Back
/ 35
Chapter 7

⁷||گەڕان

ڕێـڕەویـی ڪڵێڤ(ڪۆتای هاتووە)

•𝐥𝐚𝐥𝐚 𝐣𝐮𝐬𝐭•

"هێڵی ئینتەرنێت نیە وە ئامێری دەنگەکە بە ئینتەر نێتە ئەمە چۆنەبێت!! تۆ پۆلیسی ئێرەی پێم بڵـێی

ئەمە چ شتێکە ئەگەر قسە نەکەی سوێندەخۆم بەیانی وادەکەم هەموان دەنگ بەتۆ بدەن"لارا یەخەی جلەکەی نامجوونی گرت و پرسی.

"من هاوڵاتیم وە بەڕاستی من پۆلیسی ئێرەنیم!!

من لە دووکانی شیرینی کارم دەکرد نازانم چۆنها

گەیشتمە ئێرە من کەس لێرەیش ناناسم"نامجوون

وتی و هیچ لەوەیش نەدە درۆ بکات لارا سەییری

تایهیۆنگی کرد بەگومانەوە.

"ئەی تۆ تۆ بۆچی لێرەی!! تیڤا بەمنی وت هاوسەرگیری دەکەن کەوایە چی نەفرەتیەک

ڕوودەدات ئێوە چین"لارا هاواری کرد بەچاوە

پڕ ئاوەکانی سەیری تایهیۆنگی دەڪرد.

"منیش نازانم چۆن هاتووم بۆئێرە!! من نازانم تیڤا چی لێهات لەناکاو ئەم شتانە چی بوون"تایهیۆنگ بەسەر لێشێواوی وتی.

"ئەی تۆ تۆیش نازانی وایە برا گرنگی پێدەرەکەم ئەی کوا دایکە درۆزنەکەت"لارا بەگاڵتەجاڕی پرسی.

"تۆ پێت وایە ئێمە ئەم یاریەمان داڕشتوە!!ئێمەیش

نازانین چۆن هاتووین بۆ ئێرە ئەوە بۆستێنە گەمژە

هەم سێڵی چی وت وتی کەوا دەتەوێت پیشەی خۆت بشاریتەوە مەبەستی چی بوو نەکا تۆ مافیاکەبیت مین لارا!!"یۆنگی هەنگاوێک نزیک

بۆیەوەو پرسیاری ڪرد لارا بەتوڕەی لێی ڕوانی.

"لارا مافیاکەیە!!"ئەو دەنگە سەرنجی ئەوانی بۆ دواوە ڕاکێشت هەموان سەیری لای دەرگاکەیان

کرد لیلی و لارا شۆک بوون بەخێرای بەرەو ئەو

کچە ڕۆیشتن و هێنایانە ژوورەوەو دەرگاکەیان

داخست ئەمە بۆ هەموان سەیر بوو.

"کارینا!!دەمت داخە ئەوە دوورە لەڕاستی من

مافیانیم من هاوڵاتیم نەکەی ئەم گفتوگۆیانە

باس بکەیت تێگەشتی"لارا هەڕەشەی دەکرد

بە ئاشکرا یۆنگی دەستی لارای گرت و دووری

خستەوە لەکارینا لارا سەیری کرد.

"واز لەو کچە بێنە بۆچی هەڕەشە دەکەیت و دەترسیت گەر!!تۆ مافیانەبیت"یۆنگی ڕێک وەکو

لارا قسەی کرد ئەوە درۆ نیە ئەوان خوشک و بران

ڕفتارە ساردەکانیان ڕووخساریان لەهەمووشتێڪ

پێک دەچن لارا بەتوڕەی سەیری کرد.

"دەزانی کارینا کچێکە ناتوانێت قسە لەدەمی هەڵگرێت ئەگەری هەیە بەهەموان بێڵێت ئەوکات

هەموان بەهەڵە تێ دەگەن و من بە مافیا دەزانـن"

لارا بەتوڕەی هاواری کرد تایهیۆنگ سەیری کارینای

کرد و ڕۆیشتە بەردەمی بەتوندی ملی گرت هەموان

شۆک بوون بەو هەڵوستەی تایهیۆنگ.

"کچی باش چیت بیست و چیت بینی لەبیری دەکەیت ئەگینا تۆ بە مافیا دەناسێنین"تایهیۆنگ

هەڕەشەی کرد کارینا لەژێر دەستی بەترسەوە لێی

ئەڕوانی سەری بەباشە جوڵاند هەناسەی توند ببو

تایهیۆنگ دەستی لەملی دانا کارینا بەتوندی هەناسەی دەدا.

