Back
/ 35
Chapter 30

³⁰||ڕاستیەکان

ڕێـڕەویـی ڪڵێڤ(ڪۆتای هاتووە)

واز لەمن مەهێنە پەروەردگارم ..

ئاگاداربە پارتی 29 و 30 لەیەك ڕۆژ دانراوە.

"سەیرکە دایە تۆ ئامادە دەکات بۆ هاوسەرگیری باوکت ڪچە خرپنەکەی من"لارا بە پێکەنینەوه

یاری بۆ لیتا دەکرد و لیتایش پێدەکەنی بۆی و گڕو

گاڵی بۆی دەکرد لارا فرمێسکی چاوەکانی دانە دانە دەکەوتنە خوارەوە ئێستا ڕۆژی هاوسەرگیری لارا نییە لەجێی لارا تیڤایە خەونی لارا ژیان بوو لەگەڵ

تایهیۆنگ ئەو خەوەکەی بینی و تیڤا تەواوی دەکات.

*شێوەڪاری جلی لیتا*

*شێوەکاری جلی لارا*

بەفەرمانی تایهیۆنگ ئەوان ئەو جلانە دەپۆشن ڕاستی تایهیۆنگ پێی وایە ئەتوانێت بەم شێوەیە

زیاتر ئازاریان بدات وە بەڵێی ئەو سەرکەوتویشە.

لارا و لیتا وەك میوانی گرنگ بانگ کراون لەلایەن تیڤا!! ، هەرکە ڕۆیشتنە باخچەکە هێندە گەورەبوو

هێندە بەقەشەنگی ڕازانرابۆیەوە وەك خەونەڪان

بوون بەخەیاڵیش شتی وانەبوو لارا بزەیەکی کرد

کاتێک چاوەکانی پڕ ئاو بوو ئەو ساتەی بیر هاتەوە

بە تایهیۆنگی وت ئاهەنگێکی بچوك لەنێوان خۆمان

دەکەین خۆشەویستیمان ڕەنگ بدات بە شوێنەکە.

"مانگاکەم سەیرکە ، سەیری باوکت بکە چەند قۆزە چەند دڵبەرە ئەو ئاوا مێشک و هۆشی دایکتی بردە

سەیربکە بەڵام سەیری ئەو ئافرەتی تەنیشتی مەکە

ئەو خراپەکارە باوکتی لێمان برد ، سەیری ئەو پیاوە

بکە لیتا ئەوە مامی تۆ نیە ئەویش خراپەکارە"لارا

یۆنگی و تیڤای پشان لیتا داوەکەوەی لیتا گەورەبێ

قسەی بۆی دەڪرد ئەو خشڵ و جلە گران بەهایەی تیڤا کە لەسەرەوە بەفیزەوە سەیری لارایەکرد.

*شێوەڪاری جلی تیڤا*

لارا سەیری کرد و لەناخی خۆی وتی مەگەر ئێمە باشترین هاوڕێی نەبووین تیڤا!!سەیری حاڵی من

بکە بەهۆی تۆ چەند وێرانە هەموو شەوێکم ژان

و گریانە هەمووی خەونی بوون بەخێزانێڪی بچوکمان هەبوو بۆچی خۆت کرد بەنێو خەونەکانم

و دڵخۆشیت دزیم بۆچی وات لێکردم باوەڕ بەوشتە بکەم کەوا دەڵێن'هەرشتێکی بەنرخت هەبوو پشانی هاوڕێکەتی مەدە ، هەرگیز ناخی بەئازارتی بۆ مەڕژە'

بۆچی واتکرد باوەڕ بەو ڕستەیە بکەم بۆچی.

پۆڤــ'لارا||شەوییـے ڕاستی.

چەند جوان خەیاڵی ئەشقم کرد بوو باوەڕی ئەشقم لە باوەڕییی ژیان و مردن زیاتر بوو کەچی لاڤینیا

زۆر ڕاست بوو کە وتی. + بیرکاری عیشق جیاوازە لاڤینیا  لە ۲ دا ۱ دەربچێ ۰ ئەمێنێتەوە.

