Back
/ 35
Chapter 35

³⁵||کڵێڤ•ᵀᴴᴱ ᴱᴺᴰ•√

ڕێـڕەویـی ڪڵێڤ(ڪۆتای هاتووە)

ڪۆتا گەشتی خەیاڵیـے ، لەگەڵ ڕێڕەوە پڕ سەیرەکەی ڪڵێڤ ، لەگەڵ ڪۆتای جیمین و

تایهیۆنگ و لارا چێژ ببینە بۆ ڪۆتایـے کڵێڤت.

"بەئاگا هاتی"تایهیۆنگ هاتە ژوورەوە بەسنیەک خواردن بینی لارا هەڵساوە و تایهیۆنگ هەرکەبینی ڕوومەتی ئەمەی لارا دووبارە سوور بۆتەوەبەخێرای سینیەکەی داناو بەرەو ڕووی ڕۆیشت و دەستی لەسەر ڕوومەتی دانا لارا بەلاوازی سەیری کرد.

"دووبارە دەسوتێت وا نابێت دەی وەرە گەرماوێکت پێی بکەم"تایهیۆنگ بلوسەکەی دوبارە داکەندو هەڵی گرت و بردیە گەرماوەکە لارا هێزی قسە کردنیشی نە بو تایهیۆنگ بە ئاوێکی زۆر سارد بە زۆر لارای ڕاگرت و شۆردی هەرچەند لارا دەرزی لەژێر دەستی دوایی ئەوەی تایهیۆنگ لارای بەجوانی گۆڕی پاشان جلێکی کردە بەری ئەمە ئەو جلانەبو کە دایان نابوو پێکەوە بیکڕن تایهیۆنگ هەموو شتێکی دانابوو.

*شێوەکاری جل و جسمی لارا*

*شێوەڪاری لوت و لێوی لارا*

*شێوەکاری ئاسنی لێوی لارا*

*شێوەڪاری پێستی لارا*

*شێوەڪاری قژ و ڕەنگی قژی لارا*

تایهیۆنگ شانەکەی دەستی دانا و دەستی لە ڕوخساری لارا دا ئاماژەی تا دابەزینی لارا ڕومەتی

پەمەیە گوڵ باوەکانی بوو چاوە ڕەشەکانی کەمێك کرابوونەوە تایهیۆنگ ئەو سووپ و خواردنەی پێدا بەدەستەکانی خۆی تەواوی کاتەکە هەردووکیان بێدەنگ بوون تاک و مێلینا هات و لە حاڵی لارا

دڵنیابێتەوە دوای کەمێک قسەکردن مێلینا ، لیتای

دا بەلارا و لارایش باوشیی لێیدا و ماچی کرد.

"مانگاکەم بیرمەکردی"لارا ماچ ڕوومەتی لیتای کرد و بە خۆشەویستیەوە دەستی بە قژی هێنا ، تایهیۆنگ

سەیریانی دەکرد بەبێدەنگی مێلینا ڕۆیشت ویستی ئەوان بەتەنها جێی بهێڵێت بۆ ئاسوودەیان.

"چەند جوان بووی مانگایی دایە"لارا بەخۆشەویسیە وە،فرمێسکی چاوەکانی کەوتنە خوارەوە یەکەمجارە جلی وای لەبەربێت یەکەمجارە جلی جوانی لەبەر بێت هێندە دڵی پێی خۆشە پێی وابوو هەرگیز ناتوانێت جلێکی بۆ بکات ڕازاوەبێت.

*شێوەکاری تەواوی لیتا شێوەی ڕووخسار و

جل و قژی هەمووشتێکی لیتا بەتەواوی وابوو*

*شێوەکاری گۆرەویەکانی لیتا*

تایهیۆنگ سەیری لیتای دەکرد بەباشی لە هەستی لارا تێدەگەشت."بەهۆی من لەزیندان گەورە بوو بەهۆی من بوو ، بەهۆی من توشی هەزار ئازار بوون

چۆن قەرەبوی بکەوە چۆن دڵم هات دەسی لێی بەرز بکەوە"تایهیۆنگ قوڕگی پڕ گریان بوو لارا سەیری کرد و دەستی تایهیۆنگی بەنەرمی گرت.

