Back
/ 35
Chapter 29

²⁹||چەشنەکان

ڕێـڕەویـی ڪڵێڤ(ڪۆتای هاتووە)

هەنێ دۆستم هەیە

خەریکە بۆنی دوژمن ئەگرن.

چەشنەکانی خەم و ئازار تەواو بۆ ڕۆحی لارای داگیر کردووە دەنگی هاواری تیڤا وای کرد لارا

داچەڵەکێت."قاوەکە چێی لێی هات"تیڤا بە هاوارە

وە،وتی لارا بەخێرای قاوەکەی هەڵگرت کاتێك،لیتای بچوك بە پەڕۆیەک لە پێشیەوە بە کەمەریەوە بەست بووی ، بەخێرای بەرەو هۆڵەکە ڕۆیشت و قاوەکەیی

لەپێشتی تیڤا دانا بوو بە چوار مانگ لارا لێرەیە بەر دەوام کار و کار خەو و خواردنی بۆتە قوزەڵقورد.

لەم چوار مانگە لیتای شیرین بۆتە شەش مانگ کچێکی خرپن و شیرینی لێی دەرچووە لارا هەرگیز

ڕێگە نادا ئەو بێ خواردن و شیری خۆی بێت گەرچی ئەو برسیش بێت ڕێگە بەوە نادات کچەکەی برسیی بێت هەمیشە بەجوانترین شێوە دەی بەستێتەوەو و بەگەرمی دەیهێڵێتەوە سەرماو گەرمای خۆی کردەتە

لایەك و منداڵەکەی بەباشترین شێوە گەورەدەکا لە نێو ئەو هەموو ئازارەدا لەنێو ئەو هەموو قسەو شکانەوەدا لەنێو ئەو هەموو ئیش و ماندوویەەیە.

*شێوەکاری تەواوی لیتا*

*شێوەکاری جلەکانی لارا*

"ئەم قاوە بێتامە چیە"لە چرکەیەک تیڤا بە توڕەی قاوەکەی بۆ لای لارا هەڵدا،لارا بەتوندی خۆی سوڕاند و قاوەگەرمەڪە بەر پشتی ڪەوت هەرزوو لیتای شیرین لەخەو داچەڵەکی و بەدەنگ دەستی کرد بە گریان و ئەو قاوەکە گەرمە بەشێکی بەر دەست و باڵی لیتای بچووک کەوت و لیتا بەدەنگ دەستی کرد بەگریان لارا فریانەکەوت بەزووی خۆی بسوڕێنێت.

"قوربانوبم تۆ ئازارت پێگەشت"لارا بەنیگەرانی باوشی لە  لیتا داو دەستی بەسەزی دەهێنا لەنێو

ئەو پەڕۆی کەمەری دەری کرد."تۆ چی ئاژەڵێڪیت

ئەو منداڵەت سوتاند پێت وایە چیەکەیت"لارا بە توڕەی کاتێک دەیویست لیتا ژیر بکاتەوە.

"تۆچۆنەوێری بەو شێوە قسەم لەگەڵ بکەی سۆزانی کچەکەیشت وەک خۆت سۆزانیە"تیڤا بەتوڕەی هەڵسایەوەو بە توڕەی وتی لارا ویستی قسەبکات

دەنگێك وای کرد لەترسا داچەڵەکێت.

"چی ڕوودەدات"دەنگی تایهیۆنگ وای کرد لارا و تیڤا سەیری لای دەنگەکە بکەن ، تایهیۆنگ بەتوڕەی نزیک بۆیەوەو پرسی تیڤا باوشی لەقۆڵی تایهیۆنگـدا.

"خۆشەویستم ئەو سۆزانیە زۆر زمانی درێژ بوو"تیڤا بە مەکرەوە وتی و تایهیۆنگ سەیری لیتای کرد."چی بوە خاتو لارا شاژنی کۆشك"تایهیۆنگ بە گاڵتەجاڕی

پرسی لارا فرمێسکی چاوی هاتە خوارەوە.

"ئەو هەموو قاوەکەی ڕشت بەسەرما وە بەر لیتا کەوت لیتا ئازاری پێگەشت ، سەیرکە دەستی سور

بۆیەوە خەریکە دە ئاوسێت"لارا بە گریانەوە وتی

و دەستی لیتای پشانی تایهیۆنگدا.

تایهیۆنگ بەتوندی کێشای بە دەستی لیتا ، لارا شۆک بوو داچەڵەکی لیتا بەدەنگی بەرز دەگریا سەیری قاوەکەی دەستی تیڤای کرد کە هێشتا کەمێکی تێدا

مابوو هەڵمی لێ بەرز دە بۆیەوە کوپەکەی لەدەستی

تیڤا سەند و ڕێک بەرەو لیتا و لارا هەڵیدا بەشێڪی بەر پشتە ملی لیتا کەوت و بەشێکی زۆر بەر دەستی

لارا کەوت لیتا هێندە بەبەرزی لەبەر ئازار دەگریا لارا

شۆک بوو بوو دەی ویست لیتا ژیر کاتەوە فرێسکیی چاوی نەدەوەستا سەیری تایهیۆنگی دەکرد.