"من بەهەموان دەڵێم!!ئێوە ناتوانن کەسانی بێتاوان بکوژن کیم لارای نەفرەتی"کارینا بەخێرای ڕای کرد

هەموان شۆک بوون تایهیۆنگ و نامجون بەدوای کەوتن بەخێرای وە پاشان ئەوانی تر.

"کارینا بۆستە قسە دەکەین باشە هەڵەتێگەشتوی ئەوکات هیچ کامان ئازارمان پێناگات"لارا هاواری

کرد کاتێک بەدوای ڕای دەکرد کارینا خێراتر ڕاییی

کرد تاگەیشتە قاتی خوارەوە کە هەموان لەوێ بون.

"لـ،لـ،لـارا ، مافیاکەیە ، لارا مافیایە ، بەهۆی ئەوەوە

ئێمە دەمرین دەنگ بەو بدەن ئەوکات هیچ کامان نامرین هەموومان ڕزگارمان دەبێت"کارینا بەهەناسە

توندی ترسەوە وتی ئەوانەی لەسەر زەویەکە دانیشت بوو هەڵسانەوە بەشۆکەوە چپە چپیان دەکرد وە بەدڵنیایەوە باوەڕیان بەقسەکانی کارینا

کرد بوو مۆبایلەکانیان گرتە دەستەوە لارا بەچاوە

پڕ ئاوەکانی بەتوڕەی سەیری کارینای دەکرد.

"من مافیا نیم"لارا هەنگاوێک نزیک بۆیەوە فرمێسکی چاوی هاتەخوارەوە کارینا بەخێرای

دەنگی بەرز تر کردەوەو هاواری ڪرد.

"گوێیم لە هەمووشتێک بوو ئەو کچە مافیایە

ئەوە سوێندە خۆم باوەڕم پێ بکەن"کارینا هاواری

دەکرد هەموان مۆبایلەکانیان گرتە دەستیانەوە بۆ

دەنگدان بە لارا وادیارە لارا وەکو مافیا هەڵدەبژێرن

لارا بەچاوە پڕ فرمێسکەکانی سەیری کارینای کرد.

"وامەکەن تکایە سوێندەخۆم من مافیا نیم تکایە بۆستن دەنگم پێ مەدەن"لارا بەچاوە پڕ ئاوەکانی

هاواری کرد بەڵام بێ سود بوو کارینا بەڕقەوە سەیری کرد تاکو تایهیۆنگ قسەی کرد.

"بۆستن"تایهیۆنگ هاواڕی کرد فرمێسکی

چاوی لارا هاتە خوارەوە سەری شۆڕ کرد.

"ئەوکچە"تایهیۆنگ دەستی بۆ کارینا ڕاکێشت.

"هاوڵاتی نیە و دزە بۆ ئەوەی خۆی لەژیان بمێنێت درۆ دەکات بینیتم لەگەڵ کەسێک قسەی دەکرد بۆ ئەوەی خواردنەکانتان بدزێت ئێستایشکەزانی هەموتان باوەڕ بەلارا دەکەن و قسەکانی ئەوتان

پێ ڕاستە هەڵساوە بە ئەنجام دانی درۆ"تایهیۆنگ

وتی و وای کرد هەموان بۆستن و بیر بکەنەوە تایهیۆنگ مۆبایلەکەی لە گیرفانی دەکرد.

"کیم تایهیۆنگ دەنگی دا بە کارینا ستێڵ"دەنگی

ئامێرەکە هات کارینا بەتوڕەی مۆبایلەکەی دەرکرد.

"ستێڵ کارینا دەنگی دا بە مین لارا"

ئامێرەکە دووبارە دەنگی کارینای ڕا گەینند.

"پاڕک ستێڵا دەنگی دا بە مین لارا"بەڵێ ئەو کچە هاوڕێی کارینا بوو ستێڵا دەنگی بە لارا دا.

"خۆشەوستم چیەکەیت"خۆشەویستی ستێڵا

پرسی ستێڵا سەیریکرد وەک ئەوەی بڵێ تۆیش

دەنگ بەلارا بدە بێگومان ئەویش بەگوێی خۆشە

ویستەکەی دەکات.

"جیۆن جۆنگکوک دەنگی دا بە مین لارا"لارا

فرمێسکی چاوی زیاتر بوو یۆنگی مۆبایلەکەی

لە گیرفانی دەکرد.

"مین یۆنگی دەنگی دا بە کارینا ستێڵ"بەم شێوە

دەنگەکان بەردەوام بوون تاکو تەنها یەک کەس مایەوە هەموو دەنگەکان لەسەر ئەو وەستا بوون

گەر دەنگی بەکارینا دا ئەوە کارینا لە یاریەکە دوور

دەخرێتەوە گەر دەنگیشی بە لارا دا لارا لە یاریەکە

دوور دەخێرێتەوە هەمووشتێک لەسەری وەستابو.

