Back
/ 35
Chapter 5

⁵||زۆمبی

ڕێـڕەویـی ڪڵێڤ(ڪۆتای هاتووە)

•lalashey•

بەهێواشی وردە وردە چاوەڪان دەڪرانەوە.

"هممم ، همم، هەڵسن کاتی یاریە لالالا هەڵسن یاری کڵێڤ دەست پێدەکات همم ، کێ زیرەکەلە ئێوە دەی مافیاکە بدۆزناوەو خۆتان ڕزگار بکەن لالالالا ، کاتی یاریە لالالا"زۆری نەخایان هەمویان چاویان ڪردە و

ڕۆیشتنە ناوەڕاستی بەندیخانەکەو کۆ بوونەوە.

"کیم مینا لە یاریەکە دوورخرایە پیشەی هاوڵاتی بوو"دەنگی ئامێرەکە هات و قسەکانی هەمووانیی

شۆک کرد مینا مافیاکە نەبوو بەڵام ئەوان دەنگیان

پێیدا ئەوان هەڵەیان کرد لارا سەیری زەویەکەی کرد

چاوەکانی پڕ ئاو بوو هەمووی بەهۆی ئەوەوە بوو.

"دووێنێ شەو جۆنگ سیووک لەلایەن مافیا کوژرا پیشەی جۆنگ سیووک دز بوو"دووبارە هەموویان

شۆک بوون لارا سەیری لیلی کرد ئەوان ئێستابونەتە

دووهاوڕێی باش.

"بەخێر بێن بۆ یاری کڵێڤ مافیاکە دەست نیشان

بکە"هەموان دەنگێکی ناڕەزایان دەربڕی هەرڪە

ئامێرەکە دووبارە وتی دەنگ بدەن.

"من چیتر دەنگ نادەم"لارا مۆبایلەکەی فڕێدایە

سەرزەوی بەڵام نەشکا نەهیچ عەسڵەن درزێکی

بچوکیشی تێدا نەبوو.

"دەنگ نەدان دژی یاساکان"دەنگی ئامێرەکە هات

لەسەر یەکەوە جز جز جز جز ، لارا دەستی خستە

نێو قژی ئەمانە زۆرن بۆ ئەو تایهیۆنگ مۆبایلەکەی

لارا لەسەر زەویەکە هەڵگرت و ڕۆیشتە بەردەمی و

لەبەردەمی ڕای گرە لارا ساتێک سەیری چاوی ڕەشی

دڵبەری تایهیۆنگی کرد پاشان چاوی لەسەری لادا و

مۆبایلەکەی لێی وەرگرت.

"من چیتر گرنگی نادەم من برسیمە"سانی قەڵەو

وتی و بەرەو چێشتخانەکە بەڕێکەوت دانەدانە ئەوانی تریش بەدوایدا ڕۆیشیتن.

هەموان برسی بوون ڪەچونە چێشتخانەڪە بەدوای خواردن دەگەڕان خواردنی زۆر و جۆراو

جۆری لێی بوو هەرزوو سان لەهەموو جۆرەکانی

بۆخۆی خستە نێو قاپ و لەسەر مێزی نانخواردنی

زیندانیەکاندا دانیشت.

هەرزوو هەموان دەستیان کرد بەخواردن ئەوان

هەموویان زۆر برسی بوون دوای ماوەیەک لەنان

خواردن وردە وردە هەموان هەستیان بەتێریدەکرد.

تا لەناکاو دووبارە دەنگی کابووسی ژیانیان هات

دووبارە دەنگی ئامێرەکەهات جز ، جز ،جز ، جز ،"جان سان لەیاریەکە دووخرایەوە بەهۆی شکاندنی یاساکان"هەموان شۆک بوون سەیری

سانیان کرد سانی قەڵەو بەشۆکەوە هەڵسایەوە

لەناکاو دەستی بەسەریەوە گرت و دەستی بەهاوار

کردن کرد هەموان هەڵسانەوە سەر پێی.