"دەی ئەو دەنگە ناخۆشە بێدەنگ بکە پێشەوە شتێك بکەم ، خراپ بێت وە ، جارێکی تر بەڕێزەوە لەگەڵ هاوسەری داهاتووم هەڵسووکەوت بکە دەی بڕۆ سەر

کارەکەت و ئەو دەنگە ناخۆشە بێدەنگ بکە"هێندە بە ساردی وتی دڵی لارا زیاتر ئازاری هەبوو بەخێراییـے

بەرەو ژوورکەی ڕۆیشت هەوڵیدەدا لیتا ژیر کاتەوە.

"مەگری دایە گیان بەقوربانوبم مەگری تێدەپەڕێت"

لارا دەستی بە پشتی لیتا دەهێنا بەگریانەوە بەڵام

ژیر بوونەوەوی ئەستەم بوو بەبێ ئاگاداری لارا دەرگای ژوورەکە کرایەوە  لارا سەیری دەرەوەی

کرد لە پەنجەرە شکاوەکەوە.

"جیمین!!تکایە با ئەوە خەون نەبووبێت و خەیاڵیش نەبووبێت شتێك بکە ئەوانیش هەمان شتی من ببینین تاک و بزانن چەند ئازارم هەیە تکایە شێك

بکە جیمین زۆر ئازارم هەیە لیتایش ئازار دەچێژێت"

لارا بەگریانەوە قسەیەکرد دەنگی جیڕەی دەیگا وای کرد لارا بەخێرای ئاوڕ بداتەوە ویستی هەڵسێت بەڵام ئەو کەسە بەخێرای دەرگاکەی داخست و هاتە

ژوورەوەو سەیری لارای ڪرد و لەنزیک لارا وەستا.

"هەڵمەسە تۆ ، تۆ مەبەستت چی بوو باسی جیمینی کوڕمت ئەکرد یان بۆ فێڵ واتکرد"مێلینا دڵی پڕ بوو بە ساردی وتی لارا بەخێرای هەڵسایەوە لیتا ژیر نە دەبۆیەوە لەباوشی دەی لاواندەوە.

"سوێند بەگەورەی پەروەرێن من جیمین نەکوشت بەخوای گەورە نەم کوشتە یەکێک باوەڕم پێی بکات

تکایە خاتوو مێلینا یەك جار یەك جار گوێیم لێی بگرە دواتر تۆ بڕیار بدە لەوەی تاوانبارم یاخوود نا"لارا بە گریانەوە پاڕایەوە مێلینا ساتێك بێدەنگ بوو سەیری

زەویەکەی دەکرد بەساردی پاشان بەهێواشی دانیشت و لارایش خێرا دانیشت بەگریانەوە.

لیتای لە لارا وەرگرت و بەنەرمی دەستی بە قژیی دەهێنا و ئەو کرێمەی دەستی لە شوێنە سوتاوەکانی

لیتا دەهێنا و گوێی بۆ لارا گرت بوو لارا بەهێواشیی

چرپاندی."من لە لادێیەکەی داپیرم بووم کاتێك تایهیۆنگم ناسی وام زانی ڕێکەوتە بەڵام وانەبو"لارا

دەستی کرد بەگێڕانەوەی سات بەساتی تاك و ئەو دەقەی چوویە زیندا پاشان باسی کرد هەتاك و کۆتا ساتێک کە تایهیۆنگ پارەی کەفالەتەکەی داوە.

"من دڵنیام ئەوە شتێك نەبوو لەخەو بچێت ئەوە ڕاستی بوو نازانم چۆن بەڵام تایهیۆنگ لەوێیدا

بەهەڵەی خۆی زانیتی یۆنگیش پەشیمان بۆیەوە

من دڵنیام جیمین ئاماژەیەکی بەمن داوە بەڵام چی

و چۆن نازانم خاتوو مێلینا بەخوا بکوژنیم ئەگەر شتێکم بە درۆ باس کرد بێت خوا خراپ بەسەر کچەکەم بێنێت سوێند بە کچەکەم بەخوای گەورە

درۆناکەم من بکوژ نیم ئاخر جیمین بۆ من برابوو

کەسەتوانێ براکەی خۆی بکوژێت؟؟ جیمین بۆمن

خێزانێکی شیرینی بوو کەسەتوانێ خێزانی بکوژێ؟

جیمین بۆ من هاوڕێی بوو کەسەتوانێ هاوڕێکەیی بکوژێت؟؟ کەسەتوانێ باوکی بکوژێ؟دایکی بکوژێ؟

دەی سوێند بەخوا من نەم کوشتە"لارا بەگریانەوە قسەی دەکرد خاتوو مێلینا فرمێسکەکانی دەکەوتن

کاتێك کرێمەکەی لە پشتە سەری لیتا دەدا ، لیتا خەو

بەهێواشی بو بە میوانی ولەنێو خەوەکە ئەنوزایەوە

لەبەر ئازارەڪەی ، مێلینا سەیری لارای کرد.

