Back
/ 35
Chapter 3

³||شۆکبوون

ڕێـڕەویـی ڪڵێڤ(ڪۆتای هاتووە)

[•چێـژبـبـیـنـە!!•]

"سڵاو"لارا بەهێواشی وتی و هەنگاوێک ڕۆیشتە پێشەوە کچەکانیش نامۆی لێکیان دەڕوانی.

"من لارا مین لارا"لارا خۆی ناساند.

"منیش کیم یۆنسو"ئەو کچە بەشەرمێکەوە وتی

بەڵێ دیارە کەسایەتیەکی شەرمنی هەیە.

"منیش پاڕک هانسو"هانسو دەستی بەرز کردەوەو

و بەنەرمی وتی لە ئافرەتێکی نەرم و نیان دەچوو.

"شین نارا"نارا بە شڵەژاوی وتی و ترساو دیار

بوو ئەویش لە کچێکی ترسنۆک دەچوو.

"سڵاو منیش جیۆن یۆنمی"یۆنمی ئەوکچە قژ سورە بەپەرۆشەوە خۆی ناساند هەمووشت لای ئەو ئاسای بوو لە کچێکی سەرکێش دەچوو.

"سڵاو هاوڕێیان منیش کیم لیلی هیوادارم ئەم گاڵتەجاڕیە هاوڕێیەتیەک درووست بکات"لیلی

بەنەرمی وتی ئەو لەکچێکی تێگەشت و زیرەک و

مێنسا دەچوو.

نوسەر لارا:مێنسا ناوی کۆمەڵەیەکە کە هەموو ئەندامەکانی خاوەنی هزرێکی باش بن وەڪو

ئەوائیلێک.

"خۆشحاڵبووم"ئەوان بەیەک دەنگ وتیان ئەوان سەیری یەکیان کرد و بزەیەکیان بۆ یەک کرد بەڵام

تەنها بە بێدەنگی لێیانی دەڕوانی.

"جێگای ژمارە حەوت هی تۆیە تۆ کۆتا کەس بووی"

لیلی وەک پێش بینیکرا ئەو مێنسابوو بەتەواوی و لارا بە هێمنی سەری جوڵاند و بەرەو ئەو ژمارەیە

ڕۆیشت کە حەوتێکی گەورەی سوری لەسەر جێگای

نوستەکە بوو لارا بەهێواشی دانیشت.

نوسەر لارا:لەڕوانگەی نوسەر باسی دەکەم تاڪوو

بۆ ئەوانەی ئاڵۆزە کەمێک ڕوون بێتەوە بەس دوای نەرێن تێنەگەشتووین ها.

لارا مین کچێکی تەمەن حەڤدە ساڵە و لەزیندانە بەهۆی ئەوەی دایکی تاوانی ئەو مادا هۆشبەرانەی

کە بەکاری هێناوە هەمووی خستۆتە ئەستۆی لارا هەر بۆیەیش ئێستا لارا لە زیندانە ماوەی چەند مانگێکە.

لارا لە ڕابردوو خۆشەویستێکی هەبوو ناوی کیم تایهیۆنگ بوو کە لەگەڵ باشترین هاوڕێی کە لە ناکاو بووبە دووژمن لێی و هەڕەشەی لێکرد ، بوونە خۆشە ویست و لارایان لەو ئازارە جێهێشت.

شتێکتان پێدەڵێم لەبیری نەکەن باشترین هاوڕیی لارا لە ڕابردوو لەپێش تیڤایش باشترین هاوڕێـی

سالی بووە بەڵام خۆش کوشت.

ئێستا ئەو حەوت کچە بەنامۆی لێکیان دەڕوانی تاکوو دووبارە مێنسا ڪەی نێوانیان قسەی ڪرد.

"ئایا هەمووتان تاوان باری ڕاستین!! باشە لەوەیە ئەمە بێزار کەر بێت و نائاسودەی بێت بۆتان بەڵام

من بێتاوانم من بە تاوانی کوشتنی دراوسێکەمان خراومەتە ئیرە نازانم چۆن بەڵام هەموو بەڵگەڪان

دەیسەلمێنن من کچە دراوسێکەمان کوشتە لەکاتێڪ

من خەوتبووم وە ئاگاداری هیچ شتێک نەبوم هەمو

شتێک زۆر نامۆیە تەنانەت ئەو دایکوباوکەی زۆریان خۆشەویستم پشتیان تێکرم"لیلی‌ باسی کرد بە ئاسای و شانەکانی هەڵتەکاند.