بێچوە پشیلەکانم مردن پشیلەکەشم لەمن ڕۆشت

خەونەکانم لەکیس چوون و ئارەزووەکانم بەتەواوی ڕووشان باوکم ڕۆیشت و هاوسەرگیری کردەوە و ئەو ملوانکە شینەی دیاری باپیری کۆچکردووم بوو وونم کرد ئێستایش هاوڕێیە ئازیزەکەم هاوسەرگیری دەکات لەگەڵ خۆشەویستەکەم و منیش بەشداری ڕۆژە تایبەتەکەیانم لەوەتەی من نامە نانێرم بۆ ئازیزانم ئازیزیان نییم،جگە لەوانیش ئیدی وزەی ناسینی تەنها کەسێکم نییە، ماوەیەکی تر لەم شارەش دووردەبم کە زۆر خۆشمدەوێت،بەڵام دووربم یان نزیک،دڵتەنگ بم یان تەنها نەشوێنێک

نەکەسێک بۆ من ئەمان نیە،ڕۆژەکان تێدەپەڕێن،ژیان بەردەوامە لە شانۆیە پڕ نەفرین و زبرەکەی خۆی

منیش لەم شەوە درەنگەی ئابدا دەستێکم لەسەر دڵمە و دەستێکیشم بەتەنهاییە قووڵەکەمەوە گرتووە، بوومەبە سێ دەست و دەستێکیشم بە کچەکەمەوەیە کە دەبێت من هەم دایك بم بۆی هەم ئاوك ، بیانووی دڵتەنگیەکانم زۆرن زۆر بۆیە دەمەوێ

لەڕێی نووسینەوەی چەند دێرێک بورکانەکەی ناخم خامۆش بێتەوە و دوای سڕینەوەی فرمێسکەکانم نزابکەم و لە کونجێکی ژوورە تاریک و غەمگینەکەی خۆمدا چەند کاتژمێرێ بخەوم و خۆم ڕزگاربکەم لە تەواوی شکستەکانم و غەمگینیەکانم بەڵام ناتوانم

ناتوانم بنوسم ناتوانم هاوار بکەم ناتوانم بگریم دەبێ بزەیەکی بکەم و سەیریان بکەم بۆچی ئازاریی ئەو بزەیە لە ترووسکای نێو دڵم دەدات.

بڕیارم دا قسەکانی دڵم بۆ دیوار بکەم

چونکە لێرە مرۆڤەکان خۆ پەرستانە دڵخۆشی خۆیان ئەوێ کەس ئامادە نیە گوێت بۆ بگرێ و لەگەڵت بگری خەڵک هێندە بێ سودە لەم ژیانە نە

لە قسەکانت تێ ئەگەن نە لە بێدەنگیت ئیتر ئەتوانم باشترین هاورێی خۆمتان پێ بناسێنم کە دیوارەکەمە چونکە بۆم دەر کەوت کە ئەتوانێ ببێتە باشترین هاورێم سەرەرای ئەو هەموو کاتەی سەرم کێشاوە پێیدا هێشتا ئامادەیە گوێم بۆ بگرێ عەجەب

داهەتووی کچەکەم چی لێدێت.

"بەڵێیـے"بەهێواشی بزەیەکم کرد کاتێک تایهیۆنگ ڕازی بوو تیڤا ببێتە هاوسەری دادوەرەکە شایەد

حاڵەکانی ڕاگەیاند و هەمان هەراو چەپڵەیان نایەوە

سەیری لیتام کرد کە بەشێوەیەکی سەیر سەیری تایهیۆنگ دەکات بەهێواشی وتی."تاقانەکەم تێدەگەی!!هیوادارم تێنەگەیت"لارا چرپاندی.

هەموان خەریکی سەما و ئاهەنگ گێڕان بوون هەموان داخۆشی خۆیان دەرەبڕی تیڤا و تایهیۆنگ

سەمایان دەکرد بەناوبانگترین کەسەکان لێرە هەبوو

لارا کە کچەکەی لە باوش بوو لە سوچێک بەبێدەنگی و شکاوی سەیری تایهیۆنگی دەکرد چاوەکانی تەنها تایهیۆنگیان دەبینی و بەس.

لەناکاو دەنگێک لارای داچەڵەکاند."لـارا!! ، لارا!! من لێرەم ، وەرە!! ، لارا"لارا بەخێرای هەڵسایەوە سەر

پێی شۆك بوو ئەوە ئەوە دەنگی."جیمین!!".

"لارا وەرە ، لارا چاوەڕێتم خێراڪە!!"لارا بە خێرای لە دەورو پشتی دەگەڕا بەدوای جیمین بەڵام جیمین بوونی نەبوو بەخێرای چاوی خاتوو مێلینا بینی.

