Back
/ 35
Chapter 20

²⁰||ڕابردوو

ڕێـڕەویـی ڪڵێڤ(ڪۆتای هاتووە)

لە پشت هەر خانمێکی سەرکەوتوو

کچێک هەیە لە بەغیلیا مردووە.

فـلـاشـ'بـاك||ڕابـردوو.

ڕۆژێک ئەو کچە بۆ گەشتێکی کورت خایەن بە هەزار تکاو ڕجا لەگەڵ براکەی گەشتیان کرد بۆ لادێیەڪیی ژیکەڵەو ڪەش و هەوا فێنك بۆ هاوینە هاوار کردن شوێنێکی تابڵێی ڕاقیە بۆ کەسە دەوڵەمەندەڪانـں نابێت بەڵام بۆ ئاست مامناوەند و ئاست هەژارەکان

هەتا بڵێی ڕاقیە بۆیان ئەو لادێی لادێی ئاشقانی پێ دەڵێن دەزانن بۆچی چونکە لەو لادێیە زۆر کەس لە یەکەم دیدار ئاشق بووەو ژیانی هاوسەرگیری پێک هێناوە وە ژیانێکی بەختەوەریان دەبوو دواتر.

داپیرە دڵبەر و شیرینەکەی لارایش لەوێ بوو لارا بۆ بینینی داپیرەی هەزاران شتی دەکرد وەکە گەشتنە ئەوێ هەرزوو یادگاری زۆر تایبەت و لەبیر نەکراویان

درووست کرد تاکو ڕۆژێک داپیرە بێلا وتی.

"لالە شیرنەکەم دەتوانی بڕۆیت و ئەو هەنارانەی لەدارەکە لێمان کردەوە هەندێکی ببەیت بۆ ماڵیی

دراوسێی بەرام بەرەکەمان بە ئەرک نەبێت"داپیرە

بێلا بەنەرمی وتی لارا هەڵسایەوە."بەسە چاو داپیرە

هەر ئێستا"لارا بەشینی هەڵسایەوەو هەنارەکانی جیا کردەوە بۆ نێو قاپێک پاشان کردی بەشەر بەت ئەوە درۆی نیە شەرەبتی لارا ژەهریشی تێ بکات خۆشترین دەرەچێت.

*شێوەکاری جلی لارا*

*شێوەکاری تەواوی لوت و لێوی لارا*

*شێوەڪاری قژی ڕەشی لارا*

*شێوەکاری تەواوی جسم

و خاڵ و هەموو شتێکس لارا*

لەم گەشتە هاوڕێی خۆشەویستەکەی لارا تیڤایش هات بوو."تیڤۆۆ دەتەوێت بێت"لارا هاواری کرد و

لە تیڤای پرسی کەلەسەر بێدەکە پاڵکەوت بوو ئەو

هاواری کرد."نەخێر من ماندووم تۆ بڕۆ"تیڤا بە هاوارەوە وەڵامی دایەوە لارا پێکەنی و سەریی

جوڵاند ئەو تیڤای زۆر خۆشەوێت باشترین هاوڕێیەتی پێی وایە ئەو ئەو هاوڕێی ڕۆحیەیە

کە دوای هەزاران هاوڕێی دۆزیویەتیەوە.

لارن ڕۆیشت و دەرگای ئەو ماڵەیـدا ، چاوەڕێی کرد تاکو بێن بیکەوەنەوە جیاوازی تیڤاو لارا زۆر زۆر زۆر بوو تیڤا جسمێکی پڕی هەبوو زۆر پڕ وە ئەو باڵای بەرز بوو پێچەوانەی لارا ئەگەر لارا و تیڤا بکەینە نێوان هەڵبژاردن بۆ کوڕێک بێگومان تیڤا هەڵبژاردە دەبوو لارایش ئەوەی دەزانی تیڤا چەند لەشێکی جوانی هەیە هەمیشە خۆزگەی دەخواست باڵایی وەکو ئەو درێژ بوایەو جسمێکی گەورەی هەبوایە نەک ووردیلە و بچوک وەکو منداڵ ئەوە لارایی بێزار دەکرد بەڵام هەرگیز ئیرەی بە تیڤا نەدەبرد بەڵکو زۆریش دڵخۆش بو بۆی کە هاوڕیەکی جوانی هەیە.

وە لەڕووی قژ و ڕووخسار تیڤا دووبارە زۆر پێچەوانەی لارا بوو قژێکی قاوەی و چاوێکی گەورەی قاوەی کاڵی هەبوو پێستێکی ئەسمەر لێوێکی زۆر پڕ تیڤا بەڕاستی جوان بوو خەونی هەموو کوڕێک بوو کە کچێکی وەک ئەوی هەبێت بەڵام کچێکی ڕفتار خراپ بوو بەڵام بەهۆی ڕووخساری فریشتەی و فریودەریەکەی ئەسڵەن هیچ کەسێک گرنگی بەوە نەدەدا.