"من سزای ئەوەم لەزیندانـ و چەشت کەوا جیمین پارێزگاری لەمن کرد لەوەیە گەر وای نەکردایە نەمرد بایە ، بەڵام چارەنوسە ، وایە لیتا تاوانی نەبوو بەڵام وەک باوکێك دەتوانی قەرەبووی بۆ بکەیتەوە"لارا بەنەرمی وتی و لەکۆتای بەدودڵی پرسیاری لێ کرد.

"بێگومان گیانی خۆمی بۆ دادەنێم"تایهیۆنگ هەرزوو وتی ولارا بزەیەکی بۆی كردویستی لیتا بداتە باوشی

بەڵام گریانی لیتا وای کرد لارا بوەستێت."لیت،د،ن، تلسێ"لیتا بەتێکەڵی قسەیەکرد کاتێک ئەگریاو خۆی بۆ نێو باوشی لارا دەبردەوە هەرزوو تایهیۆنگ و لارا تێگەشتن لارا ڕووخساریی جۆرێک لە ئازار بوو بەڵام ئەمانە هەمووی بەهۆی خۆیەوە بوو.

"ئەو ترساوە کاتی پێی بدە"لارا بەنەرمی وتی و تایهیۆنگ سەری جوڵاند و پاشان وتی."من شەربەتت

بۆ دێنم بۆ ئەوەی وزەی زیاترت بگەڕێتەوە"وتی و بە خێرای ڕۆیشت لارا بەبێ هیوای سەیری کرد و پاشان

سەیری لیتای کرد و بەنەرمی یاری بۆی دەکرد.

ೃ⁀➷■□■□■୨ ̣̣̣͙̊୧■□■□■ೃ⁀➷

"دایکە تکایە بۆستە لەو قسانە"تایهیۆنگ وتی بە تکاوە لارا وەستا و لەدوورەوەی هۆڵەکە سەیریانی

دەکرد کەوا خەریکی مشتومڕ کرد بوون.

"کوڕم ئاوا باشترە من بڕۆم ئێوەیش ئیتر خێزانێکن نامەوێی ببمە بارگرانی بۆتان"مێلینا بەنەرمی وتی و تایهیۆنگ بەتوڕەی دەستی دایکی بەردا.

"دایکە تۆ بـــــــــ"تایهیۆنگ نەیتوانی قسەکانی تەواو بکات مێلینا پێی بڕی."تکایە کوڕم هەم زوزو سەردان تان ، ئەکەم و بێزارتان ئەکەم دوای ئەڵێن با بو دایکم ڕۆیشت زۆر بێزاری کرد وین"مێلینا بە پێکەنینەوە وتی و چاوەکانی پڕ ئاو بوون تایهیۆنگ ویستی قسە بکات کە دەنگی پای لارا هات هەردووکیان سەیری لارایان کرد ، لارا هاتە پێشەوە تایهیۆنگ هەڵسایەوە

لارا لە شوێنی تایهیۆنگ دانیشت.

لارا ، لیتایـے ، لە تەنیشتی خۆی لەسەر قەنەفەکان دانا و ڕووی کردە مێلینا و بەدەستە بچووڪەڪانی

هەردوو دەستی مێلینای گرت بەنەرمی.

"خێزان!!کامە خێزان بەبێ دایك ئەبێت!!من دوایی ماوەیەکی زۆر هەستی بوون بەدایکم بۆ درووست بوو ، ئێستا تۆیش ئەڵێت دەڕۆم ئاسوودەبن ئێوە ئیتر خێزانێکن تکایە ئەو بیرکردنەوە دەرەکەی تۆ لێرە خاوەن ماڵیت خانمی ئەم ماڵەیت"لارا بەنەرمی

بەدەستە گەرم و بچووکەکانی دەستی مێلینای گرت بوو هەرکە مێلینا ویستی قسەبکات لارا دەستی گوشی و نەی هێشت قسە بکات و خۆی قسەیکرد.