سان وەکو شێت سەری خۆی لە مێزەکە دەدا چاوی

سپی ببو تەنها گلێنەکەی دیار بوو تاکوو مێشڪی بە تەواوی تەقی و کەوتە سەر زەوی لارا دەستی بە دەمیەوە گرت شۆک ببو.

"شی ئووک لە یاریەکە دوورخرایەوە بەهۆی شکاندنی یاساکان ، پاڕک جەی برادوانەکەی جەی

پاڕک لە یاریەکە دوور دەخرێنەوە بەهۆی شکاندنی یاساکان ، سی می لی لەیاریەکە دوورخرایەوە بە هۆی شکاندنی یاساکان جی چانگ لی لە یاریەکە دوورخرایەوە بەهۆی شکاندنی یاساکان"ئامێرەکە

بەردەوام بوو لە وتی ناو دانە دانە هەموان دەمردن

تایهیۆنگ سەیری سەر مێزەکانی کرد بیری دەکردەوە

ئاخۆ دەبێت ئەوان چی یاسایەکیان شکاند بێت.

سەیری دەکرد بەوردی دەنگی هاوار و گریان و تەقەتەق تەواو بەرز بوو تاکو تایهیۆنگ چاوی ڕۆیشتە سەر خواردنەکەی سانی مردوو.

"بەنەفرەت بن هەر ئێستا ئەو گۆشتانە لادەن خێرا"

تایهیۆنگ هاواری کرد و هەموان ئەوانەی گۆشتیان لابوو فڕیاندایە سەر زەویەکە و چیتر نەیان خوارد

بەڵێ یەکێک لەیاساکان ئەوە بوو لەکاتی دەست پێ

کردنی یاریەکە نابێت گۆشت بخۆن.

نزیک سیی زیندانی مردن لەسەر زەویەکە لاشە

کانیان کەوت بوو هەموان سەیری لاشەی بێ ڕۆحی

ئەو سیی زیندانیان دەکرد کە تاوانیان تەنها گۆشت خواردن بوو لەکاتی دەست پێکردنی یاریەکە.

"هەرچی خواردنی گۆشتە فڕێی بدەنە نێو زبڵدان

نەکەن هەرگیز گۆشت بخۆن هەرگیز"یۆنگی هاواری

کرد و ئاگادایدا هەرزوو هەموان بەقسەیان کرد.

"نەفرەت لەم یاری کڵێڤە"کچێک پڕ بەدەنگی هاواری

کرد بەڵام شتە سەیرکە ئەوە بوو ئامێرەکە هەرزوو

زنگ ، زنگ ، زنگ ، دەنگی لێوە هات هەموان شۆک بوون دووبارە ئەو کچە دەنگی بەنێو زیندان بڵاو بۆیەوە هەموان شۆک بوون.

"بەهۆی زۆرترین ناڕەزای بەژدار بووانی یاری کڵێڤ

بۆیە ویستمان یاریکە زیاتر چێژ بەخش بکەین بۆ تان ئەویش بەهۆی میهرەبانی L هەر بۆیە یاریەکە

دەست پێدەڪات بە ڪوشتنی زۆمبیەڪان و هەڵبژاردنی مافیاکان"ئامێرەکە دنگی لێوە هات و

هەمان شۆک بوون چێژبەخش!! چی خۆشیەک لە

مردنی مرۆڤەکاندا هەیە ئەو L کێیە کەوا مردنیی

کردوە بە یاری دەستی خۆی.

"ئەمە چی نەفرەتیەکە"لارا بەشۆکەوە وتی

هەموان شۆک بوون لەناکاو دەنگی خشەخشێ

هات و هەموان سەیری دواوەی خۆیان کرد.

"ئاااا"لارا قیژاندی هەرزوو یۆنگی دەستی ڕاکێشت

و خستیە پشتی خۆی ئەوە ئەوە بەڕاستی زۆمبی بوو دانە دانە دەهاتنە ژوورەوە هەموان شۆک بوون.