وە بێنە سەر لارا چاوێکی ڕەشی تیژی ڕەشی هەبوو

خاڵی ڕەشی ژێر چاوی و گەردن و ملی پێستێکی سپی کە دەمارە شینەکانی دەرکەوت بوو لێوێکی

باریکی نەبوو بەڵام پڕیش نەبوو هەرچەندە وەکوو

نیمچە پڕ خۆی دەنواند زۆر دڵبەر بوو لوتێکی بچوک و قژێکی درێژی ڕەش  ڕوومەتێکی خڕ و کوڵمێکی پەمەی برژانگە درێژەڪانی و برۆ ڪەوانەیەڪەیی

ئەو خاڵانەی ژێر لێوی و سەر ڕوومەتە پەمەیەکەیی

ڕاستی گەر لەڕووی ڕاستی سەیر بکەین تیڤا خەونی هەموو کوڕێکە بەڵام لارا خەونی هەموو پیاوێڪە.

لارا هەم لەڕووی ڕووخسارە جوان و وەسف نەکراوەکەی هەمیش لەڕووی جسمە وردیلەکەی

دڵی هەموو پیاوێکی دەبرد ئەو لەڕووی ڕەوشت

و قسەکردنیش دڵبەر و خوازراو بوو.

دووای ماوەیەک دەرگاکە کرایەوەو لارا چاوە ڕەشە پڕ برژانەکەی بەرز کردەوەو چاوی ئەو کوڕەی پێشی بینی ئەو کوڕە ئەسمەرەی پێشی چاوەکانیان پەیوە نیدیان بەست دڵی هەردووکیان ترپەی لێدا ئەوان

لەخەیاڵی ڕووخساری یەکتری دڵیان لێی دەدا.

*شێوەڪاری تەواوی ئەو کوڕە ئەسمەرە*

ئەو کوڕە کە تایهیۆنگ بوو قژێکی ڕەشی درێژ چاوێکی تیژی ڕەش پێستێکی ئەسمەر لێوێکی پەمەی چوار گۆشە ڕووخسارێکی خڕی شیرین

ئێسقانی مل و گەردنی دەرچو بوو شانە پان و

پتەوەکە ئەو خاڵانەی ژێر چاو سەر لوت و لێویی

ئەو کوڕە ئەفسانە بوو ئەو قۆزترین و دڵبەر ترین

کوڕە تا ئێستا لارا بینی بێتی ، ئەو بە وشەی."سڵاو"

دەستی پێکرد لارا تک تک دەتوایەوە ئەو دەنگە قوڵە ئەو قوڵیە ئەو کوڕە زۆ دڵبەر بوو ها.

شنە بایەکی فێنک هات و وای کرد چاکەتەکەی لارا

لەسەر شانی لاچێت و بڪەوێت شانە سپی و ئێسقا ناویەکەی ، بەهێواشی دەرکەوت بوو هێندە سپی بو دەمارەکانی دەرکەوت بوو تایهیۆنگ ساتێک سەریری کرد و زمانی بەلێوی خۆیدا هێنا لارا بەهێواشی بەسەر چاوەکانی و دڵبەری ئەو کوڕەی پێشی زاڵ

بوو وتیٚ"ئێھ، سـ،سڵاو من ئەو شەربەتی هەنارەم

درووست کرد داپیرم پێی وت بەشی ئێوەیش بهێنم"

لارا دەستی ڕاکێشت و تایهیۆنگ بزەیەکی کرد و دەستی درێژ کرد بۆ ئەوەی لێی وەرگرێت دەستە

کانیان ، تێکەڵ بەیەکتری بوو دووبارە سەیری چاوی یەکتریان کرد یوونی بەشەرمەوە دەستی لادا.

"سوپاس"تایهیۆنگ بەدەنگە قوڵەکەی سوپاسی کرد یوونی بزەیەڪی ڪرد ووتی."ئێ شایەنی نیەنۆشی گیانتان بێت"یوونی ویستی ئاوڕ بداتەوەو بەخێرای بڕاو ئەم دیمەنە دڵبەرە بۆ هاوڕێکەی تیڤا باس بکات بەڵام ئەو لەلایەن ئەو کوڕە وەستا.

"من تایهیۆنگ"ئەو کوڕە وتی لارا بەتێنەگەشتوی سەیری کرد و چاکەتەکەی بەرز کردەوەو وتی."چی!!"

لارا بەشۆکەوە سەیری کرد تایهیۆنگ وتی."وتم من ناوم تایهیۆنگە"تایهیۆنگ بزەیەکی کرد و خۆی ناساندەوە یوونی بزەیەکی کرد و ڕوومەتە چاڵە دڵبەرەکانی دەرخست و وتی."منیش لارا خۆشحاڵ

بوم بەناسینیت"لارا بەبزەیەکی شیرین وتی ڕومەتە

چاڵەکانی دووهێندە دڵبەری کرد بوو.