"ماڵێك بێ دایڬ چییە ، بۆمن باشترین بوو بەڵام ماڵێك بێ دایکی ڕاستە قینە هیچە تۆ تاجی سەرمانی و خاتوونی ئەم ماڵەی تکایە هەرگیز

وابیر مەکەوە لێرە ئاسوودە تێکدەری خاتـــــــ!!!

دایکە تۆ بۆت هەیە لەم ماڵەیش دەرم بکەیت نەك

ئاسوودەیم تێك بەیت تۆ دەتوانیـــــ"لارا نەیتوانیی

قسەکانی تەواو بکات مێلینا دەستی لەسەر دەمیی دانابەگرژی و وتی."بوکێکی واباش مەبە دوای زامم بکەیت"مێلینا وتی ودەستی لادا لارا و مێلینا پێکەنن

تایهیۆنگ لەنێو خەیاڵدا سەیری مانگەکەی خۆی دەکرد کە لە ڕۆژ و شەو لەپێشیەتی ئەم باشی و ڕازگۆی و دڵنەرمیەی هەمیشە دڵبەر بوو بۆ تایهیۆنگ ئاشقی هەڵسو کەوتەکان و کەسایەتیەتی ، حیلڪەی شیرینی لیتا تایهیۆنگی لە خەیاڵ دەرهـێنا ڪە بەبێ هۆکار پێی دەکەنیت و سەیری داپیرەدەکات.

"تاقانەکەم"تایهیۆنگ وای کرد مێلینا و لارا بە خەندەوە سەیری کەن کاتێک نزیکی لیتا بۆیەوە

هەرزوو لیتا بەخێرای خۆی هەڵدایە باوشی لارا و

لارا گرتیەوە بۆ ئەوەی نەکەوێت تایهیۆنگ بزەکەی

کاڵ بۆیەوە بەئازارە بۆی کچەکەی خۆی لێی ڕادەکا.

تایهیۆنگ سەیری لیتای دەکرد کەوا سەرێکی کرد و خێرا سەری خستە نێو ملی لارا ، مێلینا و لارا سەیری یەکتریان کرد و پاشان سەیری تایهیۆنگیان کرد.

"سک،سلیلل ، ئوما ، سلیل"لیتا دەستەکانی ڕادەوەشاند و داوای خواردنی دڵخوازی دەکرد

لارا سەیری چێشتخانەکەی کرد ئەو ئێستا بۆیی

هەیە بچێتە ئەوێی بەڵام بۆ دەترسێت زۆریش نا

توانێت بڕوات لەوە دەترسێت دووبارە زلەیەکی بێ

هۆکار بخوات لەلایەن تایهیۆنگ یان له لیتا بدات.

"چی دەوێت بڕۆ بیدەرێی گەر نەیش بوو پێم بڵێی خۆم دەچم باشترین کوالێتیی بۆ دەهێنم"تایهیۆنگ

وتی و هەرزوو لە لارا تێگەشت لارا سەیری کرد و سەری ڕاوەشاند."داوای سریلاك دەکات ، حەزی بە

سریلاکی بە ، بە ، بەشلکە من دەچم بۆی دەکەم"

لارا وتی و لیتای دایە باوشی مێلینا و بەرەو چێشتخانەکە ڕۆیشت تایهیۆنگ سەیری دایکی

کرد و قتویەکی دەرکرد لە گیرفانسی.

"دایکە دەمەوێت داوی هاوسەرگیری لێی بکەم" تایهیۆنگ وتی بۆ مێلینا بەدڵخۆشیەوە چرپاندیی

بۆیـ،'بەختێڪی باش تاقانەی دایکە' ، تایهیۆنگ خەندەیەکی دڵخۆشی بۆی کرد.