"من ئامۆزاکەم بەتاوانی دزی کردن تاوانباری کردم

وە باوڪیشم لەخوی داوابوو شتێڪ بێت و من لە ژیانی دەر بکات دایکیشم مردووە"نارا فرمێسکی چاوی هاتەخوارەوەو لێوەکانی دەلەرزی.

"من لە شوێنی کارەکەم ڕووداوی خۆکوژی ڕوویدا گوایە من دەستم تێیدایە هەیە وە من تەنها برایەکی سەرسەریم هەیە کە دڵنیام دوای ئەم سێ حەفتەی لە زیندانیشم ئاگاداری دۆخی من نیە تشش"یۆنمی بەبێزاری چاوی سوڕاند یۆنمی بەڕاستی بەکەسێکی سەرکێشیکەر دەچوو ئەو گرنگی بەوەنەدەدا یۆنمی بەتەواوی قسەکانی دیاربوو کە حەزی بە تاقی کردنەوەی شتی نوێییە.

"من هاوسەرگیریم ڕەتکردەوە چونکە برازڕەکەم منی دەویست وە وتی گەر ڕازی نەبی بۆ تەواوی ژیانت پەشیمانە دەکەمەوە وە لەکۆتای ئەو بە پڕە پارەیەک

و تۆمەتی درۆ منیان هێنایە ئێرە"هانسو بەهێمنی بۆیانی گێڕایەوە.

"منـ،منـ، ئەوان منیان لە یانەی شەوان دەزگیر کرد ڕاستی من کارم ئەکرد بۆ ئەوەی دایکە نەخۆشەکەم

بژیەنم ئەوانەی ئێرە پێیان وابوو من سۆزانیم بۆیایش ، بۆیەیش منیان دەزگیر کرد"یۆنسو ڕومەتە خڕەکانی سور بوونەوە بەشەرم و شەرمەزاری سەری دانواند.

هەمووان سیری لارایان کرد کە بەبێدەنگی گوێیان لێدەگرێت چاوەڕێ بوون لاراقسە بکات لارا پاڵکەوت

لەسەر بێدە دوو قاتیەکان و بەتانیەکەی دابەخۆیاو

چاوی داخست ، هەر کەمێ دوای ئەوە دەرگای ژوورەکە کرایەوە.

هەموان هەڵسانە سەرپێ ئەوە ئەفسەر نامجوون بوو سەبەتەیەکی پێ بوو کە حەوت مۆبایلی تێدا بوو دانە بەدانە مۆبایلەکانیان دەدایە دەست ئەو حەوت کچە لارا سەیری نێو دەستی کرد و پاشان سەیری ئەفسەر نامجوونی کرد.

"ئەو مۆبایلەکانتانە پێتان دەدرێتەوە چونکە لە

یاری کۆڕڵس پێویستان دەبێت بیرتان بێن ئێرە

بەندیخانەی کڵێڤە ئێوە لەم ساتەوە لەنێو یاری کۆڕڵسدان ، یاساکان جێبەجێ بکەن شەوشاد ببخەون" نامجوون وتی پاشان بێ ئەوەی ڕێگە

بدا ئەو کچانە پریسار بکەن بێ ئەوەی هەلێکبدات

ڕۆیشتە دەرەوە لەژوورەکەو دەرگاکەی داخست.

"بۆچی هیچ هێڵێکی شەبەکەو ئینتەرنتێک نیە" نارا مۆبایلەکەی دەپشکنی لارایش سەیری مۆبایلەکەی دەستی خۆی کرد هیچ هێڵێکی شەبەکەو هیچ ئینتەر نێتێک بوونی نەبوو لەناکاو دەنگێک لەشێوەی مایکرۆف بەنێو هەموو بەندیخانەکان بڵاو بۆیەوە.

"هممم، همممم ، ئانەمانە بخەون بەیانی یاری کڵێڤ یاری مەرگ دەست پێدەکات بخەون هممم، هممم ، هم ، بخەون بۆ ئەوەی مافیای ڕاستەقینە بدۆزنەوە هممم ،لالالالا"لەگەڵ دەستپێکردنی گۆرانیە ئارامەکەو میوزیکە ئارامەکە لارا کەوتە

سەرزەوی و لەدوایەوە نارا و یۆنمی و لیلی و وە پاشان هەموان بەتەواوی کەوتنە نێو خەوێکی قوڵ.

