Back
/ 35
Chapter 6

⁶||گومان

ڕێـڕەویـی ڪڵێڤ(ڪۆتای هاتووە)

•𝚕𝚊𝚕𝚊𝚜𝚑𝚢•

"هممم ، همم، هەڵسن کاتی یاریە لالالا هەڵسن یاری کڵێڤ دەست پێدەکات همم ، کێ زیرەکە لە ئێوە دەی مافیاکە بدۆزناوەو خۆتان ڕزگار بکەن لالالالا ، کاتی یاریە لالالا"دووبارە هەموان بەدەنگی ئامێرەڪەبە خەبەر هاتن بەهێواشی لەسەر زەویەکە هەڵسان.

"سارا پاڕک دووێنێ لەلایەن مافیاکە کوژرا بوو

پیشەی دکتۆر بوو!!"بەڵێ بەڵێ دووبارەو دووبارە

لەلایەن مافیا کەسێک کوژرا ئەوانەی ژوورەکە سەیری یەکیان کرد.

"بۆستە"لارا وای کرد سەرنجی هەموان

بچێتە سەر ئەو هەموان سەیریان کرد.

"کـ!!کـەواتە مافیاکان بەشەو ناخەون!! بەڵێ ئەوان

بەدەنگی ئامێرەکە ناخەون بۆیەیش شەوان یەکێک

لە ئێمە دەکوژن!"بەڵێ لارا بەشێکی تری مەتەڵەڪەی

هەڵهێنا بەڵێ ئەوە بەشێکی تر بوو.

"بەڵام!! بۆچی دکتۆری کوشت!!"لارا کەوتە بیکردنەوەیەکی قوڵ ئەوە سەیر و گوماناوی بوو.

"چونکە دکتۆر دەتوانێت هاوڵاتی مردوو چاک بکاتەوە ئەوانیش بۆ ئەوەی یاریەکە لەبەرژەوەندی

خۆیان تەواو بێت پۆلیس و دکتۆر دەکوژن"یۆنـگی

وتی و سەرنجی هەموانی بۆخۆی ڕاکێش بەڵێ قسە

کانی ، یۆنگی ڕاست بوو بەڵام چۆن زانیتی.

"چۆن!!"لارا سەیری کرد بەگومانەوە.

"چی ، چۆن!!"یۆنگی سەیری کرد.

"مین یۆنگی ئایا تۆ مافیایت!!"لارا پرسی و

هەمووان شۆک بوون یۆنگیش بەهەمان شێوە

شۆک بوو بەدەنگی بەرز وتی."یااا چۆن دەوێری

وا بڵێت منیش تەنها وەکو تۆ پێش بینیم کرد هەر

خۆی ، شتەکە دیارە وایە"یۆنگی پارێزگاری لەخۆی

کرد ڕاستە یۆنگی برای لارایە بەڵام مانای ئەوە نیە

لارا چاو پۆشی لە مافیا بوونی بکات.

"بۆستن کەواتە بۆچی مافیاکان هەموو شەوێک تەنها یەک کەس دەکوژن!!"تایهیۆنگ هەنگاوێک نزیک بۆیە وەو پرسیاری کرد.

"لەوانەیە ئەوان یاسای تایبەت بەخۆیان هەبێت"

ئەو کچە کەناوی سێلی بوو هاتە پێشەوەو وتی

لارا دووبارە گومانی بۆ درووست بوو بەڵام بێدەنگ

بوو لیلیش دووبارە پرسیاری کرد.

"چی یاسایەک وایان لیدەکان هەموو شەوێک کەسێکی بێتاوان بکوژن مەگەر هیچ هەستیی

مرۆڤایەتیان ناجوڵێت!!"لیلی بە باوەڕ پێنەکراوی پرسیاری کرد سێلی دووبارە قسەی کرد.

"چونکە ئەگەر مافیاکان پێش دەست پێکردنی یاریەکە کەسێک نەکوژن ئەوا کەسێک لەوان

دەمرێت ئەوان ناچارن"سێلی وتی لارا هەموو

فەیسی و گومانی لەسەر یۆنگی لاچوو سەیری

سێلی کرد و ڕۆیشتە بەردەمی!.

"چۆنەزانیت!!"لارا پرسی و لەبەردەمی وەستا.

"چی من ، من تەنها پێش بینیم کرد"سێلی بە

شڵەژاوی چاوی لەسەری لادا لارا هەنگاوێکیی

تر نزیک بۆیەوە لێی سێلی ڕۆیشتە دواوە بە

شڵەژاوی لێی ڕوانی و وتی."یاا!!نزیک مەبەوە

تۆ دەمترسێنێت!!"سێلیی وتی و لارا وەستا.

