Back
/ 35
Chapter 4

⁴||ڕاستی

ڕێـڕەویـی ڪڵێڤ(ڪۆتای هاتووە)

ساتێک ببەخشە بەمێشکت و وەرە نێو

خەیاڵەکانی لاراو خۆت ون بکەو ... چێژببینە!!

"هممم ، همم، هەڵسن کاتی یاریە لالالا هەڵسن یاری کڵێڤ دەست پێدەکات همم ، کێ زیرەکە لە ئێوە دەی مافیاکە بدۆزناوەو خۆتان ڕزگار بکەن لالالالا ، کاتی یاریە لالالا"دەنگی ئەو کچە منداڵە وای کرد بە هێواشی هەموان دوو بارە چاوەکانیان بکەنەوە.

"مارا سایجو دووێنێ لەلایەن هەموان وەکو مافیا دەستنیشانکرا پیشەی ؟ارا سایجون هاوڵاتی بوو"

دەنگی ئامێرەکە هات هەموان شۆک بوون لارا چاوە

ڕەشەکانی پڕ ئاو بوو توند دەستی لەسەر دەمی دانا.

مانگێک ڕێک یەک مانگی تەواو ئەوان بەدەستی

ئەم یاریە دە ناڵێن کەسێکی حکومەت سەربازێک

نیە ڕزگاریان بکات هەموو ڕۆژێک بەچەندین مرۆڤ

لێرە کەم دەبێتەوە.

"سانگ بۆنگ ماڕۆنا دووێنێ لەلایەن مافیا کوژرا پیشەی سانگ بۆنگ ماڕۆنا هاوڵاتی بوو"ئامێرەکە

دوبارە و دووبارە دەنگی لێوە هات لارا بەتوندی گوێچکەکانی خۆی گرت و سەری بەنەخێر دەجوڵاند.

"بەخێر بێن بۆ یاری کڵێڤ مافیاکە دەست نیشان بکە"دووبارە وەکو خەوێکی قورس دووبارەو دووبارە وەکوو مردنێکی هێواش دەنگی دووبارە

بۆیەوە.

هەمووان لە ناوەڕاستی حەوشەی زیندانەکە کۆ ببونەوە هێندە گەورە بوو کە بەشی هەموانی دەکرد

بە زیادەوە لارا لەسەر زەویەکە هەڵسایەوە.

"ئەم مۆبایلە نەفرەتیە ئەم دەنگە نەفرەتیە من چیتر دەنگ بەهیچ کەسێک نادەم لێرە هەموان دەمرم کێ ئەم شتە گەمژانەیەی ڕێک خستوە خۆی ئاشکرا بکا

چۆن ویژدانتان ئاسودەیە بە وەی هەمووان لێرە دەمرن ئەمەچیە من ئەم یاریەم ناوێت"لارا بەتوندی

مۆبایلەکەی فڕێداو فرمێسکی چاوی نەدەوەستا.

"یااا ، ڕاستەکات هەر ئێستا ئەم گاڵتە جاڕیە لەلایەن کێیەوە با خۆی کەشف بکات منیش چیتر ئەو یاریە ناکەم"لیلی وتی مۆبایلەکەی فڕێدایە سەر زەوی بە توندی.

"بشکێ ، بکشێ"مەتین مۆبایلەکەی دەدا بە

زەویەکە بۆ ئەوەی بشکێت بەڵام بێسود بوو.

"من لێرە دەڕۆم خولەکێکی تریش لەم زیندانە نابم ئامادەم تەواوی ژیانم لە زیندان بم بەڵام ئەم زیندانە نا بەهیچ شێوەیەک"یۆنمی فرمێسکەکانی سڕی و بەخێرای ڕایکرد بەرەو دەرەوەی زیندانەکە ئەو خەتە سورەی بۆ هەمووان کێشرابوو وەکو سنورێک بوو.

"پێویستە یاریەکە نەچێتە دەرەوەی سنورەکە ، مافیاکە دەست نیشان بکە"ئاگاداری دووبارە لە

ئامێرەکەوە هات بەڵام یۆنمی بەردەوام بوو لە ڕاکردن و بەخێرای ڕۆیشتە ئەو دیوی سنورەکە.

هەموان سەیری یۆنمیان دەکرد ، یۆنمی خەندەی کرد و هاواری کرد و وتی."سەیرکەن هاوڕێیان من زۆر باشم دەی ئێوەیش وەرن هیچمان لێنایەت ئێمە"

هەموان دڵخۆش بوو لارا خەندەی کرد ویستی بەخێرای بڕوات بۆلای بەڵام تایهیۆنگ توند دەستی

گرت لارا بە تێنەگەشتوی لێی دەڕوانی.

"زنگ،زنگ،زنگ"دەنگی ئاگادار کردنەوە بەرز بۆیەوە

دوای ئەوەی بەشێکی زۆر لە خوێندکارەکان ڕۆیشتنە ئەو دیوی ئەو سنورەی دیاری کراون.