ئەوان لەسەر زەویکە بوون لەخوێکی قوڵ و بێ خەون بوون بەهۆی ئەو گۆرانیەوە ئەو گۆرانییـە

بەتەواوی کۆنتڕۆڵی هەموو زیندانیەکانی کرد بوو.

بەیانیەکی نوێ بوو میوزیکاکە دەستی

پێکردەوە بەشێوەکی جیاواز.

"هممم ، همم، هەڵسن کاتی یاریە لالالا هەڵسن یاری کڵێڤ دەست پێدەکات همم ، کێ زیرەکە

لە ئێوە دەی مافیاکە بدۆزناوەو خۆتان ڕزگار بکەن

لالالالا ، کاتی یاریە لالالا"دووبارە ئامێرەکە دەنگی ئەو کچەی لێوە هات دەنگێکی سەیر و منداڵانەبوو

بەهێواشی دانە دانە چاویان دەکردە و لارا ڪۆتا

کەس بوو کە چاوەکانی کردەوە.

بەهێواشی لەسەر زەویەکە هەڵسان لارا دەستی لەسەر سەری دانا ئەویست بیری بێتە دووێنێ چی

ڕوویدا بۆچی لەسەر زەویەکە کەوت.

بەهێواشی دەستی لەسەر سینگیدانا هەستی بە هەناسە توندی دەکرد بەرەو ئەو بێدە ڕۆی و سەرینەکەی هەڵدایەوەو بەتوندی ئامێری هەناسە

دانەکەی هەڵگرت و هەناسەی هەڵەمژی.

"تۆ،تۆ ڕەبۆتە!!!تۆ باشی!!"نارا بەشۆکەوە ویستی

نزیک بێتەوە لارا دەستی لە پێشی ڕاگرت.

"باشم"لارا بە هەناسە توندی وتی و هەموان سەرنجیان چوە سەر بێدەکانیان کە یەک جۆر

جلی لەسەر دانرابوو.

لارا بەهێواشی نزیک بۆیەوەو پاشان هەڵی گرت

و ماوەیەک سەیری کرد و پاشان ڕۆیشتە پشت

ئەو پەردەیەو و بۆ ئەوەی جلەکانی بگۆڕێت.

*شێوەکاری جلەکانی هەموو کچەکان*

*شێوەکاری جلی هەموو کوڕەکان*

دواتر ڕۆیشتنە دەرەوە هەرکە لارا ڕۆیشت ئەوانی تریش ڪە خۆیان گۆڕی بوو هەموو یان بەدوایدا ڕۆیشتن گەیشتنە خوارەوە ئەوانە ژمارەیەکی زۆری

زیندانی بوون لە کوڕ لە کچ چاوەکانی لارا ڕۆیشتە سەر کەسێک سەردڵبەرێک دڵی دەستی کرد بە لێدان.

بەخێرای بەرەو ئەو کەسە ڕۆیشت و قۆڵی گرت بەتوندی وای کرد ئەو کەسەیش سەیی بڪات.

"تایهیۆنگ!! تـ،تـ،تۆچی کارێکت هەیە لێرە!!"لارا

پرسیاری کرد تایهیۆنگ ساتێک لێی ڕوانی پاشان هەرکە ویستی قسە بکات یەکێک لەولا دەستی کرد

بە قسەکردن و سەرنجی هەمووان ڕاکێشت.

"بەڵێ بەڵێ هاوڕێیان سەیرکەن ئەمە دەڵێت دەنگ بەن کێ مافیاکەیە سەیرکە من هەومووتان دەکوژم

ههههه من مافیاکەم حااھ ، بەشەو کەلەسەر جێگاکە

تانن، نەکەن سەیری خواری قاچت بکەی گەرهەستان کرد یەکێک قاچتان ڕادەکێشێ نەکن سەیری ئاوێنە بکەن"ئەوە سۆنگبۆنگ بوو خۆی کردبۆیە گاڵەجاڕی ئەو لەوەتەی لە زیندانی کڵێڤە بەم شێوەیە.

هەموان سەیری مۆبایلەکانیان کرد و پاشان دەنگی ئەوکچە هاتەوە دووبارە کە وادیارە بە مایکرۆفۆن

قسەدەکەن چونکە دەنگی بەتەواوی هەموو شوێنێک پڕ دەکاتەوە.