"بۆچی دەترسی گەر تۆــــــــ مافیاکە نیت!!"لارا

ساتێک لە قسەکردن وەستا ـــــ پاشان بەگومانەوە

وتی هەموان بەگومانەوە لە سێلیان ڕوانی.

"یاااا ، نەخێر سوێندتان بۆ دەخۆم من هاوڵاتیم

تکایە گومان مەکەن"سێلی بەترسەوە وتی و دەنگی

بەرز کردەوە لارا بەساردی لێی ڕوانی.

"بەڕاستی باببینین!!"لارا مۆبایلەکەدەکرد و ڕۆیشتە

سەر دەنگدان وپەنجەی نایە سەر ناوی کیم سێلی.

"بۆستە بۆستە سوێندت بۆ دەخۆم من هاوڵاتیم

سوێند بەخوا هاوڵاتیم من دەزانم چونکە براکەم

لە چێشتخانەکە مرد ئەو مافیا بوو تکایە بۆستە"

سێلی فرمێسکی چاوی کەوتە خوارەوە بەتکاوە

وتی لارا بەساردی لێی ڕوانی هەموان چاوەڕێیی

بوون لارا پاشگەز بێتەوە بەڵام شۆک بوون هەرکە

ئامێرەکە دەنگی لێوە هات.

"مین لارا ، دەنگی دا بە کیم سێلی!!"ئامێرەکە

دەنگی لێوە هات سێلی شۆک بوو دیار بوو ئەوانەی

دەرەوە بەدوای لارادا دەنگیان دەدا.

"تکایە تکایە دەنگم پێ مەدەم بەخوا من هاوڵاتیم"

سێلی بەگریانەوە وتی ئە پاڕایەوە دەنگی پێ نەدەن.

"چاوەڕێی چین ئەوە دیارە هاوڵاتیە دەنگی پێ بدەن"لارا وتی و سەیریانی کرد ساتێک هەموان

سەیری لارایان کرد پاشان دەنگیاندا بە سێلیی.

"نەخێرررر!!"سێلی بەگریانەوە هاواری کرد وادیارە هەموان دەنگی خۆیاندا و دەنگدان کۆتای هات.

"بەپێی دەنگی هەموان کیم سێلی لە یاریەکە دووردەخرێتەوە!!"ئامێرەکە دەنگی لێوە هات هەموان شۆک بوون لارا برۆیی گرژ کرد سێلی بەگریانەوە هەڵسایەوەو لەبەردەم لارا وەستا بەگریانەوە لێیەڕوانی.

"بۆچی!!تەنها بۆ ئەوەی پیشەی خۆت بشاریتەوە ، وات کرد!!بۆچیی مین لارای نەفرەتی بۆچی چیمم

لەتۆ کرد بوو"سێلی بەگریان و بێتاوانی هاواری کرد

لارا بەساردی سەیری کرد."ئەوە تۆ بوویت وەتکرد هەموان گومانت لێ بکەن"لارا بەساردی وتی.

لەناکاو سێلی دەستی بەتوندی بەسەریەوە گرت

و لە ئازاردا هاواری دەکرد لارا چەند هەنگاوێک

ڕۆیشتە دواوە ڕەنگی چاوی سێلی بەتەواوی

دیار نەماو تەنها گلێنە سپیەکەی دەرکەوت لیلی بەشۆکەوە سەیری ساردی لارای دەکرد.

سێلی بەتوندی سەری خۆی دەکێشا بەدیوارەکە

هەموان بەبێ دەسەڵاتی سەیریان دەکرد خوێنی

سەری سێلی بە دیوارەکە تک تک دە چۆڕایە سەر

زەوی و تا کۆتا جاڕ بەتوندی سەری دا لەدیوارەکەو

هەموو خوێنەکە پرژاو بەر ڕووخساری لارا کەوت لارا بەتوندی چاوەکانی داخست.

سێلی کەوتە سەر زەوی لارا دەستی بەملی هێنا

کە هەمووی خوێنی سێلی بوو بەساردی لێی دەڕوانی لە جەستەی بێ ڕۆحی.

"کیم سێلی لە یاریەکە دوورخرایەوە پیشەی هاوڵاتی بوو!!"هەموان بەشۆکەوە لە لارایان

دەڕوانی یۆنگی بەتوندی دەستی لارای گرتو

ڕووی کردە خۆی لارا بەساردی سەیری کرد.

