Back
/ 35
Chapter 9

⁹||منداڵێک

ڕێـڕەویـی ڪڵێڤ(ڪۆتای هاتووە)

چـێـژبـبـیـنـە!!

"سوپاس"کارینا چرپاندی بەگوێ لارادا بەڵام

لارا هیچی نەوت بێدەنگ بوو کارینا توندتر

باوشس لێیدا و ستێڵایش بەتوڕەی لێیانی

دەڕوانی ئەمەی لا خۆش نەبوو.

"تەنها با بە نهێنی بمێنێتەوە!!"لارا داوای

لە کارینا کرد کارینایش سەیری کرد و سەیری

بەباشە جوڵاند و وتی."خەمت نەبێت نێهێنیە"

هەموان بەلای شتێکەوە ڕۆیشتن و بڵاوایان پێکرد

تایهیۆنگ و یۆنگیش بەرەو ڕێڵ ڕۆیشتن بۆ قسەکردن لەگەڵی تەنها کارینا و لارا مانەوە.

ستێڵا بە ئیرەیەوە سەیریانی کرد پاشان سەیری جۆنگکوکی کرد و ڕۆیشتە باوشی جۆنگکوڪیش

بەنەرمی باوشی لێیدایەوە لارا بەکارینای وت بە

دوامدا وەرە ئەوان دوورکەوتنەوە لەهەموان و

ڕیشتنە سەرەوە ساتێک لارا ئاوڕی دایەوە بۆ دواوە

بەسەیری لە شوێنێکی دەڕوانی کارینایش سەیری ئەو شوێنەی ڪرد.

"تۆیش ئاو شتانە دەبینی!!"کارینا پرسیاری

لێی کرد لارا سەیری کرد تفی نێو دەمی قوتدا.

"تۆیش دەیبینی!!وام زانی تەنها من دەی بینیم"

لارا چاوەکانی پڕ ئاو بون وتی کارینایش سەری

هێنایە خوارەوە ئەوان بەڕاستی ترسێنەرن.

*شـێوەڪاری ئەو شتەی لای قادرمەڪە*

"دەبێت ئەوانی تر بیبینن وەکو ئێمە!!"کارینا

پرسیاری کرد لارا فرمێسکی چاوە ڕەشەکانی

نەدەوەستا سەری هێنایە خوارەوە.

"ئەوان ناتوانن بیبینن من ئەوەم تاقی کردەوە لەگەڵ تایهیۆنگ و یۆنگی و ستێڵاو جۆنگکوک و بڕۆڵی و لیلی و سێلینا ئەوان هیچیان نەیان دەتوانینن بیبینن

تەنها من و تۆ نازانم بۆچی و چۆن"لارا فرمێسک لە چاوەکانی دەکەوتە خوارەوە.

"تەنها فەرامۆشیان بکە وەکو من"کارینا بەنەرمی

دەستی لەسەر شانی لارا دا و لارا فرمێسکەکانی

سڕی و سەری بەباشە جۆڵاند ئەوان دووبارە دەستیان کرد بەڕۆیشتن بەرەو سەربانی زیندانەکە.

"کارینا سەیرکە!!"لارا وەستاو سەیری ئەو تابلۆیەی

کرد کە کەسەکە لەنێو دەجوڵێت و سەمادەکات ئەوە

دووبارە!! خێو و جنۆکە بوو لەناکاو هاتە پێشەوە لارا و کارینا توند چاویان داخست ئەوە ترسناک بو.

*شـێوەڪاری تـابـلۆڪە*

"نەفرەت تەنها بابڕۆین"کارینا دەستی لارای گرت و بەدوای خۆی ڕایکێشت ئەوان ڕۆیشتنە سەربانەکە.

"بۆچی منت ڕزگار کرد من ویستم تۆ لەیاریەکە بخەمە دەرەوە بمریت نەبوو زیندووم کەیتەوە"

کارینا وتی و لارا سەیری کرد ئەوان سەیری نێوو

چاوی یەکتریان دەکرد.

"تۆ هاوڕێمی نەم دەتوانی ڕێگە بدەم بمریت

بەهۆی منەوە"لارا بەدڵپڕی و دڵسۆزانەوە وتی.

"هەر باشە ئەوانەی ئەوێ زۆر یاساکانیان بیر نیە ئەگینا پیشەی تایهیۆنگیشیان دەزانی ئەو ڪات

ئێوە دەمردن هەوڵی کوشتنی ئێوەیان دەدا چونکە پیشەی تۆ و تایهیۆنگـــــــــــ"کارینا قسەی دەکرد و لارایش گوێی بۆ گرت بوو بەڵام کارینا وەستا هەرکە

دەنگی منداڵێک سەرنجی ئەو دوانەی ڕاکێشت.

"منداڵ!!" ، "منداڵ!!" لارا و کارینا پێکەوە وتیان

و بە شۆکەوە بەرەو ئاڕاستەی دەنگی گریانی منداڵانەکە ڕۆیشتن.