"ئێستایش کاتی هەڵبژاردنە ، بەشەکەت هەڵبژێرە"

ئامێرەکە وتی هەموان سەریان لەسەر مۆبایلە کانیان بوو هەریکەو بەشێکیان هەڵدەبژێری هەرلە.

هاوڵاتی

ئەفسەر

پۆلیس

پزیشک

چێشتلێنەر

دز

پاشان دووبارە دەنگەکە بڵاو بۆیەوەو سەرنجی هەمووانی ڕاکێشت."هەمووان بەشی خوازراوی

خۆیان هەڵبژارد ئێستا مافیاکە دەستنیشان بکە"

"بێگومان ئەم یاریە ئیشی سۆنگبۆنگە ئەو ئەم گاڵتە جاڕیەی ناوەتەوە وەرن با ئەو هەڵبژێرین"کچێک وتی و هاوڕێکانی ڕایان لەسەر بوو هەموان دانە

دانە دەستیان دەنایە سەر ناوی سۆنگبۆنگ پاشان

کە وێنەی سۆنگبۆنگ دەهاتە سەر شاشە YAS هەڵدەبژارد وەکو دڵنیای.

"ئێستایش مافیاکە لەلایەن هەموان دیاری کرا"

هەمووان سەیری سۆنگبۆنگیان دەکرد سۆنگبۆنگ

لەناکاو دای لەقاقای پێکنین.

"چییە نەکا باوەڕتان کردبێت"سۆنگبۆنگ بە پێکەنینەوە وتی چەپڵەی لێدەدا هەموان لەبێزاری

چاویان لێی سوڕاند لەناکاو سۆنگبۆنگ لە پێکەنین

وەستا و دەستی بەسەریەوە گرت.

"ئاھ ــــ ئاھ"سۆنگبۆنگ بەئازارەوە دەستی بەسەریەوە گرت بوو هاواری ئەکرد بە ئازارەوە.

"چششش ، وادەزانی ئەم جارەیش هەڵدەخەڵە

تێنیت گەمژە تشش بۆستە لە نواندن"کوڕێکی تر

لە زیندانیە کان لەولا بەبێزاری وت.

"ئاھھھ"سۆنگبۆنگ کەوتە سەرزەوی و بە ئازارەوە دەستی بەسەریەوە گرت بوو لەناکاو سەری بەرز کردەوەو ڕووخساری بێزاری هەموان گۆڕاو هاواریان

کرد چاوی!!!تەنها کلێنە سپیەکەی دیار بوو.

سۆنگبۆنگ هەڵسایەوەو بەتوندی سەری خۆی لەدیوارەکە دادە بەخێرای لارا بەرە، ڕووی ڕۆیشت

و دووری خستەوە لە دیاوارەکە.

"چییەکەیت بوەستە ئەم گاڵتە جاڕیە بوستێنە"لارا وتی بەڵام وەک ئەوەی قسە بۆکەس نەکا سۆنگبۆنگ

بەرەو ئاوێنەکە ڕۆیشت و بەتوندی سەری خۆی لێدا

دەنگی قیژەی کچەکان بەرز بۆیەوە ، سۆنگبۆنگ بەکەس نەدەوەستا.

سۆنگبۆنگ بەرەو جامی پێشی ڕای کرد و بەخێرای لە نهۆمی حەوتەم خۆی هەڵدایە خوارەوە هەموان

شۆک بوون لارا خێرا بەرەو پەنجەرەکە ڕای کرد.

سەیری خوارەوەیکرد سەری سۆنگبۆنگ تەقی بوو

خوێنی لێ ئەچۆڕا لارا بەشۆکەوە دەستی لەسەر دەمی دانابوو.

دووبارە دەنگێک لە ئامێرەکەوە هات.

"جانگ سۆنگبۆنگ لەیاریەکە دوورخرایەوە ، پیشەی هاوڵاتی بوو"هەمووان لەگەڵ تەواو

کردنی قسەکانی بەشۆکەوە لێکیان ڕووانی

ئەوان لە شۆکابوون.

┄༻    ┄༻┄༻    ┄༻

چۆنن ئۆمێنتیزەکانمممممم پارتی نوێ هیوادارم بەدرتان بێت  ئینجا پێتان چۆن بوو چیڕووئەدا؟

بەڕای ئێوە ئەو یاریە چییە.

تایهیۆنگ چ کاری بەو زیندانەیە؟

Share This Chapter