"خوشکی یۆنگیت!!"تایهیۆنگ پرسیارێکی کرد کاتێک نزیک بۆیەوە بۆ قسەکردن لارا کوڵمەکانی پەمەی ببو

سەیری دەکرد لارا لەچاو جەستەی گەورە پڕیی تایهیۆنگ و لەچاو زەبەلاحی تایهیۆنگ بێچوە پشیلەیەکی ڕەشی جوان بوو.

نوسەر لارا:-ئەم پشیله مەبەستمە

کێ بۆمەکڕێی لەڕێی خوا؟!!

"ئێێ بەڵێ تۆ چۆن دەیناسی"لارا بە شەرمەوە پرسیاری کرد سەیری لەکرد."هاوڕێمە ، تۆ لە پشیلە

ڕەشەکەم دەچی"تایهیۆنگ بە بزەوە وتی لارا بە شەرمەوە سەیری کرد سەری دانواند.

"دتوانم ئەگەر ئاسای بێت ئینستاگرامەکەت وەربگرم ئەگەر ئاسایـے بێت"تایهیۆنگ ڕاستەو خۆ داوای کرد

لارا بەشەرمەوە سەری جوڵاند تایهیۆنگ مۆبایلەکەی

لەپێشی لارا ڕاگرت و ئینستاگرامەکەی بۆ لێدا ئەو هیچی تێدا پۆست نەکرد بوو.

"قسەدەکەینەوە دووبارە سوپاس بۆ شەربەتەکە دڵنیام بەدەست کچێکی ناسکی وەکو تۆ هەرخۆش

دەرەچێت"تایهیۆنگ بەنەرمی قژی لارای خستە پشت گوێی لارا سوور بۆیەوە بەخێرای وتی."سوپاس"لارا

بەخێرای پشتی تێکرد تایهیۆنگ وتی."ماڵئاوا پشیلە ڕەشەکەم"تایهیۆنگ ڕۆیشت ژوورەوە لارا وەستاو

ویستی پێی بڵێ ئینستاگرامەکەی ئەو ناوی چییە نزیک بۆیەوە ویستی دووبارە لەدەرگا بداتەوە بەڵام

دەنگێکی ناسراو دە جەمەکراوەکەوە هات لارا نزیک بۆیەوەو سەیری ژوورەوەی کرد ئەوە یۆنگی بوو.

"ئۆف یۆنگی خوێڕی ئەوە خوشکە یان حۆری ، ئارەزووەکانم هەرزوو فڕی"تایهیۆنگ بە پێکەنینەوە

دانیشت دەستی بەبەشی خوارەوەی گرت وەکو ئەوەی باسی شتێکی ئاسای بکات لارا بەئاسانی دەیتوانی گوێبیست بێت.

"گومەخۆ وەکو ڕێکەوتن من تیڤات بۆ ڕازی دەکەم تۆیش وای لێبکە ئەو ئاشقت بێت و پاشان هەرچیی دەڪەی لەگەڵی ئازادی بیکە دواتر بۆ قۆناغەڪانی داهاتوو شتێک دەدۆزمەوە بۆ ئەوەی لەکۆڵی خۆمانی بکەمەوە ئاوا هەم مەسروفێک کەمترە

هەمیش سەر ئێشەیەک کەمترە هەرچیەک بێت

جیاوازی نیە لەگەڵ دایکە سۆزانیەکەمان ئەویش

هەر سۆزانیەتەنها ڕێکەوتنەکەت بیر نەچێ لارا لەکۆڵ ئێمە دەبێتەوە تیڤایش بۆتۆ دەبێت"

فرمێسکی چاوی لارا بەهێواشی کەوتە خوارەوە

یانی ، براکەی هێندە ڕقی لێیەتی چۆنەتوانێت ئەو قسە پیسانە دەربارەی بکات مەگەر هیچ هەستیی بۆی نیە مەگەر برا شەرەفی خوشکی ناپارێزێت.

بەڵام گەمژەی لارا لەوەوە دەستی پێکرد کە بڕیاری دا ، براکەی چۆنی دەوێت ئاوا دەڕوات بۆ ئەوەیی

بزانێت براکەی تاکو چی ئاستێک ڕقی لێیەتی بەڵام لارا لەنێوان ئەو پێ زانینە کەوتە نێو ئەشقێك کە دەرباز بوون لێی هەم خەونەو هەم خەیاڵ ژیانـں

بۆ کوێی دەبات.

──•~❉᯽❉~•──

◁◁ ▐بـەردەوامـے▌ ▷▷

ئەمن ئەوەنە گێل نیم جەماعەت لارای چیرۆکەکەیە ئاخ یۆنگیم ئاخ نابیە بەشەر لەکتێبی من قەت موعجیزەیە بەخوا جەماعەت لێرە تیڤا و یۆنگی

حەسەن ، بابزانن.

جا ئەم پارتە چۆن بوو.

ئەم پارتە لای خۆم زۆر تایبەت بوو

جانازانم لای ئەنگۆ چۆن بوو.

Share This Chapter