مانگێك بەسەر هەموو شتێک ڕۆیشتە و ترسی لیتا بۆ تایهیۆنگ بەردەوامە لەکاتێک تایهیۆنگ زۆر هەوڵ دەدات گران بەهاترین شتەکانی بۆ دەکڕێت بەڵام بێ سودە وەکەوە تایهیۆنگ دێوزمەبێت بۆی.

یۆنگی لەسێدارە درە و مرد ، تیڤا زیندانی هەتا هەتایی کرا کە تەنانەت کەفالەتیش ناتوانێت ڕزگاری

بکات دووڕۆژ پێش ئێستا دوای ئەوەی تایهیۆنگ

و تیڤا جیابوونەوە لە هۆڵی دادگا هەر ئەو ڕۆژە هەواڵی مردنی تیڤا بە تایهیۆنگ درا کەلەلایەن ئەو

خراپەکارانە کوژرا کەوا لە زیندان بۆ لارای دانا بوو

تاکو ئازاری لارا و کچەکەی بدەن وە تایهیۆنگ ئەوەیشی زانی کەوا ئەهۆی ئەوەی پارەی پێی نە

بووە بیان داتێت ئەوانیش لەهەقی پارەی خۆیان خۆش نەبوونەوەو بەم شێوە تیڤایان ڪوشت.

چەند ڕاستە دەڵێن:-چی بچێنێت ئەوە

دەدوریتەوە چی بکەیتە قاپی کەسی بەرام

بەر ئەوە دەخۆیتەوە بەبێ ئەوەی جیاواز بێت.

لارا خەریکی سریلاکەکە بوو تێکی دەدا مێلینا هاتە چێشتخانەکەو سەیری لارای دەکرد تایهیۆنگیش لە پێشی بوو تایهیۆنگ قوڕگی پاکردەوە و لارا سەیری کرد و خزمەتکارەکانیش سەیریان کرد لارا بە تێنە گەشتوی سەیری دەکرد ، تایهیۆنگ لەسەر چۆك دانیشت لارا بە سەرسامی سەیری کرد هەرڪە

تایهیۆنگ قوتویەکی دەرکرد خزمەتکارەکان بە

دڵخۆشی دەستیان لەسەر دەمیان دانا وەك ئەوەی

لارا و تایهیۆنگ شازادەی چیرۆکێکی جیهانی بن.

مێلینا فرمێسکی چاوی بەم خۆشیە کەوتە خوارەوە

و بەدڵخۆشی سەیریانی دەکرد لیتای مانگایش شلکێکی بەدەمەبوو لە هیچ تێنەدەگەشت بۆخۆی

سەیری دەکرد و شلکەکەی دەخوارد."چیەکەی تایهیۆنگ"لارا ڕوومەتەکانی پەمەی بوون سەیری

تایهیۆنگ کرد کە لەسەر چۆک دانیشتەوەو قتویی

سوری بەدەستەوەیە ، تایهیۆنگ قتوەکەی کردەوەو

ئەڵقەکە گران بەها نەبوو!!ئەوە هەمان ئەڵقەی دەزگیرانیان بوو لارا چاوی پڕ بوو لە ئاوی سوێر.

"ببە خاتوونی بچوکەکەی کۆشکەکەم ببە ساڕێژکەری برینم ببە هۆی پێکەنینم ببە ئەو ئافرەتی هەمووکات پێکەوە پلانی ژیانێکمان دادەنا ببە دایکی کچەکەم و ببە دڵخۆشیم ، دڵخۆشم بکە بەڕازی بوونت بەوەیی ئەو ژیانەی ماوتە لەگەڵ من بەسەری ببەیت منداڵیی زۆرمان ببێت لارا مین!! ئامادەی هاوسەرگیریم لەگەڵ بکەیت ونازناوی شیاوی خۆت ببەت ئامادەی لەهەمو

هەڵەو گەمژایەتیەکەم ببوریت و ببیت بە لارا کیم"

تایهیۆنگ بە خۆشەویستیەوە پرسی لارا فرمێسکە کانی ، چاوی کەوتە خوارەوە بەدڵخۆشی.

