Back
/ 35
Chapter 10

¹⁰||لێبووردە

ڕێـڕەویـی ڪڵێڤ(ڪۆتای هاتووە)

•(l)(a)(l)(a) (j)(u)(s)(t)•

ئەوان له ژوورێک دانیشت بوون دەرگاکەیان کلیل دابوو خۆیان شارد بۆیەوە چونکە ماوەیەڪی تر

مافیاکەن بە ئاگادەبن و ئەوانیش بەدەنگی ئامێرەکە

دەچنە نێو خەوێکی قوڵەوە.

لیتای بچوک لە باوشی بچوکی لارا خەوت بوو لارا پاڵی دا بۆیەوە بە دیوارەکە و قاچەکانی درێژ کرد بوو هەرکە تایهیۆنگ دەرگاکەی کلیلدا لەتەنیشتی

لارا دانیشت و قاچەکانی دەرێژ کرد و سەری بە دیوارەکەوە ناو هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی.

"کەواتە تۆ یەکێکی لە پۆلیسەکان!!"تایهیۆنگ وتی

و لەپەنجەرەکەوە سەیری دەرەوەی دەکرد دەنگیی

زوومبیەکان و دەنگی هاوارەکانیش بەرز دەبۆیەوە.

"ئهمم ، ئەی تۆ!!"لارا سەیری کرد پرسیاری لێی کرد

تایهیۆنگ وتی."پێم وابێت پیشەم دیارە"تایهیۆنگ

وتی لارا پێکەنی.

"درۆمەکە تۆ پۆلیس نیت!! هەموان هەڵخەڵەتێنی ناتوانی من هەڵبخەڵەتێنی یان هۆسۆک یانیش یۆنگی یەکێکیان پۆلیسن بەڵام تۆ نا بۆچی ژیانی

خۆتەکەیتە مەترسی بەوەی پۆلیسبی ئێستا هەموو

مافیاکان وادەزانن تۆ پۆلیسی ئەوان دەیانەوێت بت کوژن بۆ ئەوەی ئاشکرانەبن"لارا وتی و سەیری کرد.

"تۆ وەکو هەمیشە زۆر زیرەکی"تایهیۆنگ پێکەنی

بەوەی لارا هێشتا وەکو پێشتر زۆر زیرەکو زۆر زانە.

"بەڵێ زیرەکم وەکو ئەوەی هەستم بە خیانەتەکەت کرد لەگەڵ دۆستو دوژمنی کۆنم"لارا سەیری پێشی خۆی کرد و چاوەکانی پڕ ئاو بوون.

"ببورە!!"تایهیۆنگ چرپاندی"لارا خۆی

خەڵەفاند بە لیتاوەو وەڵامی نەدایەوە.

"من بەڕاستی هاوڵاتیم"تایهیۆنگ وتی و لارا

تەنها سەری لەقاند بۆی تایهیۆنگ سەیری دەکرد.

"چۆن کارینات ڕزگار کرد گەر تۆ پۆلیس بیت!!"

تایهیۆنگ پرسیاری لێی کرد لارا بزەیەکی کرد.

"بەهۆی لیلیـ'ەوە ئەو دکتۆرە تەنها پێم وت و ئەویش ڕازی بوو"لارا بە هێمنی پێی وت تاییۆنگ

تەنها همـ'ێـکی کرد.

لەڕووخسارە سپی و ناسکەکەی ئەڕوانی پێستە پاکەکەی و لێوە پڕەکانی برژانگە درێژەکانی و لوتە ڕێکەکەی و قژە خاو و درێژەکەی چاوە بچوکە تیژەکانی ئەو زۆر جوانبوو وەکو هەمیشە کە

دڵبەری تایهیۆنگ بوو.

"بۆچی بەمــــ~~~"لارا چاوی لەسەر لیتا لاداو

سەیری تایهیۆنگی کرد تایهیۆنگ خۆی خشاند و

نزیک بۆیەوە لە لارا ، لارا تفی نێو دەمی قوتداو

سەیری نێو چاوانی یەکیان دەڪرد.