"ئایخوایە!"کارینا بەشۆکەوە سەیری منداڵەکەی

کرد لارا بەهێواشی بەرەو ڕووی ڕۆیشت و بزەیەکی

بچوک و شیرینی کرد بەکیوت و شیرینی ئەو منداڵە.

"ئای خوایە بچکۆڵی نازدار چیەکەیت لەم دۆزەخە"

لارا ئەو منداڵەی لە سەر زەویەکە هەڵگرت ڪە ئەگریا و بەهێواشی منداڵەکە لەباوشی لارا ژیر

دە بۆیەوە لارا بە خۆشەویستیەوە لێیە ڕوانی.

"ئەو زۆر شیرینە بەڵام چی دەکات لێرە"کارینا

وتی لارا سەیری کرد شانی بەرز کردەوە ، لەناکاو

دەنگی ئامێرەکە هات.

"زنـگ زنـگ زنـگ ، ئەندامی نوێ بۆ یاریەکە زیاد کرا مافیاکە دەست نیشان بکەو یاریەکە کوتای پێدێت"ئامێرەکە دەنگی لێوە هات لارا شۆک بوو

کارینایش لەو شۆک تر ئەوان بەرو خوارەوە ڕۆیشتن

کاتێک منداڵەکە لە باوشی لارا بوو لەوکاتە تایهیۆنگ و یۆنگی هاتنە بەردەمی وە ئەو کوڕە هۆسۆکیشیان لەگەڵ بوو کارینا بەتوڕەی لێی ڕوانی هۆسۆکیش تێڕ وانینێکی ساردی پێش کەش کرد.

"نەڵێن ئەو منداڵەیەش هاتۆتە نێو یاریەکە!!"

یۆنگی بەشۆکەوە وتی کارینا سەری جوڵاند.

"ئای خوایە"هۆسۆک بە شۆک و گاڵتە جاڕی

پێکەنی باوەڕ پێنەکراو بوو منداڵێک لەنێو ئەو

گێژاوە تایهیۆنگ خۆی چەماندەوە و سەیری منداڵەکەی کرد بەبزەوەچاوەکانی دەدرەوشانەوە.

*شـێـوەڪاری تەواوی منداڵەڪە*

منداڵەکە هەرکە تایهیۆنگی بینی پێکەنی تایهیۆنگیش بزەیەکی گەورەی بۆی ڪرد.

*شێوەکاڕی منداڵەکە کە تایهیۆنگی بینی*

"ئۆی ئۆی ئۆی ، چەند شیرینی من تن دەخۆمم

چۆن هاتویتە ئەم شوێنە پیسە"تایهیۆنگ منداڵەکەی

لە لارا وەرگرت و خستیە باوشی و ماچی کرد و بۆنی ژێر ملی کرد ئەو بۆنی میسکی لێدەهات.

"بۆنخۆشەکەم پخخ"تایهیۆنگ بەشیرینی وتی

ئەو هەمیشە حەزی بە منداڵێک بووە هەمیشە

منداڵ لەلای خۆشەویست و شیرین بووە لارا

بەخەندەوە سەیریانی دەکرد.

"باناوی بنێن ئممم لیتا!!"لارا بەخەندەوە وتی

تایهیۆنگ سەیری کرد هەموان سەیری لارایان

کرد بەسەیری لارا سەیریانی کرد.

"ئێ واتا تاکو ئەم یاریە تەواو دەبێت دەیـے گەڕێنینەوە لای دایکی ئەبێت ناوێکی هەبێت

من دەی پارێزم بچوکە نابێت ببێتە قوربانی ئەم

یاریە"لارا وتی وە قسەکانی ڕاست بوو هەموانـن

سەریان بەباشە جوڵاند.

"لیتای بچوک!!"تایهیۆنگ بە کیوتی سەیری کرد

لیتای بچوڪیش حیلڪەو گڕوگاڵی بۆ دەڪرد.

"چۆنەبێت منداڵێک بێتە یاریەکە!!"کچێک وتی ئەوان بەهێواشی دەهاتنە سەرەوە لارا و تایهیۆنگ بزەیی سەر لێویان بەهێواشی کاڵ دەبۆیەوە.

"دەبێت ئەو منداڵە مافیاکەبێت!!"دوانی تر وتیان

هەموان سەیری لیتایان دەکرد ئەوان دەبوو دەنگ

بدەن کات تا دەهات دەڕۆیشت.

"سەیرکە مۆبایلیش لەنێو جلەکانیەتی"کوڕێک وتی

لارا سەیری کرد و مۆبایلەکەی لەنێو جلەکانی دەرکرد

ئەو دیقەتی ئەمەی نەدا بوو ، لارا شۆک بوو لیتا دەی توانی دەنگ بدات!! ، لارا دەی توانی دەنگەکەی بۆ بدات لارا و تایهیۆنگ سەیری یەکیان کرد تایهیۆنگ

مۆبایلەکەی لە لارا سەند پەنجەی نا بەناوێک بەڵام نەی دەتوانی دەنگ بدات یۆنگیش هەمان شتی کرد

تاکە کەس دەیتوانی دەنگ بۆ لیتا بدات لـارا بوو.