"پیشەت چیە!!"یۆنگی پرسی.

"هاوڵاتیم!!"لارا بەساردی وتی و دەستی

لەدەستی یۆنگی دەرهێنا بەتوندی.

"ئەو خۆی وای کردگومانی لێی بکەین ، ئەوە خەتای من نەبوو خەتای خۆی بوو پێویستە شتێک بکەین بۆ ئەوەی ئەم یاریە بوەستێت پێویستمان بە ئەفسەر نامجوونە!!"لارا بەساردی پاڵی بە شانی یۆنگیەوە ناو

پاشان دەرگاکەی کردەوەو ڕۆیشتە دەرەوە لیلیش بە دوایدا ڕۆیشت یۆنگی و تایهیۆنگ سەیری یەکیان کرد بەشێوەیەکی سەیر لێکیان دەڕوانی.

"لیلی لەگەڵ بەڕێز نامجوون سەیری ئەوێ بکە دڵنیام شتێک دەدۆزینەوە"لارا وتی و لەنێو کەرەستە و کەل و پەلی ژووری ڕادوێیەکە دەگەڕان بۆ ئەوەی بزانن ئەو دەنگە لەکوێیەوە دێت دەیانەوێت زانیاریەکی

بچوکیش بێت بیدۆزنەوەو بزانن ئەم یاریە چۆنەو

چۆن پەیدا بووە.

"لارا"لارا و نامجوون لەگەڕان وەستان و سەیری

لیلیان کرد لیلی پلاکێکی پچڕاوی بەدەستەوەبو

باشە باشە پرسیارەکە لێرە ئەوەیە ئەگەر پلاکەکان

پچڕابن ئەو ئامێری دەنگە چۆن دەنگی دێت.

لەناکاو دەنگی تەلەفون هات هەموان بەخێرای ئاوڕیاندایەوە ئەوە تەلەفونی نۆڕماڵ بوو لارا

بەخێرای ڕای کرد و هەڵی گرت و نوساندی بە

گوێیەوە لیلی و نامجوون سەیریان دەکرد.

"ئەلوو سڵاو گوێتان لێمە سڵاو!!تکایە!!گوێتان لێمە

پێویستمان پێتانە ئێمە لەنێو گوشتنکاریەکاین تکایە

ئەلوو"لارا بە شپرزەی و دڵە ڕاوکێ سەیری تەلەفونە

کەی کرد ،کە وتی تـین تـین تـین داخرایەوە لارا دەسکی تەلەفونەکەیدانا دەستی بەڕووخساری

هێنا بەبێ ئوومێدی.

دووبارە دەنگی تەلەفون هات لارا خێرا دووبارە

هەڵی گرتەوە لەوکاتە تایهیۆنگ و یۆنگی هاتنە

ژوورەوە لارا وتی."ئەلوو تکایە وەڵامم بدەوە

گەر گوێ بیستی دەنگمی تکایە پێویستمان بە

یارمەتیە"لارا بە تکاوە وتی بەڵام دووبارە هەمان

شت تـین تـین تـین دووبارە دەنگی لێوە هات.

"بۆچی"لارا شەقی لە کورسیەکەدا دووبارە دەنگی

تەلەفونەکە هات لارا ویستی دەستی بۆ بەرێت نامجوون بانگی کرد.

"بێمانایە!!"نامجون پلاکی پچڕاوەکەی پشانی لارادا

بەڵێ تەلەفونەکە بچڕابوو کەوایە چۆن تەلەفوون دە

هات چۆن ئەو شتانە ڕوویدا.

"نەفرەت ئەوە تەڵەیە"لارا بەتوڕەی تەلەفونەکەی

هەڵگرت و دایە سەر زەویەکە ئەوە هەمووی تەڵە

بوو لێرە هیچ هێڵێک و هیچ ئینتەرنێتێک نییە.

کەواتە چۆن دەتوانێ بە

ئینتەر نێت قسە بگەیەنێت.

Adaira_44

فۆڵۆی مەیلی بکەن بەرەو 300 فۆڵۆ.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

~~~

چـاپـتـەری نـوێـیی راکانتان پێش بینیەکانتان

لاتان چۆن بوو ئەم پارتە خەریکە وردە وردە

تۆزیک ساد بوونەوەکەم گەرم دەبێتەوە لەسەری.

ئێ ڕاکانتان...

Share This Chapter