نوسەر لارا:-ئا بەقوربانوبم بەڵێ بەڵێ بەڵێ لەجێی لارای کتێبێش بەڵێ ڕەبی ئەوەی هەیەو نیە قوربانو

بێت هەرتۆ و هاوسەرگیری کورە حەزەکەی ــ مێردت پێی دەکەم ئەمرم ئەی چۆن جیانە.

"بەڵێی"وشەی بەڵێی لارا وای کرد تایهیۆنگ توند قتوەکە دابخات لەجێی ئەوەی بیکاتە پەنجەی لارا

بە تێنەگەشتوی سەیری بکات،تایهیۆنگ توند کەمەری

لارای گرت و سوڕاندیەوە خزمەتکارەکان بەدڵخۆشی چەپڵەیان لێی ئەدا بۆیان لیتایش شلکەکەی کەوت و دەستی کرد بە چەپڵە لێدان لەکاتێک لەهیچ تێی نە دەگەشت مێلینا فرمێسکەکانی کەوت و بەدڵخۆشیی سەیریانی دەکرد."تایهیۆنگ دەکەم چییەکەیت بۆستە تکایە دام بگرە"لارا بە پێکەنینەوە وتی و تایهیۆنگ بەدڵخۆشی دایگرت و هەرزوو بەتوندی

ماچی نێوچاوان و ڕووخساری لارای کرد لارایش پێی دەکەنی دەنگی پێکەنینی لارا ئاوادانی ماڵبوو

دەتوانین بڵێن سەدا ۳٥٪ بەهۆی دیلان بوو ، چیەگەر لە ڕێڕەووی کڵێڤ نەبووایە چی ئەگەر خراپەکاربوایە لەوەیە جێی ئەدە ئاوازی گریان و ئازار و لێدان و شین و ڕۆڕۆ بوایە سوپاس دیلان.

لارا خۆشی و ئاوەدانی ئەو کۆشکەبوو ئەها ئەڵێن هەنێ بووک ژانە و هەنێکی ئاوازی دڵخۆشی و کامە رانی و لارایش ئاوازی دڵخۆشی و کامەرانی بوو.

"کوڕم ئەڵقەکە"مێلینا بیری هێنایەوە تایهیۆنگ هەرزوو کێشایە بەنێو چاوانی خۆیدا بە شەرمەزاری

هەموان پێکەنین ، تایهیۆنگ خێرا قتوەکەی لەسەر مێزەکە هێنا و کردیەوەو ، بەخێرای لەپەنجە لارای کرد دووبارە هەموان چەپڵەیان لێیدا.

"ئەپا!!"لیتا بانگی تایهیۆنگی کرد و لارا پێکەنی و تایهیۆنگ بە شۆکەو سەیری لیتای کرد ، لیتا دەستە کانی ، کردەوە تایهیۆنگ بەخێرای نزیك بۆیەوەو کردیە باوش لیتا ئەم جارەنەترسائەم ساتە وەکەوەی ساتی ڕاگەیاندی بەهەشت بێت بۆ تایهیۆنگ.

"لیتا ، هۆوو"لیتا دەستی بەرز کردەوە تایهیۆنگ بە تێنەگەشتوی وتی."چی!!ٓ"لیتای چەپڵەی لێیدا و،وتی.

"لیتا هۆوو"لیتا دووبارەی کردەوە تایهیۆنگ سەیری لارای کرد وەکەوەی لارا ترانسلەیتی زمانی لیتابێت.

"دەڵێت منیش بخولێنەوە"لارا تێی گەیاند تایهیۆنگ سەیری ڪرد بەخەندەوەو هەموان بە پێڪەنینەوە سەیریان کرد تایهیۆنگ لیتای بەرز کردەوەو دەی سوڕاندەوە لیتای پێ دەکەنی دەستەکانی کرد بۆیەوە وەکەوەی بە ئاسمان بفڕێت دەنگی پێکەنینی

لیتا و تایهیۆنگ وای کرد لارا و مێلینا بەدڵخۆشی باوش لەیەکتری بدەن ئەو بووك و خەسووە.