"خاتوو مێلینا تکایە تکایە تکایە دووخولەک لیتا بگرە تکایە"لارا بە تکاوە داوای لێکرد مێلینا ساتێک وەستا پاشان لیتای لێی وەرگرت دەرفەتی نەبوو پرسیار بکا بەخێرای لارا ڕای کرد بەرەو ئاڕاستەی دەنگەڪە ڕۆیشت ، گەیشتە ئەو ژوورەی تایهیۆنگ پێی دا کە بڕیار بوو بکرێت بەکۆگا."جیمین تۆ لێرەی"لارا بە دەنگی بەرز بانگی کرد."لارا وەرە ڕێڕەوەکە من لێرەم"کۆشک بەتەواوی چۆڵ بوو لارا بەخێرایی

لەژوورەکە ڕۆیشتەدەرەوەو بەرەو ڕێڕەوەکە ڕۆیشت

ڕێڕەوی کڵێڤ!! ، لارا لە ناوەڕاستی ڕێڕەوەکە وەستا

بوو شوێنەکە تاریك و ترسناک بوو.

"جیمین!!"لارا چرپاندی سەیری دەروو پشتی دەکرد لەناکاو گڵۆپەکان کوژانەوە لارا داچەڵەکی ترس هەموو لەشی لارای داگیر کرد لیکی نێو دەمی بە ئەستەم قوتدا ، توندچاوی داخست لە ترسا.

"لارا!!"دەنگەکە ڕێک لەپێشی لاراهات دەنگی جیمین لارا بەخێرای چاوەکانی کردەوەو سەیری پێش خۆی کرد شۆک بوو بە شۆکەوە دەسەی لەسەر دەمی دانا.

*شێوەڪاری جیمین*

"تۆ ڕاستینیت جیمین"لارا هەنگاوێک ڕۆیشتە دواوە فرمێسکی چاوی کەوتنە خوارەوە جیمین سەیری کرد و نزیک بۆیەوە لە لارا و دەستی لەسەر سینگی

دانا و وتی."لارا من نا ئاسوودەم ڕزگام بکە"جیمین

داوای لە لارا کرد لارا شۆک بوو."تـ،تـ،تۆ ڕۆحیت!! جیمین تۆ ڕۆحیت"لارا بەشۆکەوە دەستی لەسەر

دەمی دانا فرمێسکی چاوی نەدەوەستا ئەو باڵە سپیانەی پشتی تەواو شۆک بوون بۆ لارا.

"من ڪردم ئەوە خەون نەبوو لارا من وام کرد لەنێو مێشکت بەو شتانە تێ پەڕیت چوونکە من

نا ئاسوودەم بەهەشتیش ئارامی بۆ ڕۆحم ناهێنی

تۆڵەم بکەرەوە لارا شتێك بکە بیسەلمێنە تۆ بێتاوانی با ئەو کەسانەی وایان لەمن کرد دڵخۆش

نەبن شتك بکە لارا"جیمین فرمێسکەکانی وەك مرواری هاتە خوارەوە لارایش زیاتر فرمێسکی ڕشت

بەهێواشی نزیک بۆیەوە لە جیمین.

"چۆن واتکرد جیمین بەم شێوەیش لە هەموان بکە

والە تایهیۆنگ بکە ، ئەوڪات بۆی دەرەکەوێت من بێتاوانم وە واز لە تیڤا و یۆنگیش نایەنێت تۆڵەی هەمویان دەکاتەوە جیمین تکایە وا بکە بەم شێوە

ڕۆحی تۆیش ئاسوودە دەبێت"لارا بەگریانەوە بە جیمینی وت کاتێک جیمین مرواریەکانی چاوی دە کەوتە خوارەوە بە ئازارەوە.

"سوودی نیە لارا هەمان شتم لە تایهیۆنگ و یۆنگش کرد!! ، بەڵام بێ سوودە یۆنگی لەسەر

خراپەکاریەکانی بەردەوامە وە تایهیۆنگیش ئەو

خراپ نییە لارا تەنها ئێوە هەردووکتان بەلایەنیی

جیاواز ئازار دەچێژن ئەو ئازار دەچێژێت بەهۆیی مردنی من وە ئازار دەچێژێت کەوا دەزانێت ئەو کەسەی خۆشی دەویست کوشتیەتی تۆیش بەم

شێوەی ئێستا ئازار دەچێژیت تیڤا هانی ئەو دەدا

یۆنگی و تیڤا زۆرترین کات پێکەوەن سەرەتا بۆ

دایکمی بسەلمێنە پاشان تایهیۆنگ و تەنها شتێك بکە لارا نا ئاسوودەی تاك و قوڕگم هاتووە"جیمین

بە تکاوە داوای لێکرد لارا فرمێسکەکانی زیاتر بوو کەوایە ئەو شتەی جیمین وای کردە ئەوان بکەونە

ئەو جۆرە ژیانە جیمین بووە.