"چییەکەیت!!"لارا چرپاندی تایهیۆنگ دەستێکی لەسەر زەویەکە دانابوو دەستەکەی تر بە ڕومەتیەوە

گرت بەهێواشی لێوەکانی نوساند بەلێوی لارا، لارا شۆک بوو تایهیۆنگ زیاتر خۆی بردە پێشەوەو توند تر لێوەکانی چەسپاند بەوانەی لارا بۆ تایهیۆنگ ئەو ڕاستیە ناگۆڕدرێت کە لێوەکانی لارا دڵبەر ترینن.

"چـ،ئاھ،"لاڕا نەی توانی قسە بکات کاتێک سەری دوورخستەوە تایهیۆنگ توند تڕ لێوی لەسەر لێوی

دانا دڵی هەردووکیان لە پێش بڕکێکی گەورەدا بوو

وەکو پێش بڕکێی خۆ فڕێدان لەنێو فڕۆکەیەک کەلە

بەرزترین شوێنی ئاسمانە ئەوە شێتانە بوو.

تایهیۆنگ بەهێواشی لێوەکانی دەجوڵاند لەوەیە پێتان سەیر بێت بەڵام تایهیۆنگ و لارا تەنانەت ئەوان سەرجێیشیان کردووە نەجارێک نەدووان

هەرکات دڵەکانیان بەبێ کۆتای یەکیان بوویستایە

هەرکە ڕۆحیان بیری یەکتی دەکرد ئەوان تێکەڵ بەیەکتری دەبوون ئەوان دوو دوانەی زۆر جوان

بوون کەسیش نازانێت بۆچی تایهیۆنگ ئەو جوانی

و پاکی خۆشەویستیەی تێکدا بەهەر هۆکاری بێت.

لارا بەهێواشی فرمێسک لەچاوەکانی کەوتنە خوارە وە ئاخر نادات پەروەوریە دڵێک کەسێکی خۆش بوێت و زیاتر پێویستی بەو بێت نەک خۆی.

تایهیۆنگ دوای ماچێکی قوڵ لەلێوەکانی لارا و لارایش لەگەڵ هەر ساتێک فرمێسکی دەڕشت لە

کۆتایدا تایهیۆنگ دوورکەوتەوە نێو چاوانی لەسەر

نێو چاوانی لارا دانا و چاوەکانی داخست.

"هەر لەسەرەتاوە دەمزانی چیرۆکەکەمان تەواو نابێت، بەڵام چاوەکانم داخست و پێم وابوو خۆشەویستی موعجیزە دەکات، هەموو نیشانەکانم پشتگوێ خست، بەڵام ئێستا دادەنیشم و پێم سەیرە، ئایا پەیوەندییەکەمان بەم شێوەیە ناسکە؟  یان نیشانەکان تا ئەم ڕادەیە دڵسۆزانە بوون، بەڵام سەرەڕای ئەمەش هێشتا بەبێ پەیوەندی و پەیام خۆشم دەوێیت، تەنانەت ئەگەر تۆش نەمایت، چاوەکانم لە خەیاڵدا چاویان پێت دەکەوێت‌"لارا

بە دڵپڕی و وتی وەکەوی هەزاران شت هەزاران ئاسن لەقوڕگی گیر ببوون نەتوانێت قسە بکات هێندە دڵ پڕ و هێندە بەئازارەوە قسەی دەکرد.

"لارا!!"تایهیۆنگ چرپاندی هێندە بەخۆشی ناوی دەهێنا لارا هەستی بەتوانەی دڵی دەکرد ئاخر دڵ

چۆن ئاشقی نابێت دڵی لارا هەم بە دەنگ هەم بە جوانی هەم بەشێوە هەم بە هەڵسوکەوت هەم بە

ناز ئاشق بووە ئاشقێکی قوڵ و پڕ نهێنی و ئاڵۆز.