چەند سێبەرێک لەلای دەرگاکە هەبوو جێی قاچ

بوو دەبێت کێ بێت لەکاتێک هەموو زیندانیەکان

لێرەن و کەس نیە لێرە نەبێت.

ئەوانە زوومبی بوون دانە دانە دەهاتنە ژوورەوە

هەموان شۆک بوون لەجیهانی ڕاستی شتی واکەی

هەبووە!!ئەوەتەنها خەیاڵ بووە کەوایە ئەمانە چین.

زیاتر شۆک بوون هەرکە زوومبیەکان پەلاماری یەکێک لە زیندانیە کوڕەکانیان داو وەکو وەحش

دەستیان کرد بە خواردنی خوێنی و گۆشتی.

*شێوەکاری زومیبەکان*

قیژەی کچێک بەرز بۆیەوە هەموان شۆک بوون

کە قاچی لەلایەن زۆمبیەکانەوە ڕاکێشراو بەرەو

دەرەوە بردی و خوێنی دەستی بەزیەویەکەوە خشا.

*شێوەکاری مەبەست*

ئەوان چەقۆیان هەڵگرت بوو لە زیاندانیەکانیان

دەدا لەکاتێک خۆیان بە چەقۆ نەدەمردن.

تکەی چەقۆکانی دەستیان دەکەوتەسەر زەوی.

سەیری هەرجێیەکت ئەکرد لە چێشتخانەڪە

جێ پەنجەی خوێن و لاشەی مرد بوو دەنگی

ئامێرەکەیش بێدەنگ نەدە بوو بەردەوام دەیوت.

"ئای سی تی کوژرا لەلایەن مافیای سەوز پیشەی مافیابوو ، می هانجی کوژرا لەلایەن مافیای شین پیشەی چێشلێنەر بوو ، هانبۆل یو کوژرا لەلایەن مافیای شین پیشەی دز بوو ، شی بۆنگ سی کوژرا

لەلایەن مافیای سور پیشەی هاوڵاتی بوو ، مافیای سور بە زۆمبی مافیای پلە دوو دیاری کرا"ئامێرەکە وتی زۆرێک هێشتا لەنێو شۆک بون وەک لارا و لیلی.

"ڕاکە لارا"یۆنگی دەستی لارای گرت و ڕای کرد لیلی و تایهیۆنگ و چەند دانەیەکی تر بەدوایان ڕایان کرد

زۆمبیلەکان بەدوایان دەڕۆیشتن بەڵام ئەوان هێشتا

هێواشن بۆیەیش ئەوان بەخێرای ڕۆیشتنە ژوورێڪ

و دەرگاکەیان کلیل دا هەناسەی هەموان توند ببو لارا

کەوتە سەر زەوی ئەو شۆکی ڕووداوەکان ئەو هەموو ناخۆشیە بۆ ئەو زۆر زۆرە.

ئەمانە بۆ لارا زۆر بوون بەرگە گرتنیشی زۆری ئەویست بەڵام کچێکی حەڤدە ساڵ چۆن بەرگەی

ئەم شتانە بگرێت چۆن تێی بپەڕێ نێت هێشتا شۆکی ڕووداوەکانی ژیانی بەس نەبوو ئەمانەیش

هاتە سەری.

❞پــۆڤے- لارا❝

بەلاوازی لەسەر زەویەکە فرمێسکم ئەڕشت ئەمانە

چیە ، خوایەگیان ئەمانە چیە بەسەرمان دێت چۆن

ئەوان لەپێش چاوی من مردم ڕاچەڵەکیم هەرڪە دەستێک لەسەر شانم دانرا سەیرم کرد ئەوە تایهیۆنگ بوو فرمێسکەکانم زیاتر بوو.