"لیتام کوشت لەو جیهانە کردمە خراپەکار بۆ ئەوەی پشانی بدەم کەوا خراپ و باش دووڕووی

هەیە و هەندێ جار هەڵە دەبینن ، یۆنگیم کوشت

بە پەشیمانیەوە تاك وتایهیۆنگ بزانێت کەوا یۆنگی

بەڕاستی تاوان بارەو پەشیمانە بەڵام بێسودە وام کرد تایهیۆنگ پەشیمان بێتەوەو تۆی خۆش بوێت وەك سەرەتا بەڵام بێسوود بوو پیانێکی دوور لە تیڤام درووست کرد بێسوود بوو تایهیۆنگ پێی وایە هەمووشێك خەونێك بووە وەك نەناسراوێك

هاتمە نێو ئەو ژیانە تا بزانێت من بەم شێوە هەست

بکات من و تۆ باشترین هاوڕێین ، لارا من ناویی یاریەکەم کردە کڵێڤ هەموو ئەو کەسانەی ئەو ڕۆژە لەوێ بوون هەموویان بە ئازارەوە مردن و

هەموویان هەمان شتێیان بینی بێجگە لە کارینا

چوونکە گەر ئەو خەوەکەی ببینیایە هەمووشتێك

تێکەچوو بەڵام دووبارە نەبوو هەموویانم ئازاردا

بە ئازارەوە کوشتیانم بەهۆی ئەوەی ڕاستیەکەیان نەزانی و پەنجەی تاوانباریان بۆ تۆ درێژ کرد"لارا فرمێسکەکانی نەدەوەستان گوێی لە جیمین دەگرت

جیمینیش بە هێواشی شتەکانی بۆ ڕوونەکردەوە.

"بێسوود بوو لارا زۆرێکیان هەستیان بەتاوان کرد بەڵام هێشتا زۆرینەیان وەك بەرد ڕقن و پێیان وایە هەموو شتێك خەونێکی بێمانا بووە و کاری

گەری ڕووداوەکانی ئەو شەوەیە لارا من دووێنێ وام کرد کارینا ئەو خەوە ببینێت وە ئەو ئافرەتانەی دەچنە نێو مێشکی کاریناوە کرمنە تارمای کارینا زیرەك بوو ئەو تێگەشت لارا ئەو چاوەڕێی تۆیە

چاوەڕێی ئەوەیە ئازاردی بۆ خۆی و خۆتیش بگەڕێنتەوە وە پاشان ئاسوودەی بۆما"جیمین

تەقەی مرواریەکانی لەوناوە دەهات.

"ناتوانم جیمین ناتوانم لەتوانای مندا نییە ئەوە تکایە شتێك بکە بەڕاستی ئەوە لە توانای من نییە

جیمین لیتایش ئازار دەچێژێت من لەهەر ساتێكی ئەو ژیانە تێدەگەم کە لەنێو مێشکی ئێمە دوستت کردە من سەرەتا تێگەشتم بەڵام جیمین من ناتونم

منیش ناتوانم منیش خەریکە ناخم دەسوتێت"لارا بەگریانەوە وتی جیمین سەیری کرد و چرپاندی.

"تکایە لارا من نا ئاسوودەم!! ڕزگارم بڪە"جیمین پشتی لە لارا کرد و بەنێو دیوارەکە ڕۆیشت و باڵە

کانی ، کردەوە و بۆ کۆتاجار سەیری لارای کرد و قسەکەی لەگوێی لارا زرنگاندەوە."لارا ڕزگارم بکە ڕۆحم نا ئاسوودەیە!!"جیمین وتی دەستی کرد بە فڕین بەرەو ئاسمان بە باڵە سپیەکانی شنەبایەکیی

نەرمی بەڕووخساری لارا برد.

*شێوەکاری تەواوی جیمین*

لارا لەنێو شۆکا بوو هێشتا بەگریانەوە سەیری جیمینی دەکرد کە لە ئاسماندا دیار نەما دەستی

لەسەر سینگی دانا و بەدەنگ دەگریا دەبێت چی بکات ئێستا هەمووشێك کەوتەتە سەر شانی ئەو.

ೃ⁀➷■□■□■୨ ̣̣̣͙̊୧■□■□■ೃ⁀➷

──•~❉᯽❉~•──

◁◁ ▐بـەردەوامـے▌ ▷▷

1500 words

چاپتەری نوێی لەیەك ڕۆژ دوو پارت!! ، باشە

ڕاکانتان شۆکەکانتان کە ئابەکانتان هەموویی

بدەنە سەر یەك و پێم بڵێن پێتان چۆن بوو.

دەزانم زۆر شۆکن پێویست ناکا عەزێت بکێشن

بەس بەڕای ئێوە لارا کو ئەو مەوزووعە چارەی

دەکا کو ڕۆحی جیمین ئاسوودەی دەکات کو باوەڕ

بە خاتوو مێلینا و شەکر دەهێنێت.

Share This Chapter