"کوڕەکەم"مێلینا بەگریانەوە چرپاندی لارایش فرمێسکەکەی زیاتر بوو."تخوا گەر ئازاری منەدەن

گەر باوەڕم پێی ناکەی ئازازی لیتا مەدەن مەیەڵە

تایهیۆنگ ئازاری لیتا بدا بەخوای گەورە لیتا بێتاوان

ترینی ئێرەیە ئەو ناتوانێ قسەیش بکات تخوا با ئەو نەبێتە قوربانی تاوانێك کە هی تیڤا و یۆنگیە"لارا بە گریانەوه هەڵسایەوەو لەسەی چۆك دانیشتو دەستی لەسەر قاچی خاتوو مێلینا دانا هەردووکیان دەگریان.

خاتوو مێلینا بەهێواشی لیتای داناو بێ ئەوەی هیچ بڵێت ڕۆیشتە دەرەوە لارا بەردەوام بوو لەگریان مێلینا بەم شێوە لارای لەنێو گریان و ئازار جێهیشت.

ೃ⁀➷■□■□■୨ ̣̣̣͙̊୧■□■□■ೃ⁀➷

"با هەمووان بەباشی کاری خۆیان بکەن بەیانی ئاهەنگی هاوسەرگیریمانە هیچ کەم ڪوڕیەکم

ناوێت!!"تیڤا بە فیزەوە دەنگی بەرز کردەوەو فەرمانی کرد لارا ئەو کەوچکانەی دەستی بەر

بوونە سەر زەوی و شۆك بوو سەیری تایهیۆنگی

دەکرد بەهێواشی فرمێسکەکانی دەکەوتنە خوارەوە

تایهیۆنگ بەساردی سەیری کرد ئەو دوانە سەیری یەکیان دەکرد تایهیۆنگ بەساردی و ڕق هەڵسایەوەو

دەستی لەکەمەری تیڤا ئاڵاند ، لارا فرمێسکی چاوە

کانی ، نەدەوەستان لێوەکانی دەلەرزین بە ئازارەوە

سەیری تایهیۆنگی دەکرد قورسایەک لەدڵی درووست

ببو وەکەوەی هەرچی باری قورسی دونیای هەیە هات بێتن و خۆی کێشابێت بەدڵی لارادا.

"گوێتان لێبوو خاتوونەکەتان چی ووت!!دووبارەی بکەمەوە من"تایهیۆنگ دەنگێکی ساردی فەرماناویی

دەرکرد هەرزوو خزمەتکارەکان دەنگی'نەخێریان'دەر

کرد و بەخێرای دەستیان کرد بەکارەکانیان لارا وەك پەیکەر لەشوێنی خۆی وەستا بو فرمێسکی دەڕشت

تایهیۆنگ تیڤای لەخۆی نزیک کردەوەو لێوی لەسەر لێوی تیڤا دانا تیڤایش پێکەنی و بەمەکرەوە دەستی لەملی ئاڵاند و ماچی کردەوە لارا هەموو لەشی خاوی پێدا دەڕۆیشت فرمێسکەکانی نەدەوەستان

هەستی بەدڵی دەکرد لەسینەی دەیوت.'ڕێگە بدە بێمە دەرەوە ئۆکسجینی لێ نیە'هێندە بە ئازارەوە

سەیری ئەو دیمەنەی دەکرد وەك ئەوەی چەقۆ بکەن

بە سینگ و جەرگیا و دەستی تێکەن و دری کەن.

ೃ⁀➷■□■□■୨ ̣̣̣͙̊୧■□■□■ೃ⁀➷

──•~❉᯽❉~•──

◁◁ ▐بـەردەوامـے▌ ▷▷

پارتی داهاتوو بۆتان دەرەکەوێ کێ ڕاستە کێ هەڵەیە بۆتان دەرەکەوێ شتە ڕاستەکان چنە چ نین

ئەوجا شەرت ئەوەیە تاقەتی نوسینم هەبێت زۆر هیلاکم بەس حەولەیەم بنوسم خەمتان نەبێێ.

ڕاکانتان لۆ ئەم پارتەی.

پێش بینیتان لۆ پارتی داهاتووی.

Share This Chapter