مـن کاتێک لە تەمەنێکی بچووکی ژیانما بۆ یەکەم جار شکـام و نا ئومێد کرام گریام بە جۆرێک گریام کە فرمێسکەکانم بوو بوون بە بەحرێکی گەورە و قووڵ کە  خەریک بوون ئەیان خنکاندم و نووقمیان ئەکردم وە توڕەییەکەشم بڵێسەی ئەکرد وەک ئاگر و خەریک بوو ئەیسووتاندم, لەم ڕۆژانەدا ئەوەندە دڵم تەنگ بوو و خەمبار بووم وام هەست ئەکرد کە ئیدی ژیان بۆ من کۆتایی هاتووە و دەروازوی ڕووناکیم لێ ون بووبوو وام ئەزانی کۆتایی  ڕێگاکەیە و ئەمویست ڕا بکەم و هەڵبێم لەم مەجەڕا, و ون بـم و دەست بەرداری ژیان بم بەڵام کە ئەمجارە دووبارە بۆ جاری دووەم نا ئومێد کرام کەمتر لە جاری پێشوو گریام حاڵم کەمێک باشتـر بوو لە جاران ئەوەندە ڕووح مردوو نەبووم و بەرە بەرە باشتر ئەبووم کە ئەم شکاندنە و بێ هیوا کردنەی من بۆ چەندین جار دووبارە بوویەوە و هەموو ڕۆژێک لەلایەن خەڵک و خێزان و هاوڕێ و دەوروبەرم چەقۆیەکم تێ ئەگیرا، ئیدی نەگریام, توڕە نەبووم, کاردانەوەم نەبوو و وەک کائینێکی بێ هەستم لێهات و هەرچی هەبوو لە دڵی خۆم ناشتم مرۆڤ کە لە شتانێک ڕادێت هیچ کاردانەوەیەکی نابێ خۆ ئەگەر مردنیش چەند جارێک بێ ئەوەندە لە مردن نە ئەترسـاین ئەوە بوو کە ئەو شکاندنانە منیان کرد بە مرۆڤێکی بێ هەسـت وەک ئەوەی دڵ لە جەستەما نەبێت و سیقە کردنم بە خەڵک کەم بۆوە ئەسڵەن هەر نەما!. و یارمەتی ئەوانەم ئەدا کە ئەیان ویست لە ژیانم بڕۆن و خۆم ڕێگەم نیشان ئەدان و ڕێبواریان بووم ئێستا وەک پێـشووتر نیم ڕۆشتنی کەسم بەلاوە گرنگ نیە هەر ئەوەیە کاتێک ئەڕۆن زەردەخەنەیەکی سارد ئەکەم و ئەڵێم کۆتایی هەمووتان هەر ئەوەیە و هەمووتان کاتین دایمەن ئەو قسـەیە بۆ خۆم دووبارە ئەکەمەوە " کە کەس تا سەر بۆ کەس نی و هەمووان ڕۆژێک دێ جێت ئەهێڵن و هەموومان لە ژیانی یەکتردا ڕێبوارێکین و ڕۆژێک ئەڕۆین لەوە زیاتر نا" و لەوەیە ئێستا سەخت بێ درک بەو ڕاستیە بکەی بەڵام ڕۆژێک دێت تێبگەی، لە کۆتاییدا کۆتاییم هێنا بە ئەو میهرەبانیەی دڵم کە بەجۆرێک گرنگیم بە مرۆڤانێک ئەدا و خۆشمەویستن ئامادە بووم ڕووحی خۆمیان فیدا بکەم و بەجۆرێک نەمە توانی واز لە خۆشویسـتنیان بهێنم و هەموو کات هەوڵی باش بوونیانم ئەدا هەموو کات خۆم ئەکردە قوربانی بۆ دڵخۆشبوونی ئەوانی تر و حاڵی خراپیان خراپیان ئەکردم هەموو کات لە هەڵەکانیان خۆشەبووم و بیانوویەکم ئەدۆزیەوە تا بڵێم مرۆڤانی باشن بەڵام ئەزانی چی؟ شکان و گریان و بێباکی مرۆڤەکان فێری ژیانت ئەکەن و لە واقیع دا ئەتژیەنن و خەیاڵ لە مێشکت دەرەکەن وات لێئەکەن تێبگەی لە نیەتی خەڵک و خەڵک بەباشی بناسی و متمانە لە دەست دەیت، ئەوەت نیشان ئەدەن کە خاوەنی دڵێکی باش بی خۆشناویسترێی بەڵکو بەکار ئەهێنرێی وات لێ ئەکا لە هەموو شتێک تێبگەی، دەی ئیتر هەموو ئازارەکان ئێستا بۆمن بوونەتە وانەیەک و ئەزموونم هەیە و لەئێستادا خوێندکارێکی ژیرم.