"ببورە تکایە گەمژە بووم!!سوپاسی ئەم یاریەدەکەم مێشکی هێنامەوە جێی خۆم ئەگەر لەگەڵ تۆیش بمرم سوێندبەخوا گلەی ناکەم تەنها بم ببورە بەڕاستی نازانم چۆن هێندە گەمژە بووم!!"تایهیۆنگ

بە پەشیمانیەوە قسەی دەکرد ئەو بەڕاستی دەنگی پەشیمانی لێوە دەردەهات ئەو نەی دەزانی چۆن و بە چی گەمژایەتیەک خیانەتی لە لارا کردووە لارا

دەستی تایهیۆنگی دوور خستەوەو سەیری لیتای کرد کە بەخەبەر هاتوە کەمێک لیتای بەرز کردەوە.

"ئێستا گەر شتەکانت تێک نەدایە هاوسەرگیریمان کرد بوو ماڵێکمان هەبوو‌ کچیکمان دەبوو تێکەڵەی

ناوەکەمان وەکو ئەم بچکۆلە ناومان لێدەنا لیتا!!

هەموو ئێوارەیەک کە تۆ لەکار دەهاتیتەوە بە چەپکێک گوڵ و پڕ ماندوویەتی منیش بەخواردن

و خۆ ڕازندنەوە پێش وازیم لێدەکردیت و ماندوو

بوونەکەتم لەبیر دەبردیتەوە گەرچی با هەموو کچانی شار ئاشقت بن ، با هەمووان پێتیان  بووتایە کە تۆیان خۆشدەوێت ، بۆ تۆ دەمرن ، با هەمووان نازیان بەسەردا بکەن ، با باشبن بۆت ، با هەوڵی ئەوەبدەن تۆ بەدەست بهێنن ، نازانم غیرە ئەکەم یان نا بەڵام هەموو ئەوانە جێگەی بەزەین ، گەر سەدان کەسیش ئاشقت بن بەلای من زۆر ئاساییە چونکە خۆشەویستی من هاوشێوەی قوفڵێکە پڕە لە ناز پڕە لە میهرەبانی پڕە لە جوانی و سۆز پڕاوپڕە لە لێبوردن پڕە لە ئەشق کە هیچ کەسێک ناتوانێت سنوری شکاندنی ئەم ئەشقە تێپەڕێنێت ، هیچ شتێکی ئەم دونیایە هیچ هەڵەیەک وای لێنەدەکردم دەست بەردارت بم و بتدەمە دەست ڕۆژگاروکەسانی تر ئەشق واتا مانەوە لەلای مەعشوق لە هەر کات و بارودۆخێکدا بێت بەڵام دەفەتت نەدا دەرفەتت نەدا تامی دایکایەتی بکەم لە مناڵێک لەتۆ دەرفەتت نەدا لەماڵەکەمان شیرینی درووست بکەم بەهۆی سەرکەوتنەکانت دەرفەتت نەدا شەوان پێکە بەدیار فلم قاقای پێکەنینمان حەوت کۆڵان بڕۆیشتایە دراوسێکان توڕەبوونایە لێمان بەهۆی زۆر دەنگە دەنگ و ئاهەنگ گێڕانمان دەرفەتت نەدا سوپڕایزی تایبەتت بۆ بکەم و هەردووکمان دڵخۆش بکەم تەنانەت دەفەتی مانەوەت پێ نەدام بە کچێکی پیس ناوت بردم لەکاتێک لەتۆ زیاتر دەستی دایک و باوکیشم بەرم نەوکەوتە بە منداڵێکی بێخاوەن ناوت بردم ناتوانم گلەیشت لێ بکەم ئاخر ئەوە کێشەکەیە نەدایکم منی ویست نە براکەم باوکی هاوسەرگیری کردەوەو ئێمەی بیر چوو ئێستا چۆن گلەیت لێ بکەم!!"لارا بەگریانەوە قسەیەکرد لیتای بچوکی خستە نێو باوشی ئەگریا وەکو ئەوەی لەنێوو

باوشی ئەو بچکۆلانە ئارامم ببێتەوە.