"هۆسۆک!!"تایهیۆنگ بانگی کرد ئەو کوڕەیش

سەیری کرد ڕووخسارێکی ساردی هەبوو.

"هێی باوەڕ بەمن بکە لارا مافیاکەیە"کارینا هاواری

کرد هۆسۆک بەساردی سەیری کرد پاشان سەیری تایهیۆنگی کروو وتی."هیۆنگ"کارینا شۆک بوو.

"جانگ هۆسۆک دەنگی دا بە کارینا ستێڵ"دەنگی

ئامێرەکە هات زنگ زنگ زنگ هەموو شوێنەکەی پڕ کرد هەموان شۆک بوون.

"دەنگدان بۆ ئەمڕۆ کۆتای هات کارینا لە یاریەکە دوور دەخرێتەوە"هەموان شۆک بوون قسەکانی تایهیۆنگ ڕاست بوو بەڵام چۆن زانیتی!!هەموان لە شۆکدا بوون هۆسۆک دەستی خستە گیرفانی و بەرەو سەرەوە ڕۆیشت.

کارینا و لارا سەیرینوو چاوی یەکیان کرد پاشان بەهێواشی ئازار لەسەری کارینا درووست بو دەستی بەسەریەوە گرت و دەستی کرد بە هاوار کرد وەکو شێت لارا سەیری یۆنگی و تایهیۆنگی کرد.

"کارینا ستێڵ لە یاریەکە دوورخرایەوە بەپێی زۆرترین دەنگ"ئامێرەکت دەنگی لێوەهات و کارینا

وەکو شێت سەری خۆی دەکێشا بەدیوار و عەرزەکە

تا لەکۆتای بۆ کۆتاجار بەتوندی سەری خۆی لەزەویی

دا و کەوتە سەر زەوی مرد.

"پیشەی کارینا ستێڵ دز بوو!!"هەموان شۆک

بوون قسەکانی تایهیۆنگ ڕاست بوون لارا سەیری

تایهیۆنگی کرد بە ساردی بەدوای هۆسۆک ڕۆیشت

وە پاشان یۆنگی بەدوای تایهیۆنگ ڕۆیشت.

"بەنەفرەتی بیت هەمو هاوڕێکانم بەهۆی تۆوە مردن"ستێڵا بەتوڕەی وتی بەرەو لارا ڕۆیشـت

بەڵام خۆشەویستەکەی جۆنگکوک هەرزوو گرتی

بەچاوێکی سەیر لێی ئەڕوانی.

"پاش پێنج خولەکی تر بەسەر بردنی کاتی خۆش دەست پێ دەکات چێژ ببینن!"دەنگی ئامێرەکە هات

وادیارە هەموان تێگەشتن کە زۆمبیەڪان دووبـارە

دەرەڪەون بەخێرای ڕایان ڪرد بۆ ئەوەی خۆیان بشارنەوە تاکە کەس لەوێ مابوو لارا بوو لارا فرمێسکی چاوی ئەکەوتە خوارەوەو لە کارینای

ئەڕوانی کە بەمردووی خوێنی لەشی دەڕشا.

پاشان بەخێرای ئەویش ڕای کردە ژوورێک خۆیی

نەیزانی چۆن بەو ڕێوڕەوە هات بەخێرای دەرگاکەی

داخست کلیلیدا فرمێسکی چاوی نەدەوەستا پاشان سەیری ژوورەکەی کرد شۆک بوو!! ئەو یەڪەم جار

ئەم شوێنە ببنێت لەم زیندانە ڕاستی زیندانەکە وەک باڵەخانەی چەند قات وایە وە ئەم ژوورە تەواو لارای

شۆک کرد شتەکانی نێو ئەو ژوورە بەهەنگاوە بچوکە کانی ، نزیک بۆیەوە و ڕۆیشتە ناوەڕاستی ژورەکە.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

~~~

بەڕای ئێوە ئەو ژوورەچی

تێدایە لارای شۆک کرد.

هاا کارە پۆڕتم شکاندی ئاوا پۆڕتت دەشکێنم

دزە ئا بڕۆ کۆمێنتیش نەکەی کچی جوان.

شێوەی کارە چ کیوتە گاڵتە دەکەم ئاها

بۆیشت گیرام کارینا دەمرم ههههههه.

ڕاکانتان و 1k کۆمێنت ئادەی گرجو گۆڵ ببنەوە

جا 1k کۆمێنتم وا ناوێت لەنێو دێڕەکان بیکەنن

لە هەر دێڕ و پێنج کۆمێنت بکەن هەرقلی و زۆرەکا ئینجا بتان بینم من بە نەخۆشی پارتان لۆ دەنوسم بزانم ئەنگۆ چ دەکەن یەڵا شێرە ئۆمێنتیزەکانم.

Share This Chapter