"باشیت!!"تایهیۆنگ پرسیاری لێم کرد فرمێسکەکانم زیاتر بوو هەرکات دەی بینم ئازارەکانم بیر دێتەوە.

"بێدەنگ مەبە شتێک بڵێ"

تایهیۆنگ دووبارە قسەی کرد.

هێندێک کات بێدەنگی تاوانە بۆ نموونە کاتێک تۆم لەدەستدا من بێ دەنگ بووم بەرامبەر ئەو قسانەی ئەکران بەرامبەر  بەتۆ بەخۆشم، نە ئەبوو بێدەنگ بوومایە وە نەش ئەبوو،  ئەو کاتانەش کە هەڵەت ئەکرد من بێدەنگ بوومایە هەر دەموت ئەو جارە باش ئەبێت بەڵام خراپتر بوویت توڕە مەبە ئەزیزەکەم بەڵام وتنی ڕاستیەکان پێویستە بەڵام سودی نییە ئیدی، تۆ لە ژیانی خۆتی من لە ژیانی خۆمم تۆ من و لە بیر کردوە منیش نا درۆ ئەکەم من تا ئەبەد ناتوانم لە بیرت بکەم زۆر خراپ هۆگرت بووم خەمی شەوانەم بیر کردنەوە لەتۆ ناهێڵێت بە ئاسودەی بخەوم ، ئەسڵەن خەوم نییە لەتاو بیرکردنەوە خۆ پێم وتی من دوای تۆ حاڵم خراپ ئەبێت ڕێک ئێستا هەمان حاڵە خراپەکەم هەیە بەڵام ئەگەر ئێستا نامەش بنێری داوای بینینم بکەی بە هەموو بوونمەوە ڕەتی دەکەمەوە من کە بۆ قسەو دەنگیەکت دەمردم ئێستا نامەوێ گوێم لێت بێت ئەسڵەن ناشمەوێ  قسە بکەیت بەڵام زۆرت بیرت ئەکەم بڕواکە هەموو شەوێک مەرگ سەرم لێ ئەدا ئەڵێم ئێستا نا ئێستا ڕۆحم ئەکێشێ بەڵام ئەڕوات و تەنیا جێم دەهێڵێت.

سەڕەڕای هەموو ئەمانە ڕازی بووم بە هەموو شتێک

کەچی سەیر بکە ژیانمان بۆتە یاری و خەیاڵ و ئەم شتانە ئەم مرۆڤانە من چاوم لەسەر چاوی تایهیۆنگ

لاداو وەڵامم نەدایەوە.

لەناکاو دەنگی دەرگاکە هات ئەو زوومبیانە

بەتوندی لە دەرگایان دەدا بەتوندی دەستمم

لەسەر گوێم دانا قیژەی کچەکان و کوڕەکان

کە دەمردن لەژێر دەستی ئەو زومبیانە دەنگی

ئەو ئامێرە کە مردنی هەر دانەیەکی ڕادەگەیاند.

ـــــــــــــــــــــــــــــــ

‌~~~

ئەویش چاپتەری نوێ جەماعەت ویستم ئەم

کتێبە لادەم یانی لام پەسەند نەبوو بەڵام سوپاس

بۆ هەندێک کەس وایان لێکردم بزانم کەوا هەموو

شتێکی من تایبەت و یەکەم و بێ ڕکابەرە سوپاس

بۆ ئەوانەیشی ناڕەزایان دەربڕی کەلای نەدەم.

ڕاکانتان کێ مافیایە ، یاری کڵێڤ چیان لێدەکات!

Share This Chapter