"کیم یۆنمی ، جانگ بۆنگ سو ، لی دایهو ، سان بۆنگ شی، ئای یو ، لی دای بوو ، سێریتاڵ ، لە یاریەکە دوور دەخرێنەوە بەهۆی شکانی یاسای

یاری کڵێڤ"هەموان شۆک بوون لەدوای ئەوەی

ئامێرەکە وتی دانە دانە دەستیان بەسەریانەوە ئەگرت ئەهاتنە ئەم دیوی یاریەکەیش بەڵام بێ

سود بوو ئەوان یاسایان شکاند بوو.

"لارا ئاھ"یۆنمی بە هەنگاوە هێواشەکانی بەرەو لارا ئەنگاوی نا بەتوندی دەستی بەسەریەوە گریت لارا

بەچاوە پڕ ئاوەکانی لێی ئەڕوانی دەستی لەسەر دەمی دانابوو فرمێسکی ئەڕشت.

"ئااااااا"هاواری ئەوانەی یاسایان شکاند بوو بەرز بۆیەوەو سەریان ئەکێشا بەدار و زەوی و ئاسنەکان.

" کیم یۆنمی لەیاریەکە دوورخرایەوە پیشەی هاوڵاتی بوو"لارا کەوتە سەر چۆک هەموو لەشی

دەرەزی بەشۆکەوە سەری بەنەخێر دەجوڵاند.

"جانگ بۆنگ سو لە یاریەکە دوورخرایەوە ، پیشەی مافیا بوو"ئامێرەکە دووبارە دەنگی لێوەهات.

"لی دایهون ، لە یاریەکە دورخرایەوە ، پیشە دز بوو  ،  سان بۆنگ شی ، لە یاریەکە دوورخرایەوە

پیشەی پۆلیس بوو"ئەو ئامێرە دانە دانە ناوی گشتیانی ئەوان ئەو جەستانەیش بەمردووی لەوێ

کەوت بوون تایهیۆنگ خۆی چەماندەوەو شانی لارای

گرت و بەتوندی باوشی لێیدا.

نوسەر لارا:خوا قەزای ئەو باوشەت باوانم.

...

"ئاو ئاوە بخۆرەوە"تایهیۆنگ ئاوی بۆ لارا ڕاگرت

لارا بەتوندی دەستی بەسەریەوە گرت بوو فرمێسک

بۆ ساتێک لەچاوەکانی نەدەوەستا.

"هەموو مان دەمرین"لارا بە قوڕگێکی لەرز و دەنگێکی ناجێگیر قسەی کرد فرمێسکی چاوی

نەدەوەستا تایهیۆنگ بەهێواشی لەتەنیشتی دانیشت.

"دوای ئەوەی تۆ لەگەڵ تیڤا چوویتە پەیوەندی زۆر ڕووخام زۆر بەڵام من ، من تازە خەریکە خۆم دروو ست ، ئەکەمەوە من نامەوێ بمرم من هێشتا بچووکم

تایهیۆنگ نامەوێ بمرم"لارا بەگریانەوە سەری شۆڕ کرد و هەنسکی ئەدات تایهیۆنگ بەنەرمی دەستی بۆ ڕوومەتەکانی درێژ کرد و فرمێسکەکانی سڕی.

"ششش، تۆ نامری ڕێگە بەوەنادەم شش"تایهیۆنگ

دەیویست لارا ئارام بکاتەوە بەڵام بێ سوود بوو.

"تۆ نەت بینی هەموویان مردن هەمووان دەمرن ئەمڕۆ ئەوان مردن بەیانی ئێمە دەمرین من نامەوێ

بمرم من دەمەوێ بگەڕێمەوە لای براکەم"لارا بە گریانەوە سەری ئەجوڵاند.

"براکەیشتن لێرەیە!!"تایهیۆنگ بە کزی وتی لارا خێرا سەری بەرز کردەوە بەشۆکەوە لە تایهیۆنگی ڕوانی.

"چـ،چـ،چـ،چی!!باسی چیەکەیت یۆنگی!!یۆنگی لێرەیە"لارا بەشۆکەوە پرسی تایهیۆنگ دەستی

درێژ کرد بۆ ئاڕاستەیەک لارا خێرا سەیری کرد

چاوەکانی پڕ ئاو بوون هەرکە براکەی بنی پشتی

بەدیوارەکە داوەتەوەو سەیری دەکات لارا بە

خێرایە هەڵسایەوە و بەرەو یۆنگی ڕای کرد.

تایهیۆنگیش بەدوای هەڵسایەوەو ڕۆیشت لارا بەخێرای ڕۆیشتە باوشی توند باوشی لێیدا

یۆنگیش باوشی لێیدایەوە دەستی بە قژیدا

ئەهێنا بەنەرمی.

"نامەوێ بمرم نامەوێت ئێوەم لەدەست بچێت با ئەم گاڵتەیە کۆتای بێت"لارا بەگریانەوە وتی یۆنگی بە توندی ڕووخساری لارای گرت و فرمێسکەکانی دەسڕی.

نوسەر لارا:ڕووم ڕەش نەبێ بۆ لەو هەمووە

یۆنگی وەڵای بەس بە برام ناشێ.