"ئەو منداڵە مافیاکەیە کەوایە بۆچی وەستاون دڵنیام ئەو مافیاکەیە"کوڕێک وتی لارا بەشۆکەوە

سەیریانی کرد منداڵێک چۆن یاری درووست دەکات.

"بەڵێ ڕاستەکەی"هاوڕێ کەی هاوڕابوو لەگەڵی.

"ئێوە شێت بوون!! ئەو تەنها منداڵێکە چۆنە توانن دەنگی پێ بدەن"لارا بەتوڕەی هاواری کرد و لیتای

لە تایهیۆنگ سەند و خستیە باوشی.

"بۆچی هاتە یاریەکەوە گەر ئەو مافیاکە نەبێت

لەوەیە ئەو بمرێت یاریەکە کۆتای بێت و ڕزگارمان

ببێت چاوەڕێی چین هاوڕێیان"کچێک وتی هاتە

پێشەوە بەنگی بەرز لارا بەتوڕەی هاواری کرد.

"سوێند بەخوا ئەوەی دەنگی پێ بدات گەر یاریش کۆتای بێت بەدەستی خۆم هەمووتان دەڪوژم!!"

لارا هاواری کرد بەتوڕەی هەڕەشەی کرد و ئاگاداریدا.

"هەھ هیچت پێناکرێ"کچێک بەگاڵتەجاڕی وتی مۆبایلەکەی دەرکردن بۆ ئەوەی دەنگ بدات لیتا

لارا بەرەو ڕووی ڕۆیشت و بەدەستەکەی تر توند

پاڵی بەکچەکەوە ناو نوساندی بەدیوارەکەوە چەقۆی

لەژێر تەنوسەکەی دەکرد و لەسەر ملی داینا بە دەستەکەی تری توند لیتای گرت بوو لیتا پێدەکەنی

بە یاری تێگەشت بوو هەموان شۆک ببون لارا توند

چەقۆی لەسەر ملی کچەڪە دانابوو ڪە بەڪەمی خوێن لە ملی دەهات.

"لارا"یۆنگی ئاگاداری کردەوە لارا بەتوڕی سەیری

هەموانی کرد بەڕووخسارێکی سارد و پڕ ڕق.

"ئێوە دەتانەوێت منداڵێکی بێتوان بکوژن سوێند بەخوا منیش ئێوە دەکوژم هەرکەس دەنگی پێ بدات"لارا بەتوڕەی ئاگاداری کردەوە.

"هاوڕام!! ئەو تەنها کچێکی بچوکە چۆنەتوانن

هێندە زاڵم بن دەنگی پێ بدەن ئێوە هەڵەن ئەو

بێ گوناحە چی گەر مافیایش بێت بێ دەسەڵاتە"

ئەو کوڕە بێدەنگە لەکۆتای قسەی کرد ئەوە پاڕڪ

جیمین بوو ، سەرنجی هەموانی ڕاکێشت.

"ببورە، بـ،بـ،باشە تکایە دوورکەوە"کچەکەی ژێر

دەستی لارا وتی لارا وازی لێهێنا بەخێرای ڕای کرد

بۆ لا هاوڕێکانی بەترسەوە.

"مین لارا دەنگی دا بە جۆی چانگ"لارا بەساردی

سەیری ئەو کوڕەی کرد کە دەیویست لیتای بچوک

و بێتاوان بکوژێت چانگ شۆک بوو ، ئەوانی تر

زۆرێک دەنگیان بە لارادا بەڵام زۆر ترین دەنگ بۆ

جۆی چانگ ڕۆیشت بۆیەیش ئامێرەکە ڕای گەیاند.

"دەنگی گشتی بۆ جۆی چانگ ، جۆی چانگ لە یاریەکە دوور دەخرێتەوە"ئامێرەکە وتی بەهێواشی

سەری جۆی چانگ ئازاری زۆ پەیدا دەبوو چاوی شینی دیار نەما تەنها گلێنە سپیەکەی وەکو شێت هاواری دەکرد و سەری دەدا لە دیوارەکە لارا لیتای

دوورخستە بۆ ئەوەی نەترشێت کارینایش بەدوایدا

ڕۆیشت جیمین سەیری لارای کرد تاکو دیار نەما پاشان تایهیۆنگ جیمین سەیری چاوی یەکیاندەکرد.

"پیشەی هاوڵاتی بوو"

شتەکان سەیرتر و ئاڵۆز تر دەبوون.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

~~~

بەردەوامە ڕاکانتان  ئینجائەم کتێبە بخەنە

لیستی ڕیدینگ بۆ زۆرترین بینەر جا ڤۆت و

کۆمێنتیش لەنێو دێڕەکان.

لیتای بچوک!!

پیشەی لارا و تایهیۆنگ چیە.

Share This Chapter