"لارا من لەبەر بــــــــ~~~"تایهیۆنگ نەیتوانی

قسە بکـات دەنگی ئامێرەکە هات.

""هممم، همممم ، ئانەمانە بخەون بەیانی یاری کڵێڤ یاری مەرگ دەست پێدەکات بخەون هممم، هممم ، هم ، بخەون بۆ ئەوەی مافیای ڕاستەقینە بدۆزنەوە هممم ،لالالالا"ئامێرەکە دەنگی لێوە هات و تایهیۆنگ

نەیتوانی قسەکەی تەواو بکات بەهێواشی چاویی

هەردووکیان داخرا لارا سەری کەوتە سەر شانیی

تایهیۆنگ تەنانەت لیتای بچوکیش ڕۆیشتە نێو خەوێکی قوڵەوە.

...

""هممم ، همم، هەڵسن کاتی یاریە لالالا هەڵسن یاری کڵێڤ دەست پێدەکات همم ، کێ زیرەکەلە ئێوە دەی مافیاکە بدۆزناوەو خۆتان ڕزگار بکەن لالالالا ، کاتی یاریە لالالا"بەدەنگی ئامێرەکە وردە وردە هەموان

چاویان کردەوە تایهیۆنگ سەیری لارای کرد کە سەری دەسەر شانیەتی و ڕووداوەکانی دووێنی بیرهاتەوە بەهێواشی لارا و لیتای بچوکیش چاوە

کانیان کردەوە لارا سەیری تایهیۆنگی کرد تایهیۆنگیش سەیری کرد پاشان هەردووکیان

هەڵسانەوە سەرپێی تایهیۆنگ پێشەوەی دەرگای ژوورەکە بکاتەوە لارا وەستاندی.

"من ، من دووڕۆژ پێش ئێستا ڕۆیشتمە ژوورێک ژوورێکی سەر بوو کەسانی ئەنیمی تێدا بوو ترسناک بوون لەوەیە لەوێ سەرەداوێک بدۆزینەوە"لارا وتی و تایهیۆنگ بەسەر سامی لێیەڕوانی.

"دووێنێ شەو جانگ بێلا کوژرا لەلایەن مافیاوە

پیشەی جانگ بێلان چێشلێنەر بوو"ئامێرەکە هەر

زوو ڕای گەیاند ساتێک تایهیۆنگ وەستا و پاشان سەیری لارای کرد و ووتی.

"بابڕۆینە ئەو ژوورە"تایهیۆنگ دەرگاکەی کردەوە لارا لیتای بەجوانی خستە باوشی و پاشان بەرەو ئەو ژوور ڕۆیشتن هەرکە دەرگای ژوورەکەیان کردەوە

لارا شۆک بوو تایهیۆنگیش سەرسام بوو.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

‌‌~~~

چاپتەری نوێی بەتەمانەبووم ئەمڕۆ پارت دانێم

چوونکە هیچ ئەکتیڤیەکتان لێ نابینیم بەڵام دەی

ئەمیش لەبەر ڕۆژی لەدایک بوونی گوڵێک زوو پۆستی دەکەم و نوسیتم هیوای تەمەنێک درێژی

بۆ دەخوازم.

وەڵا ئۆمێتیزەکان گلەی بێت ئەمن بەس نیە لەڕۆژی بوونی خۆم سوپڕایز دەکەم لۆتان دەشێ لەڕۆژیی بوونی ئێوەیش بکەم ناهەقیەوەڵا خوایش قبوڵی ناکات ئەو زوڵمە...

ڕاکانتان بۆ پارتی داهاتوو.

Share This Chapter