"ششش ، تەواو نازانم ئەمە چ نەفرەتیەکە بەڵام ناچارین تاکۆتای ئەم یاریە خۆ کوژیە بمێننینەوە"

یۆنگی بە سەوتێکی هێمن وتی لارا ئەگریا.

"هەموومان ئەمرین هەموومان"لارا بەگریانەوە سەری جوڵاند هەنسکی ئەدا دەستی بە سەریەوە گرت بەگریانەوە.

"ئێمە نامرین مافیاکە ئەدۆزینەوە تەواو"تایهیۆنگ

قسەی کرد یۆنگی بەشێوەیەکی توڕە و ڕق لێی ئەڕوانی تایهیۆنگ ساتێک بێدەنگ بوو.

"پێویستە مافیاکە بدۆزینەوە ئەوکات لەم یاریە ڕزگارمان دەبێت"تایهیۆنگ دووبارە وتی.

"بەڵام ـ بـەڵام کێ مافیاکەیە!"لارا فرمێسک لەچاوی دەهاتە خوارەوە سەیری تایهیۆنگی کرد وتی تایهیۆنگ ساتێک بێدەنگ بوو بیری دەکردەوە.

"جانگ بۆنگ سو پیشەی مافیا بوو کەواتە لێرە تەنها یەک مافیا نیە دەبێت گرووپێک بن وە ، وە ، بەڵێ ئێمە دەبێت هەموو مافیاکان لەناو ببەین پاشان یاریەکە کۆتای دێت"تایهیۆنگ بە زیرەکی بەشێکی

زۆری مەتەڵەکەی شیکار کرد.

...

"ئەوە مافیاکەیە من بینیم ئەو مافیاکەیە"مینا

هاواری کرد و سەرنجی هەمووانی بۆخۆی ڕاکێشت

ئێلا شۆک بوو سەیری کرد ئەوان نزیک ترین هاوڕێی یەک بوون ئێستایش بوو بەشەڕی نێوانیان.

"چی ڕوودەدا"لارا نزیک بۆیەوە لەنێو کۆمەڵەکەو

پرسیاری کرد مینا بەدەستە لەرزەکانی سایری کرد.

"ئەو مافیاکەیە من بینیم مۆبایلەکەم بینی ئەو مافیایە با دەنگ بەو بدەین"مینا بە ترسەوە وتی.

"درۆدەکات یاااا مینایاا چۆنەتوانی درۆ بکەی"

ئێلا بەتوڕەی پاڵی پیەوەنا لارا لێیانی ئەڕوانی.

"باوەڕی پێمەکەن سوێندەخۆم من هاوڵاتیم ئەو درۆ دەکات"ئێلا سەیری هەموانی کرد هەموان مۆبایلە کانیان گرتە دەستیان و بۆ دەنگدان بە ئێلا.

"بۆستن"لارا هاواری کرد هەموان

سەیریان کرد لارا سەیری مینای کرد.

"چۆن سەیری مۆبایلەکەت کرد یاساکانی ئێرە وایە هیچ کەس ناتوانێت پیشەی بەرام بەری بزانێت بە سەیر کردنی مۆبایلیش تەنانەت مۆبایلەکە تەنها لەدەست خۆی ئیشەکات تۆ چۆن زانیت ئێلا مافیایەیە یانیشــــــــــ"لارا بەگومنەوە لێی ئەڕوانی

هەموان شۆک بوون لارا ڕاستی کرد ئەوە شتێکە هیچ کەس نازانێت تاکو خۆی ،خۆی ئاشکرانەکات.

"نەخێر شتەکە بەو شێوەیە نیە من و من تکایە بۆستن بۆستن دەنگم پێ مەدەن بۆستن"مینا

هاواری کرد بەتکاوە.

"ترسام ترسام سوێندەخۆم تەنها زۆر ترسام تکایە دەنگم پێ مەدەن"مینا بەگریانەوەکەوتە سەر زەوی.

لارا مۆبایلەکەی کردە دەستی دەنگی دا."مین لارا ، دەنگی دا بە بڕۆڵی مینا"لارا بەساردی سەیری کرد

و پشتی تێکرد و ڕۆیشت دانە دانە هەموان دەنگیان

بە مینا دەدا.

"بۆستنننن وامەکەن دەنکم پێ مەدەن سوێند بەخوا من مافیاکە نیم"مینا بەگریانەوە کەوتە سەر چۆک و بە گریانەوە سەری بەنەخێر دەجوڵان.

┄༻    ┄༻    ┄༻

...

ئەویش پارتی نوێ بێزەمیری بێ ویژدانی بێ دڵانە

میوانم هەیە مەجالم نیە نییی ئەو هەموو ناو خوایە چیە دەی بەن هااا داوای دەکەن کاکە دەمەوێ چیرۆکی جۆنگکوک تەواو بکەم دواتر دێمە سەر ئەمە.

ڕاکانتان برێن بەمری نەشکاوتان دڵیشم نایە قسەتان پێ برێم ئاخخ ئەکتیڤ بن کۆمێنتی زۆر و زۆرتین ڤۆت.

Share This Chapter