‌ೃ⁀➷■□■□■୨ ̣̣̣͙̊୧■□■□■ೃ⁀➷

"هێواش"تایهیۆنگ یارمەتی لارایدا دا بنیشێت لە نزیک گۆڕەکەی جیمین!! ، تایهیۆنگیش لە نزیکی

وەستا و سەیری گۆڕی براکەی دەکرد لارا دەستێکی

لەسەر سکە پڕەکەی بوو دەستێکیشی دڕکی سەر گۆڕەکەی لادەدا کە بەکەمی دەرچووە.

"جیمینی پابۆ ، سەیرکە من ئێستا دووگیانم دووبارە دەبیتە مام ، ئێمە هەموومان دڵخۆش و ئاسوودەین

هیوادارم تۆیش وابیت ، ئاسودەبێت تکایە تەنها وەرە خەون و خەیاڵم بەڵێن بێت داوای ڕۆحم بکەیت پێتی بدەم ، زۆری ویست تاك و هەموشتێک

باش ببێت و هەڵەتێگەشت و ئازارەکان ، بۆیەیش بەم شێوە بە درەنگی هاتین ، من دووگیانم بە کوڕێک وە هەرکە لەدایک بوو بەشانازیەوە ناوی

لێدەنێم جیمین ، هیوادارم وەك تۆ دەرچێت هەمو

هەوڵێکمان دەدەین لەگەڵ تایهیۆنگ تاك و هەموو شتێکی لە تۆ بچێت و بزێتە نموونەیەکێ پاڪی ، لیتا یەکەم هەنگاوی نا ئەمڕۆ زۆر دڵخۆش بووین

ویستمان ئەم دڵخۆشیە لەگەڵ تۆ بەش بڪەیین

جیمین ، ئێمە بووینەتە خێزانێکی زۆر جوان تەنها

لە تۆمان کەمە دایکت زۆر سڵاوی بۆت هەبوو ئەو

بۆی نەکرا بێت بەهۆی ئامادەکاری هاتنی منداڵەکەم

بەڵام وتی پێی ڕا بگەیەنە بەزووترین کات هەمومان بەخێزانی دێن بۆلات خۆشمان دەوێت جیمین"لارا بەنەرمی قسەی دەکرد پاشان هەڵسایەوەو لەگەڵ تایهیۆنگ ئەو گوڵانەیان لەسەر گۆڕەکەی جیمین

دانا و بۆ کۆتاجار سەیری گۆڕی جیمینیان کرد پاشان

تایهیۆنگ دەستی لەسەر شانی لارا دانا بە نەرمیەوە

لیتایش لەباوشی تایهیۆنگ سەری دانابوو خەوت بوو کچە مانگاکەیان کە ئێستا بۆتە نازناوی ، لارا

دەستی لەسەر سکی بوو تایهیۆنگیش سەری لە

سەرسەری ، لارا دانا و دووبارە سەیری گۆڕی جیمینیان کرد بە خۆشەویستیەوە.

پاشان سەیری ئاسمانیان کرد و وتیان."ماڵئاوا".

ڪـۆتـایـــــے.

دەتان ویست لارا بێجگە لە تایهیۆنگ بۆ کێ بێت؟

کەسایەتی جیمین یان تایهیۆنگ؟

شتێك لەسەر کەسایەتی لارا؟

چی سوودێکت بینی لەم کتێبە؟

خۆشترین پارت کامە بوو؟

ناخۆشترین پارت کامەوو؟

ئایا کۆتای چیرۆکەکەت بەدڵ بوو؟

بەگشتی چیت هەیە لەسەر ئەم کتێبە؟

لە 1 تا 10 چەند دەدەیت بە کتێبەکەم؟

هیچ ڕەخنکەیەڪ یان پێشنیارێڪ؟

ೃ⁀➷■□■□■୨ ̣̣̣͙̊୧■□■□■ೃ⁀➷

──•~❉᯽❉~•──

◁◁ ▐ڪــۆتــایـے▌ ▷▷

Previous
Last

Share This Chapter