووخسارەخوێناویەکەی جیمینی دەکرد بەگریانەوە ئاخر زۆر سەختە بۆیی ئەو ڕۆح و ژیانی بوو ئەو هەناسەی بوو ئەو تاکە کەس بوو لەخۆشی و ناخۆشی لەگەڵی بێت.

جیمین جیاوازوو بۆ تایهیۆنگ زۆر جیاوازوو ، ئەو

هاوڕۆح و هاو ژینی و هاودەمی بو،هەمیشە کەسێک هەیە جیاواز لە هەموو ئەوانی تر دڵمان بۆی تەنگ ئەبێت، جیاواز لە ئەوانی تر بیری ئەکەین، کەسێک

جیاواز لە هەموان دێت و جیاواز لە هەموان ئەڕوات!

کەسێک وەک ئەوەی هەرچی شتێکی ئەمدنیایە هەیە

لە جانتاکەی شانیدابێت ، لە هاتنێکدا هەمووی لە بەردەمماندا هەڵێەڕێژێت، لە ڕۆیشتنیشدا دنیا چۆڵ ئەبێت! هەمیشە کەسێک هەیە هەمو شتێکمان لەگەڵ بەش ئەکات خۆی نەبێت، کەسێک؛ کە هەرگیز هی ئێمە نەبوەوئێمە هەمیشە ئەترسین لەدەستی  بدەین

ئەوکەسە بۆ تایهیۆنگ جیمین بوو براتاقانەکەی.

"کاکە قوبانوبم چاوت بکە بۆچی سەیرەکەن بانگی ئەم بووڵاس بکەن براکەم خەریکە ئەمرێت"تایهیۆنگ

بەگریانەوە دە پاڕایەوە بە هاوارەوە دووبارە توند باوشی لە جیمین داو دەستی بەسەریدا دەهێنا.

مــرۆڤەکان دێن... هەندێ کات لــە ژیانتدا دەمێننەوە هەندێ کات لــە بیرەوەریتدا، ئــەوانەی لە ژیانتدا دەمێننەوە دەبنە هاوسەفەر ئـەوانەی لە بیرەوەریتدا دەمێننەوە ئەزموونێکن بۆ سەفەرهەندێ کات"تـــاڵ" هەندێ کات"شیرین" هەندێ کات بە یادیان"پێکەنین" دەکەیت هەندێ کات یادیان پێکەنین لە "لێوەکانت" دەبڕن بەڵام جیمین پێبکەنەبەتاڵترین بیرەوەریەکانت

مــرۆڤەکان دێن و ئــەم هاتنە دەبێت ڕوو بدات ،تـــا تۆ بزانیت کە ، "هـــاتن " هەمووان دەیزانن

ئــەوە مانەوەیە کە هونەری دەوێت.

هونەرێک هەندێجار لەتوانای ئێمەدا نییە هونەێك کە بەبێ ویستی خۆمانە ئەویش کاری خودایە کە ڕۆژێ هەمومان دەباتەوە لایخۆی ئەوانەیش دەی هێڵێتەوە

هەزاران ئازاریان بداتێ ناوی لێ نانردرێت ئازار بەڵک و هەموو شتێک تەنها تاقیگەریەکە و لەدوایەوە خۆشی و ئارامی دێت دەبێت خۆشەویستی لارا

و تایهیۆنگ لەکوێی ئەم تاڵیەوە بێت خودایە!.

دەنگی ئەم بوڵاس و دەنگی ئۆتۆمبێلی پۆلیس وای کرد خەڵکەکە ئەوێ چۆڵ بکەن وردەوردە پۆلیسەکان

خەڵکەکەیان بردە دەرەوە پەرستارەکان بەرەو ڕویی جیمین ڕۆیشتن دوو پۆلیس بەزۆر تایهیۆنگیان گرت

بوو."شێرەکەیی کاکە بژی بۆ کاکت بژی بۆ دایکمانن"

تایهیۆنگ بەگریانەوە هاواری کرد بەڵام کۆتا شت پێش داخستنی ئۆتۆمبێلی ئەمبوڵاسەکەکە هەمویان بینیان دەستی جیمین بوو کە کەوت ، و خاو بۆیەوە تایهیۆنگ پڕ بدەنگی هاواری دەکرد.

"بەرم دەن شێرەکەم پێوستی پێمەە وازم لێی بێنن جیمینن براکەم جیم مەهێڵە"تایهیۆنگ بەگریانەوە هاواری دەکرد تاك و ئەمبوڵاسەکە دوورکەوتەوە

تایهیۆنگ بەگریانەوە دەستی بەسەرەیەوە گرت

هەموو دەستی خوێنی جیمین بوو بەخێراییی

سەیری لارای کرد کە بە پێوە وەستا بوو فرمێسکی

دەڕشت سەیری ئەمبوڵاسەکەی دەکرد تایهیۆنگ بەرەو لارا ڕۆیشت بەتوڕەی تاك و هێزی تیابوو

زلەیەکی لێدا کەوتە سەر زەوی هێندە توند بوو

دەنگی زلەکە دەنگی دایەوە لە چۆڵی ڤیستی ڤاڵی کڵێڤ ، لارا بەگریانەوە دەستی بەشوێن زلەکەوە

گرت تایهیۆنگ وەکەوەی لارا پیاوێک بێت ویستی

دووبارە لێی بدات سێ پۆلیس بەزۆر گرتیان.

"ئەو براکەمی کوشت ئەو بوو ئەو وای لێکرد ئەو هاوڕێکەی ئەوان بوون"ڪارینا بەبێدەنگی هەموو لەشی دەلەرزی لارا بەگریانەو هەنسکەوە سەیریی

تایهیۆنگی دەکرد و سەری بە نەخێر جوڵاند.

"کێ شایەتە"پۆلیسێک پرسی هەرزوو تایهیۆنگ سەیری کرد."هەموو خەڵکەکانی کڵێڤ ، شایەدن

هەمووان شایەدن ئەو دوانە براڪەیمان ڪوشت

لارا و کارینا بکوژی جیمینی برامن"تایهیۆنگ بە

گریانێکی پڕ ڕق دەستی بۆ لارا و کارینا ڕاکێشت

پۆلیسەکان بەرەو لارا و کارینا ڕۆیشتن و کەلەپچە

یان ، لەدەستیان کرد ، هەرچەند سوێندیان دەخوارد

ئەوان نەبوون تیڤا و یۆنگی بوو بەڵام بێسوود بوو.

ೃ⁀➷■□■□■୨ ‌‌‌‌ ୧■□■□■ೃ⁀➷

──•~❉᯽❉~•──

◁◁ ▐بـەردەوامـے▌ ▷▷

چاپتەری نوێیـے ، جیمینیش مڕدط طط

هەسطان چۆنە شێطەکانم دەمەوێی ڕیاکشنتان

بدینننمممم ئەوجا بەو خوایە ئەو ئەکتیڤە وایی

بەردەوام بێت ساڵی جارێی پۆستان لۆ دەکەم دوای

بۆخۆتان هەر گلەی بکەن برێن لارا پارت دانانی بەخوا تا 10/10 چاوتان بە پارتی ناکەوێ وا بەردەوام بێت دوای نەرێن لاراا قسەی نەکردد.

ڕاکانتانن لارا و کارۆینایش Towards prison.

Share This Chapter